Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
💬 گێرەشێوێن
گێرەشێوێن
لەگێرەی خەرمانان، گایەکان بەگوریسێکەوە لێک دەبەسترانەوە(گای بنە تەمبەڵ و زل و پیرە لەلای چەپ و ناوەڕاستی خەرمانە، گای سەر پەڕگان سوک و ئازا و وریا بووە لەلای راستی خەرمان بوو) هەر گایەکیان(
💬 گێرەشێوێن
💬 سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت
سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت.
سە یان سەگ هەرچەندی قەڵه و بێت له کوردستان و جیهانی مەسیحی وئیسلامی و وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا و زۆربەی وڵاتانی دونیا جگە لە هەندێک لەوڵاتانی باشوری خۆرهەڵ
💬 سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت
💬 ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ
ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ.
ماڵان گەڕ واتە ئه و ماڵ و ئه و ماڵ کردن چ بۆ دەرۆزە و سواڵ چ بۆ نان خواردن و حەوانەوە و کۆکردنەوەی زانیاری و خەبەروباسان، لە کهوردەواریدا کارێکی ناپەسندە و لەبەر نا
💬 ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ
💬 رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
بەدەستهێنانی شت و مەک بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی مرۆڤ ماندووبونی دەوێت و لەخۆڕات وەدەست ناکەوێت، ئه و کەسەی هەوڵ و کۆششی بۆ دەکات و ئارەقەی بۆ دەڕێژێت هەر ئەویش نرخەکەی دەز
💬 رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
📕 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
نووسینی: محەمەد ئەیاد ناسیح [1]
📕 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
☂️ رێکخراوی ئارسان بۆ راهێنان و ڕاوێژکاری
پێڕەوی ناوخۆی ڕێکخراوی ئارسان بۆ ڕاهێنان و ڕاوێژکاری کە لە مانگی فبرایەری ساڵی 2019 پەسەندکراوە

بەشی یەکەم
ناو و ناسنامەی ڕێکخراو
ماددەی یەکەم / ناو :
یەکەم:ناوی ڕێکخراو بەزمانی کوردی/ ڕێکخراوی
☂️ رێکخراوی ئارسان بۆ راهێنان و ڕاوێژکاری
📕 بۆ مێژوو
مەسعود بارزانی
📕 بۆ مێژوو
👫 میهرسا برادەران
میهرسا برادەران یەکێک لە ئەندامانی تیمی دامەزراندنی ئیدارەی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا جۆ بایدنە.
برادەران ساڵی 1978 لە شاری ورمێ لە دایک بووە و ساڵی 1986 لەگەڵ کەسوکاردا بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمر
👫 میهرسا برادەران
👫 سۆنیا شێرزاد حەسەن
سۆنیا شێرزاد حەسەن لە دایکبووی شاری سلێمانیە و لە ئێستادا مامۆستای زانکۆی سلێمانی و زانکۆی ئەمریکی-یە لە کوردستان.
ئەندامی چەند رێکخراوێکی مرۆییە.
👫 سۆنیا شێرزاد حەسەن
👫 عەلی ناجی عەتار
ئامادەکردنی: خەلیل عەبدوڵڵا
عەلی ناجی عەتار ؛ شاعیرو رووناکبیر!
عەلی ناجی عەتار شاعیرو نووسەر و روناکبیرێکی دیاری کوردستانە و لەچەند رشتەیەکی کلتووریدا خزمەتی بەگەل و نیشتمانەکەی کردووە.
