📊 بابەت 374,085 | وێنە 58,955 | پەڕتووک PDF 10,973 | فایلی پەیوەندیدار 42,388 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,577
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|||💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 04-06 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆04-06-2020
📆03-06-2020
📆02-06-2020
📆01-06-2020
📆31-05-2020
📆30-05-2020
📆29-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅04 June
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
👫 بارش چاکان
گەنجێکی کوردە. رۆژی 01-06-2020 لە ئەنکەرە بەهۆی ئەوەی گوێی لە گۆرانیی کوردی دەگرت، لەلایەن چەند تورکیکی رەگەزپەرستەوە بە چەقۆ کوژرا. کوژرانی ئەم گەنجە ناڕەزایی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
📅 02-06-2020
باکووری کوردستان
- کوژرانی بارش چاکان لەلایەن تورکە رەگەزپەرستەکانەوە، لە ناوخۆ و دەرەوە ناڕەزاییی زۆری بەدواداهات و دەسەڵاتدارانی تورک فشاریان خستووەتەسەر بنەماڵەی بارش تاوەکو راستییەکان ئاشکرانەکەن. لەوبارەیەوە پەرلەمانتارانی هەدەپەش دەڵێن، فشارێکی زۆر لە خانەوادەی بارش کراوە تاوەکو راستییەکان نەڵێن و رووداوەکە بشارنەوە چونکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگدانەوەی زۆری بە دوای خۆیدا هێناوە.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- پارتی ژیانی ئازادی کوردستان – پژاک کۆنگرەی شەشەمی خۆی بەست و راپۆرتێکی لەوبارەیە
✌️ عەقید سەربەست مەنتک
ناوی تەواوی (سەربەست جیهاد عەبدوڵڵا مەحموود)ە و نازناوی (سەربەست مەنتک)ە. لە ڕێکەوتی (10-10-1976) لە بناری چیای دێدەوان لە گوندی (بەلەبان)ی سەر بە شاری هەولێر لە دایکبووە. لە عەشیرەتی مەنتکە و سەر بە تیرەی (نەبیلەیە). لە خانەوادەیەکی نیشتیمانپەروەر و پڕ هەستی کوردایەتییەوە، بۆ پێشمەرگە و شۆڕش هەمیشە ماڵ و لانە و دیوەخانێکی پڕ هەڵوێست بوونە. خاوەنی چوار برا و سێ خوشکە، کە سێ برای پێشمەرگەن بە ناوەکانی: سەردار، هێرش و هێمن. باوکیشی پێشمەرگەی شۆڕش بووە، تا ساڵی 2001 کۆچی دوایی کرد. دوای نەمانی باوک
👫 مستەفا زەڵمی
• ساڵی 1924 زایینی لە گوندی زەڵمی بناری هەورامان لە دایکبووە، ساڵی 1934 ز چۆتە حوجرە و لە هەمان شوێندا لە سەر دەستی ژمارەیەک مامۆستا و مەلا عێراق و ئێران، زانستەکانی (نحو، صرف، المناڤرە، المنطق، البلاغة، ریاضیات، الفلکیات)ی خوێندەوە.
• ساڵی 1946 دا ئیجازەی زانستی وەرگرتووە.
• ساڵی 1964 پلەی ماجیستێری لە شەریعەی ئیسلامیدا بە دەست هێناوە.
• ساڵی 1971 پلەی ماجیستێری لە فقە المقارن لە زانکۆی ئەزهەر وەرگرتووە.
• ساڵی 1973 پلەی ماجیستێری لە یاسادا لە زانکۆی قاهیرە وەرگرتووە.
• ساڵی 1975 پلەی دکتۆ
📝 حکومەتی هەرێم راگەیەندراوێک لەسەر چاکسازی وەزارەتەکان بڵاودەکاتەوە | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
حکومەتی هەرێم راگەیەندراوێک لەسەر چاکسازی وەزارەتەکان بڵاودەکاتەوە
📝 بەڵگەنامەکان


ئەمڕۆ 28/2/2018، بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و مەحمود حاجی ساڵح وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی سیستمی بە ئەلیکترۆنی کردنی کارەکانی ڕاگەیاند.
