یەکێتیی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک عادل موراد، پرسەنامەیەک ئاراستەی یەکێتیی نیشتمان
📝 بەڵگەنامەکان
پرسەنامەی کۆچی دوایی کاک
عادل مورادعادل موراد
مەکتەبی سیاسی
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی
ئەندام و کادیر و هەڤاڵانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
بنەماڵەی کاک عادڵ موراد
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک عادڵ موراد، سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندی و ئەندامی دامەزرێنەری یەکێتی نیشتمانی کوردستانمان بیست، وەک یەکێتیی دیموکراتی کوردستان، بە داخەوەین بۆ کۆچی دوایی ئەو سەرکردە و شۆڕشگێڕ و پێشمەرگە دێرینەی گەلەکەمان لە باشووری کوردستان کە تەمەنی خۆی لە ڕێگای بە دیهاتنی ئامانجە ڕاەواکانی نەتەوەکەی بەخت کرد، کۆچی دوایی ئەو سەرکردەیە خەسارێکی گەورەیە بۆ گەلی کورد و بە بەرزی و شکۆمەندی یادی لە دڵی گەلی کورددا دەمێنێتەوە، لێرەوە خۆمان بە هاوخەمتان دەزانین و پرسە و سەرەخۆشی خۆمانتان پێڕادەگەیەنین.
یەکێتیی دیموکراتی کوردستان
18-05-201818-05-2018