سەرباری ئە
👫 عەلی ناجی عەتار
💬 رۆژگار بوو بە ساڵ سک بوو بە جەواڵ
ڕۆژگار بوو بەساڵ، سک بوو بەجەواڵ
ڕۆژگرەوە(حسابگر) لە کۆندا زانستێکی باو بووە و لە هەموو ئاوایی و لادێیەکی کوردستان مرۆڤێک هەبووە خۆی پێوە خەریک و سەرقاڵکردووە، مامۆستای ئه و پیشەیەش تەنیاوتەنیا ئەزمو
💬 رۆژگار بوو بە ساڵ سک بوو بە جەواڵ
💬 مەیکە ڕاوە ڕێوی
مەیکە ڕاوە ڕێوی
ڕێوی یەکێکە له و ئاژەڵانەی کە لە زۆربەی گەلانی دونیادا کۆکن لەسەر فێڵبازییەکەی و له زۆرێک لە چیرۆک و گۆتە و قسەی بەرئاگردانیاندا ڕەنگی داوەتەوە، هەڵبەت لەنێو میللەتی کوردیش وەک ئیدیۆ
💬 مەیکە ڕاوە ڕێوی
💬 درۆ بناوانی نزیکه
درۆ بناوانی نزیکه
کاکەی فەلاح لە دیوانی(چرۆ)دا وتویەتی:
کوڕێ بوو ناوی دارابوو
وریا و زیرەک و دانا بوو
هەرچی کەوتە بەرچاوانی
ئەچووە بنچ و بناوانی
بناوان واتە:بنەگە و پێگە وشوێنی سەرەکی و مەڵ
💬 درۆ بناوانی نزیکه
👫 دیدار ڕزگار عەبدولمەحمود
لە 14-07-1992 لە شاری هەولێر لە دایکبووە.
لەساڵی 2013 وە دەستی بە نووسین کردووە چەند چیرۆکێکی لە گۆڤاری ڕامان بڵاوکراوەتەوە.
ڕامان گۆڤارێکی رۆشنبیریی گشتی مانگانەیە، دەزگای رامان لە هەولێر دەریدەکات
👫 دیدار ڕزگار عەبدولمەحمود
💬 حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت
حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت.
له و کوردەوارییەی خۆمان هەموو شتێکی باش بە دەستەواییە جگە لە حیزی و دزی و ناکەسی، بۆ ئەمەش وتراوە(شین و شایی دەستەوایی) لەخۆشی و ناخۆشی دا کۆمەڵی کوردەواری هاوکار و هەرە
💬 حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت
💬 حەوت کفنی زەردکردووه
حەوت کفنی زەردکردووه.
لە کوردەواریدا بەوە دەچێت سوود لە ئاینە کۆنەکان وەرگیرا بێت ژمارە حەوت زۆر بەکار دێت وەک حەوت گیرفان، حەوت ترینگە، لەحەفت ئاوانی داوە، هەفتانە، لە ئاینی ئیسلامیش حەوت ئاسمانەکا
💬 حەوت کفنی زەردکردووه
💬 جۆی دیووە، کا ناخوات
جۆی دیووە، کا ناخوات
دانەوێلەی جۆ بەیەکێک لە گرنگترین ئه و خۆراکانە دادەنرێت کە مەڕوماڵات و بزن و گوێدرێژ زۆر قاندڕینە و زۆری جوان دەیخۆن و لەدوورەوە بۆی غاردەدەن، کاش لەدوای کوتانی خەرمان و شەن و
💬 جۆی دیووە، کا ناخوات
📕 بەسەرهاتی سیاسی کورد لە 1914ەوە تا 1958 بەشی 1
نووسینی: میرزا محەمەد ئەمین مەنگوڕی
بەشی یەکەم چاپی دووەم سلێمانی
📕 بەسەرهاتی سیاسی کورد لە 1914ەوە تا 1958 بەشی 1
📖 حەکیم کاکەوەیس؛ سەربەرزێکی کوردستان
ئاکۆ محەمەد
ساڵی 2000 بوو، زۆرنەبوو بە یەکجاری لە ئەوروپا گەڕابووەوە بۆ کوردستان. کە لە گوندی وەڵزێی شارۆچکەی چۆمان بەسەر بەرزاییەکان دەکەوت، پێمگوت ئەوبەسەرکەوتنەت هیچ نیشانەیەکی ئەوەی تێدا نییە کە
📖 حەکیم کاکەوەیس؛ سەربەرزێکی کوردستان
📕 خەرمانەی من
ئەحمەد کامەران
2020
📕 خەرمانەی من
📕 فەرمانبەر ماف و ئەرکەکانی
دیندار حوسێن ئەحمەد دەرگەڵەیی [1]
📕 فەرمانبەر ماف و ئەرکەکانی
📕 ئەو ڕۆژانەی لە باڵی پەپولە دەچن
شیعر
بەندی عەلی
2020 سلێمانی [1]
📕 ئەو ڕۆژانەی لە باڵی پەپولە دەچن
📕 شیکاری سوات SWOT بۆ کەرتی نەوت و غازی هەرێمی کوردستان
ئەنوەر کەریم
2020
📕 شیکاری سوات SWOT بۆ کەرتی نەوت و غازی هەرێمی کوردستان
📕 لێکۆڵینەوەیەکی ئاڵ
ئارسەر کۆنان دۆیڵ
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 لێکۆڵینەوەیەکی ئاڵ
📕 ئەربیل
کارزان رەحمان
2020
📕 ئەربیل
👫 کەسایەتییەکان
سەڵاح رەوف
👫 کەسایەتییەکان
هاوڕێ کاوە (کاوە بچکۆل)
👫 کەسایەتییەکان
محەمەد ئەمین هەورامانی
👫 کەسایەتییەکان
ئەمیر سوهەیلی
👫 کەسایەتییەکان
فاتمە سەعید حەفید
📝 لەم گاڵتەجاریەی هەڵبژاردنەکانی عێراقدا نابێ بەشداری بکەین! | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
لەم گاڵتەجاریەی هەڵبژاردنەکانی عێراقدا نابێ بەشداری بکەین!
📝 بەڵگەنامەکان

کرێکاران، خەڵکی زەحمەتکێش و ئازادیخوازی کوردستان!
گاڵتەجاری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دووبارەکردنەوەی هەمان سەوداومامەڵەی ناو بازاڕی لەخشتەبردنی خەڵکە. کێبڕکێی بەدەستهێنانی کورسیەکانە لەنێوان دەستەوتاقمی کۆنەپەرستی نەتەوەپەرست و مەزهەبی و تائیفیە میلیشیایەکاندا. مەیدانێکە بۆ درۆکردن و داپۆشینی ڕابردووی تاڵانچیتی و راوڕوتی خەڵک و سڕینەوەی خوێنی دەست و مەچەکێکە کە لە تاوانەکانی کوشتن و تیرۆرو دەربەدەرکردنی هاوڵاتیاندا سوورکراوه.
یاسایەکی هەڵبژاردن کە لەسەر بنەمای بەشی نەتەوەی کوردو عەرەب، سونه و شیعە، مەسیحی و سریانی، یەزیدی و تورکمان، تەنانەت تورکمانی شیعە وکوردی شیعه، کاکەیی ‌وفەیلی، ڕێژەی نوێنەرانی پەرلەمانی دیاریکردوە‌، لەبنەڕەتەوە مافی هاوڵاتیبوونی یەکسانی لەخەڵک سەندۆتەوه. لەلایەکی دیکەوە بەشداریکردنی هێزە ‌‌میلیشیاییەکانی وەک حەشدی شەعبی وعەسایبی ئەهلی حەق و ڕێکخراوی بەدر وهاوشێوەکانیانی لە هەڵبژاردندا هیچ حوکمێک سەبارەت بەم هەڵبژاردنە ناهێڵێتەوە بێجگە لەوەی کە ‌بڵێین: ئەم هەڵبژاردنە بەکردەوە، نەک هەر شایانی ئەوە نییە بە هەڵبژاردن ناوببرێ، بگرە واتا و ناوەڕۆکی هەڵبژرادن ودیموکراسی ڕۆژئاوایی شی شەرمەزارکردوە.
‌بەڵام خەڵکی کوردستان ئەمجارە لەدۆخێکدا رووبەڕوی سیناریۆی گاڵتەجاڕی هەڵبژاردنی عێراق کراوەتەوە که لە ڕێفراندۆمێکدا بەشیوەیەکی مەدەنی و بەدەر لەزەبروزەنگ دەنگی دا بەجیابوونەوەو سەربەخۆیی کوردستان. بڕیاریاندا کەچیتر نایانەوێت ژیانی خۆیان و نەوەکانی داهاتویان لەژێر سایەی دەستورو دەسەڵاتێکی عروبی و ئیسلامیدا بەڕێوە ببەن، بەڵام‌ عەبادی و حکومەت و پەرلەمانی عێراق به ‌بەڕێخستنی جەنگێکی سەراسەری وەڵامی یڕیاری خەڵکی کوردستانیان دایەوە. ئایا دوای ئەم هەموو تاوانکاری و دەستدرێژی و سەرکوتگەریەی دەسەڵاتدارانی بەغدا، ئیتر بەقەد سەرەدەرزیەک‌ بواری متمانەبوون بەم دەسەڵاتە لای خەڵکی کوردستان ماوەتەوە تا ڕێگای بەغدا و شەراکەت لەحوکمەتدا بۆ گەیشتن بەژیانێکی باش و ئاسودە وبەدور لەرقەبەری نەتەوەیی و دینی بگرنەبەر!؟ ئایا بەدوای ئه و هەموو دەسترێژیەی کاربەدەستانی بەغدا، بانگەوازکردنی خەڵکی کوردستان بۆ بەشداری لەهەڵبژرادنێکدا کەهەرئەم کاربەدەستانە دەخاتەوە سەر کورسی دەسەڵات، سوکایەتیکردن نیە پێیان!؟
ڕاستیەکەی ئەوەیە ‌دەسەڵات و سیستەمێکی حوکمڕانی که ‌لەعێراقدا بەڕێوەدەبرێ‌، کەمترین فرسەتی لەبەردەم خەڵکی کوردستاندا نەهێشتۆتەوە تا ڕێگای پێکەوەژیانی ئازادانه و یەکیەتیەکی ئارەزومەندانە هەڵبژێری و هەر لێرەشەوە بۆ ‌هەڵبژاردنەکانی عێراق بڕوانێ. بەپێچەوانەشەوە‌‌ رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر و مامەڵەی فاشیستانەو شۆڤێنیستانەی ‌دەوڵەتی عێراق و ‌پەرلەمان و حزبەکانی سەر بە خێزانی بۆرژوازی عێراقی- عەرەبی ‌بەرامبەر ڕیفراندۆم و ئەنجامەکەی، ئەوەی سەلماندەوە که ‌بەشداریکردن لەم هەڵبژاردنەدا و گەڕانەوە بۆبەغدا، جگە لە پێشێلکردنی ئیرادەی خەڵکی کوردستان و بەزۆرلکاندنەوەی کوردستان بەعێراق و ژێردەستەکردنی خەڵکەکەی شتێکی دیکە نیە.
لەدۆخی ئێستادا، ئەم سیاسەتی گەڕانەوەیە بۆ بەغدا لەڕێگای بەشداریکردن لەهەڵبژاردنەکانەوە، هەرچی زیاتر زەبوونی و سەرشۆڕی بزوتنەوەی بۆرژوازی کوردو حزبەکانی نمایش دەکات. بۆیە خەڵکی کوردستان نەک هەر نابێ بەبەشداریکردنیان لەهەڵبژاردندا باجی ئەم زەبونی و سەرشۆڕیەی بزوتنەوەی کوردایەتی و حزبەکانی بدەن، بەڵکو پێویستە لەبازنەی سیاسەت و خۆشخەیاڵیەکانی ئەم بزوتنەوەیەدا بێنەدەرو ئیرادەی شۆڕشگێرانەیان لەپێناو گەیشتن بەئازادی و یەکسانی و خۆشگوزەرانی بهێننە مەیدان.
خرۆشانی ئەم دوایانەی خەڵکی شارەکانی کوردستان و پەلاماردانی بنکه و بارەگای حکومەت و حزبەکان، جگەلەوەی نا یەکی گەورەی بە ڕووی دۆخەکەدا هەڵبڕی، هاوکات لێدانی یەکەمین زەنگی کۆتایی هێنان بەم دەسەڵاتە نایەکسان و گەندەڵە بوو. بۆ کپکردن و چەواشەکردنی ئەم دەنگەیە کە‌ سەرجەم حزبەکانی کوردستان، بە ناسیۆنالیست و ئیسلامیەوه،‌ بەوانەوە کە‌دەسەڵاتیان بەدەسەتەوەیه و بەوانەشەوە کەبانگەشەی ئۆپۆزسیۆن دەکەن، لەهەوڵی ئەوەدان، بەهەر نرخێک بووە، ئەزمونی حوکمرانیەکەیان لە مەترسی هاتنەمەیدانی شۆڕشگێرانەی جەماوەر دوورخەنەوە و لەباشترین حالەتدا، لەڕیگای گۆڕینی چەند دەموچاوێکەوە، پەرلەمان و حوکمەته فاشیلەکەیان بەسەر سەری خەڵکەوە رابگرن.
‌ئەوەی کەئەم هەڵبژاردنە‌، حزبەکانی وەک ‌پارتی و یەکیەتی،‌ گۆڕان و ئیسلامیەکان، لیستە تازە پێگرتوەکەی بەرهەم ساڵح و شاسوار عەبدولواحیدی خستۆتە نێو کێبڕکێی بەخشینەوەی دلسۆزی بۆخەڵک، بانگەشەی چاکسازی ودادپەروەری، سەروەرکردنی یاساو دژایەتکردنی گەندەڵی، هاوکات ئەوەی کەخۆیان بەهێزی نیشتمانی و نەتەوەیی ناو‌زەدکردووە و بەکۆبوونەوەیان لەدەوری دروشمیبەدیهێنانی مافەکانی کورد لەبەغدا بانگەوازی خەڵک دەکەن بۆ بەشداریکردن لەهەڵبژاردندا، هەرهەموویان لەسەر پێگەی گەندەڵیەکی سیاسی و درۆیەکی شاخدار ڕاوەستاون. ئەم لایەنانە که ‌به ‌لۆگۆی جیاواز و لیست و قەوارەکانیانەوە ڕوویان لەخەڵک کردوە دەنگیان پێبدەن، ئەوانەن کەپشتیان لەبڕیاری زۆرینەی هەرئه و خەڵکە کردوە که ‌لەڕیفراندۆمدا دەنگیان بە ‌سەربەخۆیی دا.ئەم لایەن و لیست و قەوارانە ناوەڕۆکی شۆڤینیستی وکارنامەی سەرکوتگەری دەسەڵاتدارانی عێراق پەردەپۆش دەکەن و چاویشیان لەهەموو ئه و تاوانانە ‌نووقاندوە که ئەمە دەسەڵاتە بەرامبەر بەخەڵکی کوردستان ئەنجامی داوەو درێژەی پێدەدات!
جەماوەری ئازادیخوازی کوردستان!
بەشداری لەم گاڵتەجاریەدا مەکەن و مەهێڵن چارەنووسی خوتان و نەوەکانتان جارێکیتر‌ بەعێراقی عروبی و ئیسلامیەوه بلکێندرێتەوە. ڕێگامەدەن بۆ چوارساڵی دیکە ژێانی خۆتان وخێزانەکانتان لەگێژاوی سیاسی پەیوەندیەکانی نێوان هەولێر و بەغددا ڕابگیڕێ.
نابی ڕێگابدەین کڵاوی هەڵبژاردن بکەنە سەرمان بۆئەوەی بەپشتیوانی دەسەڵاتدارانی بەغداو گەڕانەوە بۆلای عەبادی، دەسەڵات و ئەزمونی شکسخواردوویان هەڵسێننەوە.بەپێچەوانەوە دەبێ ئەم هەڵبژاردنە لەلایەن ئێوەوە،‌ هاوڵاتیان و خەڵکی ئازادیخوازەوه وەکو بەگاڵتەجاڕ تەماشا بکرێ و بگێرێ وشکستپێهینانی وەک مەیدانێک ‌بۆ کۆتاییهێنان بەدەسەڵاتدارێتی ئێستاو گەیشتن بەئازادی و سەربەخۆیی بەدەستەوه ‌بگیرێت.
خەڵکینە!
ئەمە هەڵبژاردن نییه، ئەمە سوکایەتیکردنە بەخەڵکی کوردستان‌‌، نابێ بەشداری تێدا بکەین. وەرن با لەدرێژەی ناڕەزایەتیەکانی تائیستاماندا ئاراستەی خەباتمان بەرەو دەسەلاتدارێتی جەماوەری ڕێکخراو لەئەنجومەن و شوراکان و کۆنترۆڵی کارگه و دامەزراوەکاندا بکەین و هەنگاو بەهەنگاو بۆ بەدەستەوەگرتنی چارەنوسی سیاسی خۆمان و کۆمەڵگا، تێبکۆشین.