لەمیانی پێشکەش کردنی وتەکەیدا، وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند: خۆشحاڵم ئەمڕۆ سەرکەوتنی پڕۆژەی بەڕێوەبردنی ئەلیکترۆنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕادەگەیەنم، ئەم پڕۆژەیە یەکێکە لە پڕۆژە گرنگ و کاریگەرەکانی وەزارەتەکەمان، بێگومان کاریگەری لەسەر ژیانی هاوڵاتیان و مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان و خوێندکارانی زانکۆ و دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا دەبێت.
د.یوسف گوتیشی هەموو لایەکتان دەزانن کە ئێمە لەسەردەمێکدا دەژین کە تەکنەلۆجیا زۆر بەخێرایی گەشەدەکات، بەکارهێنانی کۆمپیوتەر و سیستمی ئەلیکترۆنی هەموو کایەکانی ژیاننمانی تەنیوە، ئێمە خۆشبەختین کە لەسەردەمی شۆڕشی پیشەسازی چوارهەم و سەردەمی (سیستمی زیرەکی دەستکرد) دادەژین. کەتیایدا بەکارهێنانی تەکنەلۆجیا بۆتە مایەی کارئاسانی لەهەموو بوارەکانی ژیان و ئامرازی سەرەکی سیستمی بەڕێوەبردنی کەرتی گشتی و کەرتی تایبەتە. ئاشکراشیکرد بنیاتنانی ژێرخانی ئەلیکترۆنی و ڕێکخستنی داتا و زانیارییەکان هەنگاوی بنەڕەتی سەرکەوتنی هەموو دامودەزگایەکە، ئەم هەوڵەی ئێمەش بریتییە لە بەکارهێنانی سیستمێکی ئەلیکترۆنی زیرەک بۆ بەڕێوەبردنی کاروبارەکانی وەزارەت و دامودەزگاکانی خوێندنی باڵا لەهەرێمی کوردستان.

سیستەمی بەئەلکترۆنی کردن شەش بواری سەرەکی لەخۆ دەگرێت
لەبارەی سیتمەکەش وەزیری خوێندنی باڵا ئەوەی خستەڕوو سیستمەکەمان بەرێوەبردنی شەش بواری سەرەکی لەخۆ دەگرێت، کەبریتین لەڕێکخستنی سەرچاوە مرۆییەکان و رێکخستنی سیستمی دارایی و بەڕێوەبردن و چاودێری کردنی مامەڵە و نوسراوەکان و سیستمی زانیاری خوێندکاران و قوتابیان و سیستمی بەڕێوەبردنی نێردراوان و یەکسان کردنی بڕوانامەکان.
ئەوەشی ڕاگەیاند کە ئەم سیستەمە یارمەتیدەرمان دەبێت بۆ ئەوەی بتوانین خێراتر و کاراتر خزمەتگوزارییەکانمان پێشکەش بەهاوڵاتیان بکەین و ڕۆتین و بیرۆکراسیەتی کارگێڕی کەم بکەینەوە، هەروەها دەرفەتی چەسپاندنی بنەماکانی شەفافیەت و کەمکردنەوەی خەرجی بەڕێوەبردن دەڕەخسێنێت و یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئەوەی بتوانین هەمیشە سوود لە داتا و بانکی زانیارییە کۆکراوەکان وەربگرین و لەپڕۆسەی بڕیاردان و داڕشتنی سیاسەتی گشتیدا سوودیان لێ وەربگرین.
لەبەشێکی دیکەی وتەکەیدا د.یوسف گۆران ئاماژەی بۆ ئەوە کرد هاوکات بەکارهێنانی تەکنەلۆجیا و سیستمی ئەلیکترۆنی یارمەتیدەری هاوڵاتیان دەبێت بۆ ئەوەی بە ئاسانی لەهەموو کاتێکدا دەستیان بە خزمەتگوزارییەکانی وەزارەتەکەمان بگات. بۆ نمونە لە مانگی 9/2017 ەوە سیستمی ئەلیکترۆنی یەکسان کردنی بڕوانامەکانی وەزارەت کەوتۆتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەسەرکەوتووی لەماوەی پێنج مانگی ڕابردوودا کار دەکات، هاوڵاتیان بەبێ ئەوەی پێویست بکات بێنە وەزارەت، لەهەر جێگایەکی دونیابن، لەماڵەکەی خۆیانەوە لەڕێگای کۆمپیوتەرەکەیان یان مۆبایلە زیرەکەکانیان دەتوانن تەواوی دیکۆمێنتەکانیان بەشێوازی ئۆن لاین پێشکەش بکەن و مامەڵەی یەکسان کردنیان بۆ پڕۆسێس بکرێت، لەهەمان کاتدا ئەندامانی لیژنەی یەکسانکردنی بڕوانەمەکانیش لەهەرجێگایەک بن لەرێگای کۆمپیوتەر و مۆبایلە زیرەکەکەانیان دەتوانن پڕۆسەی یەکسان کردنی بروانەمەکان بەڕێبکەن.

چیتر پێویست ناکات هاوڵاتیان بۆ بەدواداچوونی مامەڵەکانیان بێنە وەزارەت
وەزیری خوێندنی باڵا ئەوەشی گوت: لەمەودوا چیتر پێویست ناکات هاوڵاتیان بۆ بەدواداچوونی مامەڵەکانیان بێنە وەزارەت، بەڵکو دەتوانن لەڕیگای ماڵپەڕی سیستمی بەڕیوەبردنی ئەلیکترۆنی وەزارەتەوە چاودێری بەڕێوەچوونی مامەڵەکانیان بکەن. ئەم سیستمە ڕێگە دەدات کە هاوڵاتیان بتوانن بەردەوام لەڕێگای ئەلیکترۆنیەوە لەگەڵ فەرمانگە پەیوەندیدارەکان لەئاخاوتندابن و وەڵامی پرسیارەکانیان بەزووترین کات بدرێتەوە وئەم سیستە هۆکار دەبێت بۆ چاکسازی ڕیشەیی لەسیستمی بەڕێوەبردنی خوێندنی باڵا و خێراکردنی پەیوەندی و مامەڵە نێوخۆییەکانی نێو وەزاروت و دامو دەزگاکانی خوێندنی باڵا، هەروەها سیستمی پرۆسێس کردنی نووسراو و بەدەستهێنانی وەڵامی نووسراوەکان کاراتر دەکات.
لەبارەی کارەکانی وەزارتیش لەو لایەنەوە د.یوسف گۆران ڕایگەیاند: ئێمە لەئێستادا کاردەکەین کە وەزارەتەکەمان بکەینە paper free واتا هەوڵدەدەین کە بەکارهێنانی هارد کۆپی ڕۆژبەڕۆژ کەم بکەینەوە تابگەینە ئاستی ئامانجەکەمان، هاوکات سیستمەکەمان دەرفەت دەڕەخسێنێت بۆ پەرەپێدانی توانای مرۆیی لەبواری بەکارهێنانی تەکنەلۆجیا لەبەڕێوەبردنی دامەو دەزگا حکومیەکان.
لە کۆتایی وتەکەشیدا وەزیری خوێندنی باڵا ئەوەی نیشان دا لێرەوە دەمەوێت دەستخۆشی لەهەموو فەرمانبەرانی وەزارەت بکەم کە هاوکار بوون لەداڕشتنی ئەم سیستمە، قۆناغی داهاتووشمان لەگەڵ زانکۆکان وبە پەیڕەکردنی هەمان سیستم دەست پێدەکات. سوپاس و دەستخۆشی لە کۆمپانیای جێبەجێکار و سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی جێبەجێ کردنی ئەم پرۆژەیە دەکەم، جێگای شانازیە کەتەواوی ئەم پڕۆژەیە لەسەر بودجەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی جێبەجێ کراوە و هەموو لایەک دڵنیا دەکەین کە بەردەوام دەبین لەسەر گەشە پێکردنی ئەم سیستمە بە جۆرێک هەموو لایەنەکانی بەڕێوەبردن و پەیوەندیکردن لەهەموو زانکۆکان و دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا بخرێتە چوارچێوەی ئەم سیستەمەوە، لەکۆتاییدا ئەمەوێت ئەوەبڵێم کە سیستمی بایۆ مەتری هۆکارێکی گرنگ بوو بۆ هاوکاری کردنی ئێمە بۆ زوو جێبەجێ کردنی ئەم پڕۆژەیە.

