حەمەی عەبۆل
حەمەی عەبۆل؛ بە بۆڵە بۆڵ؛ کردی بە گۆڵ!
محەمەد عەبدوڵڵا ناسراوە بە (حەمەی عەبۆل) لە ساڵی 1950 لە گەڕەکی گۆیژەی شاری سلێمانی لە دایکبووە، یاریزانی تۆپی دەست بووە و لەگەڵ چەندین یانەی شارەکەش یارییکردووە، دوای ئەوەش بووەتە ناوبژیوانی پلە یەکی کوردستان و عێراق و چەندین خول و پاڵەوانێتیشی بەڕێوەبردووە، ئەوەش بووەتە هۆکاری ئەوەی ئەو وەرزشوانە ناوبانگێکی زۆر بۆ خۆی پەیدابکات.
حەمەی عەبۆل، ژیانی هاوژینیی پێک نەهێنابوو و هەموو ژیانی گەنجێتی خۆی لەنێو وەرزشدا بەسەربردووە.
رۆژی
18-01-201818-01-2018 هەر لە سلێمانی بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کرد.