🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📖 سکرتێرە 21
سکرتێرە 21

گۆتم : وەڵڵاهی مام عەوڵا ئەو پارە حەرامە، گۆتی : لۆ عەرامە ؟ گۆتم : ئەتوو دەعوەتت لۆمن کردیە، چ پەیوەندی بەحوکمەتی وەیە، حوکمەت بەتووی گۆتبوو ئەتوو دەعوەتی وەزیری بکەو پارەکەت دەدەینەوە
📖 سکرتێرە 21
📷 ئامانە لە هەولێر ساڵی 1974
ئامانە لە هەولێر ساڵی 1974
📷 ئامانە لە هەولێر ساڵی 1974
📷 عەنکاوە ساڵی 1974
عەنکاوە ساڵی 1974
📷 عەنکاوە ساڵی 1974
📖 هەولێرە ماست
هەولێرەماست

هەتا گوند بەهەڕمێن و ئاوەدان بون ترومبێل کەم و قەلیل تەنیاپەستی سۆر و عەوللا مەرەگەو برایم باول وگوێدرێژو هێستر وبارگیر هۆکاری گواستنەوە هاتنەشارو چونەوە گوند بون
باشترین و خۆشترین دیا
📖 هەولێرە ماست
📖 هەولێر لۆ وايلێهات ؟!
هەولێر لۆ وايلێهات ؟!
نوسينی : شێرزاد شێخانی

عجيب أمور، غريب قضية.. لەدوای 65 ساری تەمەن له و شارەدا، ئێستا خۆم بە غەريب دەزانم !.

شارەکەم وەها گۆڕايە بەحار دەيناسمەوە.
گەڕەکی وا پەيدا بووە
📖 هەولێر لۆ وايلێهات ؟!
📖 هگمتانە پایتەختی ئیمپراتۆریەتی ماد
هگمتانە پایتەختی ئیمپراتۆریەتی ماد
دەوڵەتی فارس بۆچی شوێنەواری مادەکان دەشارێتەوە !!؟

دیاکۆ یەکەم پادشای ماد بوو کە سەربەخۆی لەدەست ئاشوریەکان بەدەست هێنا.
مێژونوسی یۆنانی کە لە سەدەی پێنجەمی پێ
📖 هگمتانە پایتەختی ئیمپراتۆریەتی ماد
📖 دياکۆ دامەزرێنەری ئیمپراتۆریەتی ماد کێیە؟
دياکو (ديوکس) دامەزرێنەری ئیمپراتۆریەتی ماد کێیە ؟

دیاکۆ به دامەزرێنەری حکوومەتی ماد دادەنريت لە ساڵی 727ی پ.ز.
ئەو یەکەمین پاشای مادەکان بوو و لە نێوان ساڵەکانی 727 تا 675ی پێش زایین حوکمڕانی کر
📖 دياکۆ دامەزرێنەری ئیمپراتۆریەتی ماد کێیە؟
📖 پەیکەرێکی بڕونزی پادشایەکی کوردستان 4 هەزار ساڵ پێش ئێستا
پەیکەرێکی بڕونزی پادشایەکی کوردستان 4 هەزارساڵ پێش ئێستا.

پەیکەری پادشایەکی گۆتیەکان
گۆتیەکان نەتەوەیەکی کۆنی کوردن بۆماوەی 125 ساڵ فەرمان ڕەوایان کردوە و لە 2300 بۆ 2200 پ.ز قەڵای کەرکوکی ئەمڕۆ
📖 پەیکەرێکی بڕونزی پادشایەکی کوردستان 4 هەزار ساڵ پێش ئێستا
📷 وێنەیەکی دەگمەنی سلێمانی ساڵی 1918
وێنەیەکی دەگمەنی سلێمانی ساڵی 1918
📷 وێنەیەکی دەگمەنی سلێمانی ساڵی 1918
📖 تەسجيلاتی جارانی هەولێر
تەسجيلاتی جارانی هەولێر
نوسينی : شێرزاد شێخانی