هەنگاوێکی تری چاکسازی
دواتر بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەمیانی پێشکەشکردنی وتەیەکدا ڕایگەیاند: خۆشحاڵم کە هەنگاوێکی تری چاکسازی دەبینم ئێوە لەوەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی هەمیشە هەوڵتان داوە بەردەوام بن لەچاکسازی، ئەم هەنگاوەش هەنگاوێکی تری بەرجەستەی ئەو کارانەیە کەلەبواری چاکسازیەوە ناوتانە. تەکنەلۆجیا هاوکارێکی گرنگی کارگێڕیە و دەبێتە دەرفەتێک بۆ باش بەڕێوەبردنی کارەکان و ڕایی کردنی مامەلەکان ئەم بوارەش پێویستیەکە کەهەموو بوارەکانی ژیان دەگرێتەوە، دەستخۆشیتان لێدەکەم بۆ ئەو کارانە و کارەکانی دیکەی ئەنجامتان داوە.
هەر لە وتەکەیدا ئاماژەی بەوەدا کە کەبودجە نەبوو ئێمە نەمانتوانی باڵەخانە و تاقیگەی تازە بۆ زانکۆ و پەیمانگاکان دروست بکەین، ئێوە دەستە وەستان نەوەستان و بۆڵە بۆڵەتان نەکرد هەنگاوی جدیتان نا، بۆیە هەربژین، ئێوە وەک وەزارتی خوێندنی باڵا سیستمی ناوەندی وەرگتنتان گۆریوە لە کۆنەوە بۆ سیستمێکی تازە و سەردەمی.
هاوکات پەیڕەکردنی سیستمی ڕانکی زانکۆکانتان پەیڕەو کردووە کە بۆتە هۆکارێک بۆ کێبڕکێی نێوان زانکۆکان لەسەر ئاستی زانستی، کە ئەویش بەندە بە ئەنجامدانی توێژینەوە و ئێستا خۆشحالم کە دەبینم توێژینەوەکان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و گۆڤاری زانکۆکان و ماڵپەڕە گەروە و جیهانیەکان بڵاودەکرێنەوە.
وتیشی لەم چەند ساڵەی ڕابردوو بەکردار ناوی خۆتان گونجان لەگەڵ ئەو سەردەمە، هەنگاوی بوێرتان ناوە بەتایبەت گرنگیدان بە زمانی ئینگلیزی بۆ ماستەر و دکتۆرا یەکێک لەهەنگاوە گرنگەکانی وەزارەت بووە، چونکە ناکرێت کەسێک کار بۆ بەدەستهێنانی بروانامەیەکی بەرز بکات و زمانی زانست و زانیاری کە زمانی ئینگلیزیە نەزانێت، ڕاستە کێشەتان ڕوو بەڕوو بۆتەوە، بەڵام هەنگاوی دروستتان نا، چونکە ئەگەر مامۆستایەک زمانی ئینگلیزی نەزانێت ناتوانێت سوود لەبۆچوونە جیهانیەکان وەربگرێت دڵنیام بەرهەمی ئەو کارەتان لەچەند ساڵی داهاتوو دەردەکەوێت.

کاری زانکۆکان تەنها پێدانی بڕوانامە نیە
بەڕێز قوباد تاڵەبانی ئەوەشی ڕوون کردەوە کە کاری زانکۆکان تەنها پێدانی بڕوانامە نیەو زانکۆکانی ئێمە توانیویانە خۆیان بگونجێنن لەگەڵ بازاڕی کار، چونکە زانکۆکان تەنها شوێنێک نین بۆ بەدەستهێنانی بروانامە بەڵکو شوێنێکیشە دوای دەرچوون بۆ دۆزینەوەی کار، لەمەشدا ئێوە ڕۆڵتان بینوە و جێگای دەستتان بەروونی دیارە، چونکە ئەوەی بەشێوەیەکی تیۆری دەخوێندرێت پێویستە بەشێوەیەکی پراکتیکیش سوودی لێوە ببینردێت.
