ڕێوڕەسمی بیرهێنانەوەی ئیبراهیم لوتفوڵڵاهی لەسنە
📝 بەڵگەنامەکان
پێنج شەممە بەفرانباری 1396ی هەتاوی لە(بهشت محمدی) کۆمەڵێکی بەرچاو لەخەڵک وچالاکانی مەدەنی گردبوونەوەیەکیان پێک هێنا وڕێوڕەسمێکی بیرهێنانەوەیان بۆ “ئیبراهیم لوتفوڵاهی” بەڕێوە برد.
بەگوێرەی ئەوهەواڵەی بە
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە،ئەم ڕێوڕەسمە لەکاتێکدا بەڕێوە دەچێ کەلەم ماوەیەی دوایدا هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی لەشاری
سنەسنە 3کەس لەگەنجانی ئەم شارەیان بەناوەکانی “سارۆ قارەمانی،کیانووش زەندی وحسێن قادری”یان هاوشێوەی ئیبراهیم لوتفوڵاهی لەژێر ئەشکەنجەدا کوشتووە، هەروەها بەهۆی هاوکات بوونی ئەم جینایەتانە ئەوساڵ خەڵکانێکی زۆرتر لەم ڕێوڕەسمە بەشداریان کرد.
جێی بیرهێنانەوەیە ئیبراهیم لوتفوڵاهی خوێندکاری لقی مافەکانی زانکۆی پەیام نووری سنە بوو،کە ناوبراو 10ساڵ پێشتر لەکاتێکدا لەکۆڕی تاقیکاری دەهاتە دەرەوە(16ی بەفرانباری1386) لەسەر ئیزنی لقی 3ی(بازپرسی)یەوە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەرگوازرایەوە بۆگرتووخانەی شاری سنە،کەلەوماوەی دەسبەسەریەیدا بنەماڵەکەی تەنیا جارێک توانیان چاویان پێبکەوێ ولایەنە پەیوەندی دارەکانیش هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەمەڕ دەسبەسەری ناوبراو ئاشکرا نەکر و لەدوای 9ڕۆژ لە دەسبەسەری ناوبراو، ڕۆژی 25ی بەفرانبار لەلایەن ناوەندی هەواڵەکان(ستاد خبری) بەبنەماڵەکەی ڕادەگەیەنن کە کوڕەکەیان خۆی کوشتووە وبۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکەیسەردانی گۆڕستان بکەن بەڵام پاش چوونی بنەماڵەی پێیان ڕادەگەیەنن کە،”ئێمە تەرمەکەمان ناشتووە وپێویست بەبوونی ئێوە نییە”.
جێی ئاماژەیە کە بکەرانی ئەم جینایەتە بریتین لە “ئەمیری”جێگری دادستانی سنە و “مێهدی مەولایی “بە نازناوی “هاتفی”، جێگری بەرپرسی ئیتلاعاتی سنەوبەرپرسی هەڵبژاردنیوەزارەتی ئیتلاعاتی ئەودەم لەپارزگای سنە بوون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
18-01-201818-01-2018