پەیامی بەرهەم ساڵح لەسەر خۆپیشاندانەکان
📝 بەڵگەنامەکان
بەداخەوە ئەمڕۆ لەزنجیرەیەک ڕووداوی نەخوازراودا، ڕێڕەوی خۆپیشاندانە ڕەواکانی خەڵک، بەرەو خوێن و توندوتیژی و سوتانی بارەگا و فەرمانگە حکومیەکان ڕۆیشتەوە.
لەساتێکی ئاوادا، وێڕای سەرەخۆشی و هاوخەمی قوڵمان بۆ کەسوکاری شەهیدەکان و داوای شیفای زووبەزوو بۆ بریندارەکان، دووپاتی دەکەینەوە کەخۆپیشاندانی مەدەنی وئاشتیخوازانە مافی ڕەوای خەڵکە، وئەرکی سەرشانی دەسەڵاتە بە یاسا پارێزگاری لێبکات. گۆڕینی ئاڕاستەی خەباتی مەدەنی خەڵک بۆ توندوتیژی و سوتاندن و وێرانکاری لە بەرژەوەندی گەندەڵکارانە کەترسیان هەیە لە هەڵبژاردنێکی پاکوبێگەرد، ترسیان هەیە لە دۆخی ئارامی وڵات و دەیانەوێت دۆخی قەیراناوی ئەم هەرێمە بەردەوام بێت.
خۆپیشاندان مافی ڕەوای خەڵکە بۆ دەربڕینی ناڕەزاییان لە بێمووچەیی وخراپی گوزەرانیان. بەدەنگەوەچوونی بەپەلەی داواکانی خەڵک، وپێکهینانی حکومەتیکی کاتی بۆ زامنکردنی دەستاودەستکردنی دیمکراسیانە وئاشتیانەی دەسەڵات لەڕێگای هەڵبژاردنێکی پاکوبێگەردەوە ڕێگای ڕاست و چارەسەرە.
بەرهەم ساڵحبەرهەم ساڵح
19-12-201719-12-2017