پەیامی نێچیرڤان بارزانی بۆ خۆپیشاندەران
📝 بەڵگەنامەکان
هەرێمەکەمان لە ئێستادا بە دۆخێکێ هەستیاردا تێپەڕ دەبێت. من لە داواکارییەکانی ئێوە تێدەگەم و هاوسۆزم لەگەڵتان. دەربڕینی ئاشتیانەی بیروبۆچوون مافێکی شەرعی و دیموکراسییە.
بەڵام توندوتیژی هیچ کاتێک پەسەند نییە. من داواتان لێدەکەم کە بە ئاشتیانە داواکانتان دەرببڕن.
پێویستە ئەوەش لەیاد نەکەین کە ئێمە هێشتا لە ناوچەیەکی پڕ لە توندوتیژی و ناسەقامگیردا دەژین. تەنانەت هەر دوێنێ پێشمەرگەکانمان رووبەڕووی هێرشێکی دیکەی تیرۆریستانی داعش بوونەوە. ئێمە لە ئێستادا ئاگاداری جموجوڵی هێزە عێراقییەکانین لە مەخمور کە ئەمەش جێگەی نیگەرانییە.
ئێمە ئەو کاتە بەهێز دەبین کە یەکڕیز و یەکگرتوو بین. من خۆڕاگری ئێوە بەرز دەنرخێنم لەم دۆخە سەختەدا و لە رابردوودشدا دۆخی خراپترمان تێپەڕاندووە و باوەڕم وایە بەیەکەوە بەرەو داهاتوویەکی باشتر هەنگاو دەن
19-12-201719-12-2017