لەسەرەتای دەرکەوتنی تۆماری دەنگ (تەسجيل) بەتايبەتيش گۆرانی، هەولێريش وەکی هەر شارەکی ئه و دونيايە بە گرامفۆن واتە (قەوان) دەستی پێکرد کە داهێنەرەکەی
📖 تەسجيلاتی جارانی هەولێر
📖 مزگەوتی شێخی چۆلی
مزگەوتی شێخی.. چۆلی مزگەوتێکە لە ساڵی 1883 لەلایەن (شێخ محەممەدی چۆلی) و خەلیفە و موریدەکانی لە قووڕ و کەرپوچ دروستکراوە، دواتر لە ساڵی 1974 بە شێوەیەکی باشتر و جوانتر نوژەن کرایەوە تا سیمایەکی شارستا
📖 مزگەوتی شێخی چۆلی
📷 بەفربارینی هەولێر ساڵی 1924
وێنەیەکی دەگمەنی هەولێر کە بەفرێکی باشی لێ باریوە ساڵی1924
📷 بەفربارینی هەولێر ساڵی 1924
📷 وێنەیەکی جوان و یادگاری له شاری ورمێ ساڵی 1967
وێنەیەکی جوان و یادگاری له شاری ورمێ، خەزەڵوەری ساڵی 1346ی هەتاوی و 1967ی زایینی، گروپی هونەرمەندانی مەهاباد لەبەر دەرکی ئیدارەی کوللی فەرهەنگ بۆ بەڕێوەبردنی بەرنامەی هونەری بە بۆنەی دامەزراندنی تلویز
📷 وێنەیەکی جوان و یادگاری له شاری ورمێ ساڵی 1967
👫 ڕاستی بەهادین
ڕاستی بەهادین مەجید  لەدایکبووی 19ی نیسانی 2000،  سلێمانی نووسەر و لێکۆڵەری  کوردە. راستی لە تەمەنی چواردە ساڵیدا یەکەمین کۆمەڵە شیعری بڵاو کردۆتەوە. لە ئێستادا، ناوە بەناو بەتایبەت لە سایتە کوردیەکان
👫 ڕاستی بەهادین
✌️ موحسین حسێن
شەوی 11-05-2021 لە هێرشێکی داعش لە کفری شەهید بوو. نێوبراو باوکی چوار کچە.
✌️ موحسین حسێن
📖 سۆمەرییەکان یەکەم گەل بوون لەجیهاندا نەخشەی شارەکانیان کێشاوە
سۆمەریەکان یەکەم گەل بوون لەجیهاندا نەخشەی شارەکانیان کێشاوە.

ئەمە نەخشەی شارێکی سۆمەریە بە ناوی (نیپور —نفر)

