ڕۆژی بەخشین كە ناسراوە بە ماستی قەڵاتێ لە گوندی هاوار
باکووری کوردستان
- لە ئۆنتۆڕاڵ-ی ناوچەی پیلەموورا-ی
دەرسیمدەرسیم بە هۆی بۆردمانی هەلیکۆپتەرە جەنگییەکانی سوپای تورکیا ئاگرێکی مەزان دارستانەکانی ئەو ناوچەیەی گرتووەتەوە و هەتاکو دەڕوات پەرە دەستێنێت. ئەو ئاگرە هەمو چیاکانی ئەو ناوچەیەی گرتووەتە بەر.
[3]
- بەیانی ئەمڕۆ، لەکاتێکدا گوندنشینانی گوندی ئالادانا-ی سەر بە شارۆچکەی خیزان-ی
بەدلیسبەدلیس لە باکوری کوردستان، بەمەبەستی کۆکردنەوەی گژوگیا ڕوویان لە کوێستانەکانی ناوچەکە کردبوو، لەلایەن بەکرێگیراوانی دەوڵەتی تورکەوە دەستڕێژیی گوللەیان لێکراوە. لەئەنجامی دەستڕێژی گوللەی بەکرێگیراوانەوە، دوو برا بە ناوەکانی سینان کاراباش و مەڤلان کاراباش گیانیان لەدەستدا و چەندین گوندنشینیش برینداربوون.
[4]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هێزە ئیتلاعاتی و ئەمنیەتییەکان لە شارەکانی کوردستان، دەستیان بە ڕەشبگیری ژمارەیەک لە دوکانداران و کاسبکاران کردووە.
[2]
- سەر لە بەیانی ئەمڕۆ، لە درێژەی داخستنی دوکان و بازاڕەکانی کوردستان لەلایەن بازاڕیان و دوکاندارنەوە، ئەماکن و هێزە ئینتزامییەکان بە زۆر دوکانی کاسبکارانی شاری
پیرانشارپیرانشاریان کردەوە.
[2]
باشووری کوردستان
-
هەپەگەهەپەگە ڕایگەیاند، لە بارزان لە چالاکی گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە 11 سەربازی سوپای تورک کوژران.
[4]
- بەتۆمەتی تێوەگلانی لەچەند تاوانێکدا، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ فەرماندەی هێزی سواتی پۆلیسی
کەرکوککەرکوک لەلایەن دادگاوە دەرچووە، کەسوکاری ئەو ئەفسەرە کوردەش بۆ رەتکردنەوەی تۆمەتەکان گردبونەوەی ناڕەزایەتیان رێکخست.
[1]
- ژنێکی گەنج لە شارۆچکەی
کەلارکەلار ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا، بەڕێوبەری بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژ بە ژنانی گەرمیانیش دەڵێت، کە تا ئێستا هۆکاری خۆسووتاندنی ئەو ژنە گەنجە نەزانراوە.
[4]
- لە گوندی گەورەدێی سنوری شارۆچکەی
چەمچەماڵچەمچەماڵ بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لەهاوگوندییان و بەرپرسانی حکومی و کەسایەتیەکانی سنورەکە شەشەمین فیستیڤاڵی گوندەکە بەڕێوەچوو.
[1]
رۆژئاوای کوردستان
- بەگوێرەی راگەیاندنێکی سوپای تورکیا لەکاتی گەڕان و پشکنیندا لە گوندی (دەرمەشکانڵی)ی سەر بە
عەفرینعەفرین مینێکی چێندراو بە سەربازێکی سوپای تورکیادا تەقیوەتەوە و دەستبەجێ سەربازەکە گیانی لەدەستداوە.
[1]
دەرەوەی کوردستان
- حکومەتی نەمسا ڕایگەیاند، کە ڕێگاناداتە سیاسەتمەدارەکانی ئاکەپە میتینگی هەڵبژاردن لەو وڵاتەدا ئەنجام بدەن.
[4]
- حکومەتی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، کە وەکچۆن ئەنجامدانی میتینگی ئاکەپە لە کاتی ڕیفراندۆمدا ڕێگای پێنەدرا، بۆ هەڵبژاردنی 24ی حوزەیرانیش بانگەشەی هەڵبژاردنی ئاکەپە لە وڵاتەدا قەدەغەیە.
[4]
- یەکێتیی ئەوروپا راپۆرتی خۆی لەبارەی بەرەوپێشچوونی تورکیا بۆ بەئەندامبوون لە یەکێتییەکە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، تورکیا لە ئەندامییەتی یەکێتیی ئەوروپا زۆر دوورکەوتووەتەوە.
[5]
- وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راپۆرتی ساڵانەی خۆی لەبارەی رەوشی مافی مرۆڤ-ەوە بڵاوکردەوە و لە راپۆرتەکەشدا هاتووە، لە تورکیا سەدان هەزار کەس دەستگیرکراون و ئەمەش کێشەی بۆ دیموکراسییەت دروستکردووە.
[1]
- لە شاری لیڤەرکۆزنی ئەڵمانیا چالاکییەک بە ناوی من چوم و پێلاوەکانم مانەوە بۆ یادی ئەو منداڵە عەفرینیانە ئەنجامدرا، کە لەلایەن حکومەتی تورکەوە کوژراون.
[4]
- پەرلەمانی تورکیا پڕۆژەبڕیاری هەڵبژارنی پێشوەختی پەسندکرد، بەپێی بڕیارەکە رۆژی 24-06-2018 هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا پێکەوە بەڕێوەدەچن.
[5]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان