سەردانی شاندی هەدەپە بۆ لای پارتەکانی باشوور بەردەوامە
باکووری کوردستان
- ئۆپراسیۆنی سوپای تورکیا لە چیای جودی و گابار ماوەی 5 رۆژە بەردەوامە. سەربازانی تورک رەوەند و جوتیارەکانیان لە چیای جودی و کوێستانەکانی ئەو ناوچەیە دەرکردووە و ڕێگایان پێنەداون زەوی و باخەکانیان بکێڵن.
[3]
باشووری کوردستان
- سەردانی شاندی
هەدەپەهەدەپە بۆ لای پارتەکانی باشوور بەردەوامە.
[4]
- بەهۆی بەشداریکرنیان لە خۆپیشاندانەکانی شاری
دهۆکدهۆک، 30 مامۆستا هەر یەکەیان یەک تا سێ رۆژ مووچەبڕ کراون.
[2]
- بەیانی ئەمڕۆ لە باشوری
کەرکوککەرکوک ژمارەیەک چەکداری
داعشداعش لە بۆسەیەکی هێزە سەربازییەکانی عێراقدا کوژران.
[1] یەک لە چەکدارە کوژراوەکان ئاڵای تورک بەسەر سینگییەوە بوو.
[4]
- دوای چوار روژ لە ونبوونی، تەرمی کچێکی کوردی ئیزدی بە ناوی
نەجات برجزەنەجات برجزە کە ئاوارەی
شنگالشنگالە و ماڵباتەکەی لە کومەڵگەی خانکێ نیشتەجێن، بە کوژراوی لە گومێک دۆزاریەوە.
[2]
- ئیاس ساموک، وتەبێژی دادگای فیدراڵی ئەمڕۆ رایگەیاند، ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی بە سەرۆکایەتی دادوەر مەدحەت مەحمود و ئامادەبوونی سەرجەم ئەندامەکانی، یەکەم دانیشتنی بۆ لێکۆڵینەوەی لە سکاڵایەک ئەنجامدا، کە دژ بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لەلایەن وەزیری نەوتی عێراق دژ بە وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم تۆمارکرابوو.
[1]
رۆژئاوای کوردستان
- بەگوێرەی کەناڵی تەلەگرام-4 کە گرنگی بە هەواڵی جەنگ و ناکۆکیە سەربازییەکان دەدات، هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بە رابەرایەتی ئەمریکا چەک و کەلوپەلی سەربازی نوێ لە باکوری عێراقەوە رەوانەی سوریا دەکات.
[1]
دەرەوەی کوردستان
- فڕۆکە ئیسرائیلییەکان، فڕۆکەخانەیەکی سەربازیی داگیرکەری سووریایان بۆردوومانکرد.
[4]
- وەزیری دەرەوەی رووسیا رایدەگەیێنێ، پێویستە تورکیا
عەفرینعەفرین رادەستی حکوومەتی سووریا بکاتەوە.
[4]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان