یەپەگە لە عەفرین گورزێکی دیکەی لە داگیرکەران دا 01-06-2018
📝 بەڵگەنامەکان
ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل -
یەپەگەیەپەگە دەربارەی چالاکییەکانی شەڕڤانانی یەپەگە\
یەپەژەیەپەژە و هێزەکانی سووریای دیموکراتی - قەسەدە لە
عەفرینعەفرین، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە:
(لە چوارچێوەی هەڵمەتی دووەمی بەرخۆدانی سەردەمدا، شەڕڤانانی ئێمە ڕۆژانی 30-31ی ئایار\9-10ی جۆزەردان لە دوو قۆڵەوە هێرشیان کردە سەر بارەگەکانی چەتە و سەربازانی دەوڵەتی داگیرکەر. لە چالاکییەکەدا زۆر سەرباز و چەتە کوژران، بەڵام دەربارەی ژمارەیان، زانیاری ڕوون بەدەست نەخرا.
زۆر سەرباز کوژران، تەرمی 2 چەتە بینرا
لە گوندی قورتقولاقێی سەر بە ناوچەی شەرا، یەکینەکانی ئێمە شەوی 30ی ئایار\9ی جۆزەردان لە دژی بارەگەیەکی سەربازیی تورکیا چالاکییەکیان ئەنجامدا. لەم چالاکییەدا زۆر سەرباز کوژران، تەرمی 2 چەتە بە چاو بینرا.
هێزەکانمان ڕۆژی 31ی ئایار\10ی جۆزەردان کاتژمێر 3 لە دژی بارەگەیەکی چەتەکان لە دەوروبەری گوندی مەریەمینێ کە 7 کم دوورە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەندی شاری عەفرین، چالاکییەکیان ئەنجامدا. لەم چالاکییەدا کە بوو بە شەرێکی سەخت و نزیکەی 45 دەقە بەردەوام بوو، ژمارەیەکی زۆری سەرباز و چەتەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر کوژران و بریندار بوون. دەربارەی ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی دوژمن زانیاری ڕوون بەدەستنەخرا.
3 شەڕڤان شەهید بوون
له و چالاکییانەی کە لە گوندی قورتقولاقێ و مەریەمینێ ئەنجامدران، 3 شەڕڤانی ئێمە قارەمانانە تا دوایین گولە شەڕیان کرد و شەهید بوون. ناسنامەی هەر سێ شەهیدەکە لە داهاتوویەکی نزیکدا بڵاودەکەینەوە.)
[1]
01-06-201801-06-2018