ئێمە زۆرینەی خەڵکی کوردستان؛ کرێکاران و زەحمەتکێشان و ئازادیخوازان، لەبەرامبەر ئەم هەڵبژردانە وگەڕانەوە بۆبەغدا ڕێگایەکی ترمان لەبەردەمدایه؛ ئەویش هێنانەمەیدانی بزوتنەوەیەکی سیاسی و شۆڕشگێرانەی وایە کە بەپشتبەستن بەتواناو ئیرادەی جەماوەر، کوردستان لەم گێژاوو دۆخە سیاسیە نارۆشنەی ئێستای دەربهێنێ و کوردستانێکی سەربەخۆو دامەزراو لەسەر بنەمای بەشداری راستەوخۆی خەڵک لەشوراکان و ئەنجومەنەکاندا، دامەزرێنی.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
26-02-201826-02-2018
#️ هەشتاگ
#26-02-2018 |
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️26-02-2018
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️شاسوار عەبدولواحید
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 26-02-2018
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 95% ✔️
95%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
95%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Feb 28 2018 3:01PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Mar 1 2018 9:27AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Mar 1 2018 9:27AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,365 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  🕮 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
  🕮 بۆ مێژوو
  🕮 بەسەرهاتی سیاسی کورد ل...
  🕮 خەرمانەی من
  🕮 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 24-11-2020
  🗓️ 23-11-2020
  🗓️ 22-11-2020
  🗓️ 21-11-2020
  🗓️ 20-11-2020
  🗓️ 19-11-2020
  🗓️ 18-11-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
سەڵاح رەوف
لەدایک بووی 15-03-1951 عەربەت - سلێمانییە، خانەی مامۆستایانی لەساڵی 1966بۆ 1969 تەواو کردووە، 1968بووەتەئەندامی تیپی مۆسیقای سلێمانی و ئەندامی تیپی مۆسیقای چالاکی هونەری پەروەردەیی سلێمانی، وەک ئامێر ژەن و مامۆستایەک، لە ساڵی 1977-1978 خولی شارەزایانی مۆسیقا لە پەیمانگای هونەرەجوانەکانی بەغداد بە پلەی نایابی یەکەم لەسەر ئاستی عیراق وەرگرت، یەکێک بووەلەدامەزرێنەرانی بەشی مۆسیقای پەیمانگای هونەرەجوانەکانی سلێمانی لەساڵی 1983، هەروەها لەساڵی 1977 تیپی مۆسیقای پیرەمێردی دامەزراندووەکەلەسەرەتای ئەو ت
سەڵاح رەوف
هاوڕێ کاوە (کاوە بچکۆل)
هونەرمەند ناوی تەوای کاوە عەبدوڵڵایە، رۆژی 24-11-2017 لە رانیە کۆچی دوایی کرد.
هاوڕێ کاوە (کاوە بچکۆل)
محەمەد ئەمین هەورامانی
نووسەر و مامۆستای زانکۆ، خاوەنی کۆمەڵێک لێکۆڵینەوەی بەپێزە لە زمانەوانیدا، رۆژی 23-11-2018 لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
محەمەد ئەمین هەورامانی
ئەمیر سوهەیلی
بەرپرسی ئەنجومەنی کارتۆن و کاریکاتۆری سنە، لە 24-11-2018 لە ڕێگای نێوان کامیاران-سنە، بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەست دا.[1]
ئەمیر سوهەیلی
فاتمە سەعید حەفید
فاتمە خان کچی شێخ سەعیدی حەفیدە و هاوژینی شێخ محەمەد غەریبی قازانقایە بووە کە لەسەردەمی حکومەتەکەی شێخ مەحمودی حەفیدا وەزیری ناوخۆ بووە.
ساڵی 1909 بە پیلانی ئیتحادوتەرەقی شێخ سەعید و شێخ ئەحمەدی برای لەشاری موسڵ شەهید دەکرێن و هەر لە هەمان شار لە مەزاری نەبی یونس بە خاک سپێردراون.
فاتمە خان کەسایەتێکی دەست و دڵ خاوێن و خۆشەویست و خێراخوازی شاری سلێمانی بووە بەدەیان منداڵی بێ سەرپەرشتیاری لە ئامێزگرتووە گەورەی کردوون جگە لەوانەش شارەزایی زۆری لە دروستکردنی دەرمان و گژوگیا و رووەکی کوردەواریدا ه
فاتمە سەعید حەفید

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.11
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,171 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574