باکووری کوردستان
- لەکاتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە نزیک شارۆچکەی
شەمزینانشەمزینان، سەر بە شاری هەکاری لە باکوری کوردستان هێزێکی تورکیا کەوتونەتە بەر هێرشی چەکدارەکانی
پەکەکەپەکەکە و لە ئەنجامدا دوو سەرباز کوژراون و سەربازێکیش بە سەختی بریندار بووە.
[1][2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- ژمارەیەک ئەسبی کاسبکاران بە بارەوە لە گوندی
ماشکانماشکانی سەر بە شاری
پیرانشارپیرانشار، لە لایەن هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی دەستی بە سەر داگیرا و هەروەها چەند سەر ئەسبی کاسبکاران بە کوشت چوون.
[3]
باشووری کوردستان
- ژمارەیەک پەرلەمانتاری فراکسیۆنەکانی یەکێتی، گۆران، کۆمەڵ و یەکگرتوو بەمەبەستی بانگهێشتکردنی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و جێگرەکەی یاداشتێکیان واژۆ کردووە بەمەبەستی لێپرسینەوە لە خۆپیشاندانەکانی سنوری پارێزگای
سلێمانیسلێمانی.
[1]
-
نەوشیروان محەمەدنەوشیروان محەمەد، چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە شاری
هەڵەبجەهەڵەبجە دەستگیر کرا و ڕەوانەی ئاسایشی شارەزوور کرا.
[2]
-
مەسعود حەیدەرمەسعود حەیدەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، ڕاگەیاند: لە کۆبوونەوەی چەند ڕۆژی ڕابردووی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لە عەممانی پایتەختی ئوردن، بەرپرسانی ئه و سندوقە ئاماژەیان بەوەکرد ئامادە نین قەرز بدەنە عێراق، ئەگەر پشکی هەرێمی کوردستان لە 10 ترلیۆن دینار کەمتر بێت.
[1]
- لە لێدوانێکدا ڕێکخەری گشتی
بزووتنەوەی گۆڕانبزووتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند، کە بەهیچ پاساوێک ناکرێت خەڵک لەسەر داواکردنی مافەکانی دەستگیربکرێت لە دەرەوەی یاسا، هەوەها داوای دەستبەجێ ئازادکردنی گیراوەکان و کردنەوەی میدیا داخراوەکان دەکات.
[2]
- لە شارۆچکەی
قەڵادزێقەڵادزێ، هەوڵی ئەنجامدانی خۆپیشاندانێک درا، بۆ ئازادکردنی ئەو کەسانەی کە لە خۆپیشاندانەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەستگیرکرابوون، بەڵام لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕێگرییان لێکرا و چەند گەنجێکیش دەستگیرکران.
[2]
- ئازاد حاجی عومەر، هاوسەرۆکی هەرێمی سلێمانی
تەڤگەری ئازادیتەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگای کوردستان، کە لە پاش خۆپیشاندانەکانی 18ی ئەم مانگە دەستگیرکرابوو، لەگەڵ 14 دەستگیرکراوی دیکە دەستیان بە مانگرتن لە خورادن کرد.
[2]
- جارێکیتر لە
خورماتووخورماتوو شەڕ و پێکدادان لەنێوان هێزەکانی
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبیدا ڕویدا، ئەمەیش دوای ئەوەی چەند ڕۆژێک پێش ئێستا لەسەر پۆستی قایمقامی شارۆچکەکە شەڕە تەقە لەنێوان دوو گروپی حەشد دروستبوو و برینداری لێکەوتەوە.
[1]
رۆژئاوای کوردستان
- فرۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی سوپای تورک سنوورەکانی کانتۆنی
عەفرینعەفرین-یان بۆردومان کرد.
[2]