رۆژهەڵاتی کوردستان
- هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران، لە سنووری
ماکۆماکۆ دەستەیەک لە کۆڵبەرانی کوردیان دایە بەر دەسڕێژی گوللە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی نەورۆز بادپا بە توندی بریندار بوو.
[6]
- لە ڕێوڕەسمێکدا لە پارێزگای
ورمێورمێ، محەممەدی عەلی جەعفەری، فەرماندەی سوپای پاسداران ڕایگەیاند، پیلانی کوردستانی گەورە لە ناوکەوە بڕدراوە.
[4]
- یەکێک لە چەکدارانی سپای پاسداران بەناوی ساڵح قاسمی خەڵکی گوندی دێڵەزی سەر بە ناوچەی شپیرانی
سەڵماسسەڵماس، دانیشتووی شاری
شنۆشنۆ کوژرا.
[6]
باشووری کوردستان
-
هەڤاڵ ئەبوبەکرهەڤاڵ ئەبوبەکر، وەک پارێزگاری
سلێمانیسلێمانی دەستبەکاربوو.
[1]
- فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک، چیای
ئاسۆسئاسۆس لە سنووری
شارباژێڕشارباژێڕی سەربە پارێزگای سلێمانی بۆ ڕدوومان دەکەن.
[1]
- بەشێک لە کارمەندانی کۆمپانیای نەوتی باکور لە
کەرکوککەرکوک خۆپیشانداینان ساز کرد وەکو دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر ئەوەی کە ماوەی سێ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە.
[2]
- بەیانی ئەمڕۆ تەرمی دوو کەس له گوندی نارێنی سەر شارەدێی
قەرەتەپەقەرەتەپە بە کوژراوی دۆزراوەتەوە و دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە هەردووکیان پۆلیسی نەوتی
گەرمیانگەرمیانن.
[3]
- بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی
هەولێرهەولێر بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی ئەیدز هەڵمەتێکی پشکنینی پێشوەختەی نەخۆشی ئەیدز ئەنجامدەدات و ڕایدەگەیێنێت ئەمساڵ هیچ حاڵەتێکی تووشبوون بە ڤایرۆسی تووشکەری ئەیدز لەنێو هاونیشتمانییان تۆمارنەکراوە.
[4]
- لە ڕۆژی جیهانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکاندا، چەند چالاکوانێک لەبەردەم وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم لە هەولێر گردبونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
[5]
- چەکدارانی پاشماوەی داعش کە لە ناوچە شاخاوییەکانی نێوان
خورماتوخورماتو و
کفریکفری بونیان هەبوو، لەشەوی ڕابردووەوە جموجۆڵیان دەستپێکردووە بۆ بەجێهشێتنی سنورەکە.
[3]
- فراکسیۆنە کوردییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەیاننامەیەکی هاوبەشیان لەبارەی پڕۆژە یاسای
بودجەبودجەی عێراقەوە بڵاوکردەوە، لە بەیاننامەکەدا، ڕایانگەیاند، کە بەپێی یاسا نابێت پشکی کورد لە بودجەدا کەم بکرێتەوە، دەشڵێن: پێوستە
هەڵەبجەهەڵەبجە وەک پارێزگای سەربەخۆ مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت لە بودجەدا.
[2]
- سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، هەموو هەوڵێکی داوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی کورد لە تورکیا، سووریا و عێراق. دەشڵێت، هەرێمی کوردستان ئاوەدانترین ناوچەی عێراقە، بەڵام ئەوە لە سایەی تورکیاوە بووە.
[4]
- لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە عەمید
سەرحەد قادرسەرحەد قادر، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی
کەرکووککەرکووک و ژمارەیەک لە ئەفسەرانی ئەو شارە لە بەرامبەر ئەو ئەرک و ماندوبوون و دڵسۆزیەی لەماوەی ڕابردوو کارەکانیاندا بەجێیانگەیاندووە.
[4]
رۆژئاوای کوردستان
- فەرماندەیی گشتی یەکینەکانی پاراستنی گەل-
یەپەگەیەپەگە ڕایگەیاند، کە بەهاوکاریی هۆزە عەرەبییەکان و بە پاڵپشتی ڕوسیا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر بەتەواوی لە چەتەکانی
داعشداعش پاککراونەتەوە.
[2]