ژمارەی دانيشتوانی عێراق 37 ملیۆنی تێپەڕاند
📊 ئامار و راپرسی
وەزارەتی پلاندانانی عێراق رايگەياند، ژمارەی دانيشتوانی عێراق گەيشتۆتە سەرووی 37 مليۆن و ئەمساڵ بەراورد لەگەڵ ساڵانی تردا رێژەی گەشەی دانيشتوان بە رزتر بوەتەوە.
لە بەياننامەيەکدا کە وێنەيەکی دەست دواڕۆژ کەوتووە، دەزگای ناوەنديی ئاماری سەر بە وەزارەتی پلاندانانی عێراق دەڵێت خەملاندنەکانی دانيشتوانی عێراق بۆ ساڵی 2017 ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە رێژەی دانيشتوان 37.139.519 کەسە، رێژەی گەشەسەندنی دانيشتوان بەراورد بە رێژەی پێشووتر، هێشتا لەبەرزبوونەوەدايە کە دەگاتە 2.61.
دەشڵێت پێشبينی رێژەيی تەمەنی نێرينە لە عێراقدا 71.5 ساڵييە، پێشبينی رێژەيی تەمەنی مێينە 75.4 ساڵييە لە عێراقدا، هەروەها بەڕێژەیی و تێکڕای تەواو لە 1000 کەس لە دانيشتوان، رێژەی لەدایکبوون 30،1 دەبێت.
[1]
16-12-201716-12-2017