لە نەخشەکەدا ناوی کۆلان و پەرستگا و باغ و باغات و دەرگای شارەکان و تونێلەکان و سەرچا
📖 سۆمەرییەکان یەکەم گەل بوون لەجیهاندا نەخشەی شارەکانیان کێشاوە
📕 رۆحی ئاوێنە
ئایە شیروان[1]
📕 رۆحی ئاوێنە
💬 ماینی باش زگی خەزنەیە پشتی موراده
ماینی باش زگی خەزنەیە پشتی موراده
وڵاغە بەرزەی ڕەسەنی(ماین و ئەسپ) بەنرخ و جێی بایەخن بۆ ئەسپ سواری وسوارسوارێنێ و لەشکرکێشی و دیاری و بەخشین گرانبەهان، لە ئیدیۆمی کوردەواریشدا زۆر بایەخی پێدراوە و ل
💬 ماینی باش زگی خەزنەیە پشتی موراده
💬 دەڵێی شێلاقەیه
دەڵێی شێلاقەیه
بێچووی باڵندە و گیانداران ناوی تایبەتی خۆیان هەیە، بزن بێچوەکەی کارە، مریشک بەچکەکەی جوجکەیە به و شێوەیە، بێچو و بەچکەی مراوی و قازیش کە تازە لەهێڵکه دێتەدەرێ لەکوردیدا پێ دەوترێت(ش
💬 دەڵێی شێلاقەیه
💬 چڕدۆیه
چڕدۆیه
هەندێجار چڕ لە چاوگی چڕین-ەوە هاتووە بەمانای زۆر و فره دێت وەکو خوێندنی بەکۆمەڵی باڵندە، لەهەندێ وشەی وەکو(غەریبی چڕ، گژوگیای چڕ، هیتر) لەشێوەزاریتر هەر دەنگ و هاوار و بانگکردنەوە وەکو ناوچەکا
💬 چڕدۆیه
📷 شار خاوەنی ئەم شاژنانە بوو ئەم وێنەیە لە ساڵی 1959 گیراوە
شار خاوەنی ئەم شاژنانە بوو..
ئەم وێنەیە لە ساڵی 1959 دا لە ماڵی محەمەد فەرج شاڵی گیراوە لە بەرخانەقا - سەرشەقام بە بۆنەی گەڕانەوەی پەروەر خان جەلال سائیب و دکتۆر قادر شاڵی لە ئیتالیا کە بۆ مانگی هەنگ
📷 شار خاوەنی ئەم شاژنانە بوو ئەم وێنەیە لە ساڵی 1959 گیراوە
📷 وەک هەوڵێک بۆ بەزیندووهێشتنەوەی یادگاری شێخ حسێنی گڵەزەردە
وەک هەوڵێک بۆ بەزیندووهێشتنەوەی یادگاری شێخ حسێنی گڵەزەردە شارەزا و فەلەکناسی کورد، هەموو ساڵێک بۆ دەستنیشانکردنی دەستپێک و کۆتایی مانگی رەمەزان لیژنەی بینینی مانگ دەچنە شاخی گڵەزەردە و لەوێوە چاودێری
📷 وەک هەوڵێک بۆ بەزیندووهێشتنەوەی یادگاری شێخ حسێنی گڵەزەردە
📷 یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان - ساڵی 1965 گەرەکی مامۆستایان
یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان - ساڵی 1965 گەرەکی مامۆستایان سلێمانی
راوەستاوەکان لە دەستەڕاست
1. مامۆستا شێخ کەریمی شێخ محەمەد باراوی
2.مامۆستا قادر خەلیل
3.مامۆستا کامەران مەجید سەعید
4. شیخ قوتبەدین
📷 یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان - ساڵی 1965 گەرەکی مامۆستایان
👫 کاروان حەسەن عەزیز
لە رێکەوتی 20-04-1988 لە شارۆچکەی شەقڵاوەی سەر بە پارێزگای هەولێر لەدایکبووە.
قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی هەر لە شەقڵاوە تەواو کردووە.
دەرچووی بەشی کیمیا-کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی
👫 کاروان حەسەن عەزیز
📷 شازاد سائیب لەباوەشی باوکی جەمیل سائیب ئازاد سائیبی برای ساڵی 1947
شازاد سائیب لەباوەشی باوکی جەمیل سائیب لەگەڵ ئازاد سائیبی برای ساڵی 1947
📷 شازاد سائیب لەباوەشی باوکی جەمیل سائیب ئازاد سائیبی برای ساڵی 1947
✌️ شەهیدان
عەبدوڵڵا مەلا ئەحمەدی قازی ...
👫 کەسایەتییەکان
دیار ئەبوبەکر
✌️ شەهیدان
نەریمان فوئاد مەستی
✌️ شەهیدان
حەسەن حەمە ڕەشید
✌️ شەهیدان
موحسین حسێن
📝 فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆماری عیراق پەیامێک لەبارەی دۆخی ئێستای کەرکوک و عێراق بڵاوکردەوە | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂
فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆماری عیراق پەیامێک لەبارەی دۆخی ئێستای کەرکوک و عێراق بڵاوکردەوە
📝 بەڵگەنامەکان

