خەڵکی شاری #سەقز#، لە ساڵی 1981، لەو شارە لەدایک بووە؛ هەر لە هەڕەتی منداڵییەوە هۆگری وەرزش بووە و تا ئێستا چەندین مێداڵی گرینگی وەدەستهێناوە؛ ناوبراو هەڵگری بڕوانامەی دوکتورای تایبەت لە بواری فیزیۆلۆژی وەرزشییە.
میداڵی زێڕەکەی کە لە کێبڕکێی ددلیفت لە دەستەی فوق سنگین بە دەست هێنابوو، پێشکەش بە شاری #عەفرین#ی کرد.
ئەو وەرزشوانە کوردە، وەکوو وەفایەک بۆ هاووڵاتییانی عەفرین، میداڵە زێڕەکەی پێشکەش بە بەرگریکارانی ئەم شارەی #ڕۆژئاوای کوردستان# کردووە کە لە بەرامبەر پەلاماری دەوڵەتی تورکیە ڕاوەستاون.