لەبارەی چاکسازیەکانی حکومەتی هەرێم کە لەتەواوی وەزارتەکان دەستیان پێکردووە، جێگری سەرۆکی حکومەت وئاماژەی بۆ ئەوە کرد ئەم هەنگاوەی ئێوە لەگەڵ چاکسازی وەزارەتەکانی دیکە یەک دەگرێتەوە بەتایبەت وەزارەتی دارایی کاری گرنگیان لەو لایەنەوە ئەنجامداوە. زۆرجار لەشوێنان و بەتایبەت لەڕاگەیاندنەکان حکومەتی عیراقی باس لە چاکسازی دەکات بەتایبەت لەکاتی نزیک بوونەوەی هەڵبژاردن.
ئێوە لەوەزارتی خوێندنی باڵا هەنگاوی گرنگتان ناوە بەرەو چاکسازی ڕیشەیی و کارگێڕی و دارایی، وەزارتی دارایی حکومەتی هەرێم پێداچوونەوەیەکی سەرتاسەری کردووە بەتایبەت لە پێداچوونەوەی سیستمی باج و کارگێڕی و دارایی، بۆ ئەوەش ڕوونی کردەوە لەمەرز و سنورەکان هەر شتێک کە دێتە ناو هەرێم بەسیستمێک کارمەندانی وەزارت زانیاریان پێدەگات، بەو هۆیەشەوە وەزراتی دارایی دەتوانێت ڕاپۆرتی وەرزی پێشکەش بکات.

ئەو کەسانە دەدۆزینەوە کەفەرمانی دامەزراندینان هەیە بەڵام دەوام ناکەن
لەبارەی فەرمانبەری بندیواریش جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند: چارەسەرکردنی دیاردەی بندیواری ئێمە تەنها بەقسە باسی ناکەین بەڵکو بەکردار هەنگاومان ناوە، وەک سەرەتاش لە پەیڕەو کردنی سیستمی بایۆمەتری کە ئامانجمان لێی چاکسازیە لەکەرتی گشتی هەنگاوی یەکەم تۆمارکردنی ناوی فەرمانبەران بوو لەنێو سیستمەکەدا و لەم پڕۆسەیشدا تواینمان زیاتر لە پەنجا هەزار مووچەخۆری بندیوار و وەهمی بدۆزینەوە، لەهەنگاوی داهاتووشمان بەهەمان سیستەم ئەگەڕێین بۆ ئەوەی ئەو کەسانە بدۆزینەوە کەفەرمانی دامەزراندینان هەیە و مووچە وەردەگرن بەڵام لەهیچ دامەزراوەیەکی حکومەتی هەرێم دەوام ناکەن.

قوباد تاڵەبانی بۆ حکومەتی بەغدا: ئێوە چیتان کرددوە
لەبارەی چاکسازیەکانی عیراقیش جێگری سەرۆکی ئەنجومەن پرسیارێکی ئاراستەی دەسەڵاتدارانی بەغدا کرد و دووپاتی کردەوە حکومەتی عیراق بۆ چاکسازی چی کردووە؟.
بەغدا هەر دەڵێت مووچە دەنێرین و هیچمان نەدی
سەبارەت بە هاتنی لیژنەکانی بەغداش بۆ وردبینی کردن لەناوی فەرمانبەرانی هەرێم، قوباد تاڵەبانی دووپاتی کردەوە چەند مانگێکە بەغدا چەند لیژنەیەکی بۆ وردبینی ناردۆتە هەرێم ئێمە تەواوی کارئاسانی و زانیاریەکانمان خستنە بەردەست، سیستمی بایۆمەتری فەرمانبەرانی هەرێممان پێدان، بەڕێز سەرۆک وەزیرانی عیراق هاتە سەر کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و گوتی (من موچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرج دەکەم)، بەڵام هیچمان نەبینی، ئێمە ڕیگەمان دا تیمەکانی پشکنین بێن کاری خۆیان بکەن، بەڵام مووچە هەر نەهات.
قوباد تاڵەبانی: داواکارین چیتر یاری بەدەرونی میللەتەکەمان نەکرێت
هەر لەو بارەیەوەش وگوتی : ئێمە داواکارین چیتر یاری بەدەرونی میللەتەکەمان نەکرێت، ئەگەر ئەوان خواستی خەرج کردنی مووچەیان هەیە با مووچەی وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی کە خۆیان دەیانەوێت بیدەن، با خەرجی بکەن.
