چەمچەماڵ: لە ساڵی 2017دا 627 راوچی دەستگیرکراون
📊 ئامار و راپرسی
دواڕۆژ،
بەختیار شەریفبەختیار شەریف
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی
سلێمانیسلێمانی رایدەگەیەنێت، لەساڵی 2017دا بنکەکانیان لەسنوری قەزای
چەمچەماڵچەمچەماڵ 627 راوچییان دەستگیرکردووە و کەلوپەلەکانیشیان دەستیان بەسەردا گیراوە.
عەقید هێمن کەمەرخان ئەفەندی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی کانوونی دووەم بەدواڕۆژی راگەیاند لەماوەی 15 رۆژی سەرەتای ئەمساڵدا لە سنوری قەزای چەمچەماڵ 27 هاووڵاتی دەستگیرکراون کە راو و سەرپێچی جۆراوجۆری وەکو (راوکردنی ئاسک و باڵندە و ئاژەڵی کێوی و بڕینی دار)یان ئەنجامداوە.
راشیگەیاند لەگەڵ دەستگیرکردنی ئه و راوچی و هاووڵاتیانەدا دەستیشگیراوە بەسەر 3 ئاسکی سەربڕاو و رێوی و کەروێشکی راوکراودا، لەگەڵ لایتی دەستی و تۆڕی راوکردن و داری سروشتی بڕدراو.
سەبارەت بە ئاماری ساڵی 2017ی بنکەکانیان لەسنوری چەمچەماڵ، وتیشی لەساڵی رابردوودا 627 هاووڵاتی لەسەر راوکردن و سەرپێچی جۆراوجۆر لەسنوری قەزای چەمچەماڵ دەستگیرکراون، له و ژمارەیەش 141 کەس لەسەر راوی باڵندە، 9 کەس لەسەر ئاژەڵی کێوی، 181 کەس لەسەر راوە ماسی لەوەرزی قەدەغەی راودا، 44 کەس لەسەر دروستکردنی خەڵوز، 79 کەس لەسەر داربڕین لەگەڵ 27 کەسی تریش لەسەر کردنەوەی ئاگر لەکەژ و کێوەکانی سنورەکەدا دەستگیرکراون.
وتیشی له و ساڵەدا (75) چەکی جۆراوجۆری وەکو (کڵاشینکۆف، دەمانچە، شێرسە، تاپر و N4)، لەگەڵ (700) فیشەکی ئه و چەکانە دەستیان بەسەردا گیراوە، لەگەڵ 81 باڵندەی کێوی راوکراودا.
[1]
18-01-201818-01-2018