باکووری کوردستان
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەناوچەی قەرەیازی ئەرزروم پۆلیسی تورکیا هەڵیکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتیان و دەستی کرد بە پشکنین. لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنەی پۆلیسدا موهلیس کیرماجی هاوسەرۆکی ڕیکخستنی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان-
دەبەپەدەبەپە، بەرێوەبەرانی حیزب، ئەندامی مەجلیسی شارەوانییەکان وبەربژێری هەدەپە وبە گشتی 21 کەسیان دەستگیر کران.
[3]
- لە گوندی یوفکاڵی لە شاری
هەکاریهەکاری تورکیا دوو گوندنشین، بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک لە لایەن کۆمەڵێک سەربازی سوپای تورکیاوە ئەشکەنجە دران و دواتر لە هۆش خۆیان چوون. ئەو دوو گوندنشینە، بە ناوەکانی ڕەمەزان ئاکتاش و ناسر تاش، کە سەرقاڵی پیشەی شوانی بوون، بە وتەی خۆیان، لەلایەن سەربازەکانەوە پرسیاری شوێن و مۆلگەی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (
پەکەکەپەکەکە)یان لێکراوە، بە هۆی ئەوەی وتویانەنازانین لە کوێن بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک ئەشکەنجەیان داون.
[5]
باشووری کوردستان
- وتەبێژی ئەنجومەنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان (
پەکەکەپەکەکە) ڕایدەگەیەنێت، ئامانجی هاتنی سوپای تورکیا بۆ گوندی
بەرمیزەبەرمیزەی
سیدەکانسیدەکان، بۆ ئەوەیە هێرشبکەنەسەر
قەندیلقەندیل و ئەم هاتنە ئامادەکاری پێش وەختەی هێرشەکەیە، دەشڵێت تورکیا بە ئاگاداری هێزە نێودەوڵەتی و هەرێمی ئه و جموجۆڵانەی دژی ئێمە دەستپێکردووە.
[1]
- قایمقامی
شنگالشنگال ڕایگەیاند، هێزێکی سوپای ئەمریکا لەسەر چیای شنگال جێگیر کراوە.بەبڕوای ئەو مانەوەی ئەو هێزە، جۆرێک ئارامی بۆ ئەو ناوچانە دەگەڕێنێتەوە و پێیوایە، ئەگەر مانەوەی هێزەکەی ئەمریکا درێژخایەن بێت، دەبێتە هۆی گەڕانەوەی ئاوارەکانی شنگال بۆ ناوچەکانی خۆیان.
[2]
- ئەمڕۆ، ئێران ئاوی
زێی بچووکزێی بچووکی گرتەوە و بەڕێوەبەری پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی
قەڵادزێقەڵادزێش دەڵێت بۆ ڕێگری لە گرفتی کەمئاوی، دانیشتوانی قەڵادزێ خەریکی دروستکردنی بەنداوی بچوکن لەسەر ئەو زێیە.
[1]
- سوپای عێراق زیاتر لە هەزار سەرباز ڕەوانەی ناحیەی
قەرەتەپەقەرەتەپەی سەر بە قەزای
خانەقینخانەقین دەکات، بەرپرسێکیش دەڵێت، بۆ باشتر کۆنترۆڵکردنی ناوچەکەیه.
[1]
- 13 ئەندامی فراکسیۆنە جیاوازەکانی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنن، بەزاندنی سنوری هەرێم لەلایەن سوپای تورکیا مەترسیە بۆ سەر ئاسایشی هەموو خاک و خەڵکی کوردستان و دەڵێن پێویستە پەرلەمان مەسئولیەتی سەرشانیان ڕاپەڕێنن بۆ ناچارکردنی تورکیا لە چۆڵکردنی ئەو ناوچانە.
[1]
- تورکیا ئاوی ڕووباری دیجلەی لە ئێڕاق گرتەوە.
[4]
رۆژئاوای کوردستان
- بە پێی هەواڵی ئاژانسی هاوار، سوپای تورکیای داگیرکەر لە عەفرین، 4 هاووڵاتی بە ناوەکانی جومعە کەماڵ (مانگێک پێش ڕفێندراوە)، مووسا نەبی 32 ساڵان لە گوندی جەقلا جومێ (11 ڕۆژ پێش ئیستا ڕفێندراوە)، دەشتی ئیسو 40 ساڵ (9 ڕۆژ پێش ئیستا ڕفێندراوە) و عەبدولڕەحمان بەرمەجێ 35 ساڵە لە گوندی کەفەرسەرفرێ (4 ڕۆژ پێش ڕفێندراوە).
[3]
دەرەوەی کوردستان
- سلێمان سۆیلو، وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند: بەردەوامین لە شەڕی تیرۆر، ئێستا لە باکووری عێراق 27 کیلۆمەتر چووینەتە پێشەوە و سەربازەکانمان لەوێن. کەممان ماوە بگەینە قەندیل، خەمتان نەبێ هێرشدەکەینەوە سەر قەندیل و تەختی زەوی دەکەین.
[2]