هەر لەبارەی هاوکاریەکان بۆ لیژنەکانی بەغدا جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران گوتی: ئێمە تەواوی هاوکاری لیژنەکانمان کردوون بەتایبەت بۆ کردنەوەی فڕۆکەخانەکان، بەڵام دەبینین ئەو ئابڵوقە هاتوچۆیە هەر ماوەتەوە.
لەبارەی نەوتی هەرێمی کوردستانیش ئاماژەی بۆ ئەوە کرد ماوەیەکە نەوتی کەرکوک ڕاگیراوە ئێمە وەک حکومەتی هەرێم پێمان ڕاگەیاندوون دەتوانرێت بە بۆری نەوتی کوردستان نەوتی کەرکوک ڕەوانەی دەرەوە بکرێت و بفرۆشرێت و داهاتەکەی بگرێتەوە بۆ خەزێنەی حکومەتی عیراقی و هەموو لایەک لێی سوودمەند بین، بەڵام تا ئێستاش ئەوەیان نەکردووە. حکومەتی عیراقی بیانوو لەدوای بیانوو خەریکە خەڵکی کوردستان و ئێمە وەک حکومەتی هەرێم بێزار دەکات و تا لە هەڵبژاردنەکانیش نزیک ببینەوە ئەو یاریە زیاتر دەبێت.

خۆمان چاکسازی دەکەین کەس نەهاتووە فەرمانمان لەسەر بکات
لەبارەی چاکسازیەکانیش لە کارەکانی حکومەتی هەرێم، ئەوەی دووپات کردەوە کە کەس نەهاتووە فەرمانمان لەسەر بکات بەڵکو حکومەت خۆی دەستی بە چاکسازی کردووە، کارەکانی ئێمە دیارن، هێنانی کۆمپاینایەکی بیانی ناودار بۆ وردبینی کردنی نەوتی هەرێم کە ڕاپۆرتێکی بڵاوی کردتەوە و ئێستاش لەکارەکانی بەردەوامە، خەریکە باوەری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەگەیەنێتە ئەو ئاستەی کە حکومەتی هەرێم بەجدی کار بۆ شەفافیەت دەکات.
هەر پەیوەست بەچاکسازیەکانی حکومەتی هەرێم قوباد تاڵەبانی، چاکسازیەکانی وەزارتی دارایی و کاربا و ناوەخۆی بەنمونە هێنایەوە دووپاتی کردەوە وەزارتی کارەبا کار بۆ چاککردنی سیستەمەکەیان دەکەن، سیستمی چاکسازی لە خانەنشینی دەستی پێکردوە و کارەکان لەهەموو ڕوێکەوە بەردەوام دەبن، بەڵام روونە چاکسازی بێ ئازار نابێت و ئەم پڕۆسەیەش بۆ ئێمە تەنها شیعار نیە بەشێوەیەکی کرداری کارەکان ئەنجام دراون.
لەبارەی سیستمی وەزارتی خوێندنی باڵاش د.خەتاب شێخانی بەڕێوەبری گشتی کارگێڕی و دارایی لە وەزارتی خوێندنی باڵا لەمیانی پێشکەش کردنی پریزنتەیشنێکدا ناوەرۆکی کارەکە و ئامانجی سیستمەکەی بۆ ئامادەبووان شی کردەوە.
28-02-201828-02-2018

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 28-02-2018
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📝 سەرچاوەی بەڵگەنامە: 📄 بەڵگەنامەکانی حکومەتی هەرێم
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 95% ✔️
95%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
95%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Mar 1 2018 12:10AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Mar 1 2018 9:27AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Mar 1 2018 9:27AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,110 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
حکومەتی هەرێم راگەیەندراوێک لەسەر چاکسازی وەزارەتەکان بڵاودەکاتەوە
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان رونکردنەوەیەک لەسەر پڕۆژە یاسای چاکسازیی بڵاوکردەوە
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️28-02-2018
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️قوباد تاڵەبانی
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,312 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574