بەناوی پەروەردگاری بەخشندە و میهرەبانەوە
ئەی گەلی عێراقی نەبەز ئەی جەماوەری کوردستانیی بەڕێز،
سڵاوی خواتان لێ بێت
لە چەند سەعاتی رابردودا پارێزگای کەرکوک و ناوچە جێ ناکۆکەکان روداوی سەربازیی و سیاسییان بەخۆوە بینی، ئەوەش لە دوای جموجۆڵە کتوپڕو نائاساییەکەی هێزە ئەمنییەکانی فیدراڵیی بۆ دوبارە کۆنترۆڵکردنەوەی پێگە ستراتیژییە سەربازیی و پەترۆڵە جاڕەکان و دامەزراوە سەرەکییەکانی پارێزگاکە.. کە پێشتر زۆربەیان بە درێژایی ئەم ساڵانەی دوایی دوای بەرپەرچدانەوە بەرچاوەکەی حوزەیرانی ساڵی 2014 بەروی چەتە تاوانبارەکانی داعشداعش لە ژێر چاودێریی هێزەکانی پێشمەرگەدا بون.
ئەو بەرپەرچدانەوە دلێرانەیە رێگری کرد لەوەی تێرۆریستان کەرکوک داگیربکەن سەرباری ئەوەی چەند پارێزگایەکی وەک نەینەواو سەلاحەددین و ئەنبار و شاری گرنگ بەتایبەتیی موسڵیشیان داگیرکردبو کە زیاتر لە سێ ساڵ لە ژێر چنگی داگیرکارییاندا بو، تا بەم دواییە بە جوامێریی و قوربانیدانی هێزە چەکدارەکانمان بە هەمو ریزەکانی سوپا و پۆلیسی فیدراڵیی و هێزەکانی پێشمەرگە و حەشدی شەعبیی و خۆبەخشە مەدەنییەکان رزگارکرا و هەمو هێزەکان بە یەکڕیزیی لە پێناوی ئازادیی و سەربەرزیی بەرەو رویان بونەوە و خوێنیان تێکەڵ بە یەک بو لە مەیدانی روبەڕوبونەوەدا لە پێناوی بەرگریکردن لە نیشتمان و هاوڵاتیاندا.
بەردەوام بونی ئەو چاودێرییە ئەمنییەی هێزەکانی پێشمەرگە لە کەرکوک لەگەڵ دەستوردا ناکۆک نەبو بەو پێیەی ئەو هێزانە بەشێکی سەرەکیین لە سیستمی بەرگریی نیشتمانیی عێراق، بۆ داکۆکیکردن لە لە سەروەریی و ئاسایشی وڵات.. لە پاڵ ئەرکە سەرەکییەکانی بۆ پاراستنی هەرێمی کوردستان.
بەڵام ریفراندۆمریفراندۆم بۆ سەربەخۆبونی هەرێمی کوردستان لە عێراق.. ناکۆکیی ترسناکی لێکەوتەوە لە نێوان حکومەتی فیدراڵیی و حکومەتی هەرێمی کوردستان و لە نێوان خودی هێزە سیاسییەکانی کوردستانیشدا، ئەمەش وای کرد کە هێزە ئەمنییەکانی فیدراڵیی راستەوخۆ بگەڕێنەوە بۆ کۆنترۆڵکردنی کەرکوک. ئەوەش بەو مانایە نیە کە گۆڕانکارییەک لە سروشتی دەستوریی ئەرکەکانی هێزی پێشمەرگە روبدات بەو پێیەی بەشێکن لە سیستمی بەرگریی سەربازیی نیشتمانیی عێراق.
بۆیە رۆڵەکانی گەلەکەمان لە کەرکوک ئاگادار دەکەین رێزی دەسەڵاتی قانون و دەوڵەت بگرن.. داوایان لێ دەکەین بگەڕێنەوە سەر کاروبار و ژیانی ئاسایی خۆیان.. لەم بارودۆخەدا دان بەخۆدا بگرن، تەواوی هێزە ئەمنییەکانیشمان رادەسپێرین بەهیچ جۆرێک خۆ لەقەرەی ماف و شکۆیی و رێزی هیچ کام لە هێزەکانی پێشمەرگەو کارمەندان و دانیشتوانی کورد و هەر هاوڵاتیەکی تر نەدەن لە کەرکوک و کار بکەن بۆ رێگرتن لە هەر زیادڕەوییەک و گرتن و رەوەدونانی بەرپرسیارانی ئەو رەفتارانە هەر کەسێک بێت، پەلەش بکەن لە دابینکردنی سەلامەتیی گەڕانەوەی هەرچی زوتری هاوڵاتییە کەرکوکییەکان بە سەربەرزیی و ئارامیی کە ناچار بون ماڵەکانیان جێ بهێڵن بەهۆی هەڵمەتە سەربازییەکان و ئاسەوارەکانی بارودۆخەکە.
هاوکات پێویستیی زیاترکردنی هەوڵەکان دوپاتدەکەینەوە بۆ ئەوەی لایەنە ناکۆکەکان بگەڕێنەوە بۆ دیالۆگی بەپەلەو دڵسۆزانە لە پێناوی چارەسەرکردنی کێشە سیاسیی و ئیدارییەکانی دوای ئەو روداوانە لەسەر بنەمای پابەند بون بە دستور و قانون کە مافەکانی هەموان بپارێزرێت، وشیارییش نوێ دەکەینەوە لە مەترسییەکانی فەرامۆشکردنی جیاوازییەکان و کەڵەکە بونیان بۆ ناکۆکیی توند و قوڵتر.. ئەوەش بێ جیاوازیی زیان لە هەموان دەدات سەرباری ئاسەوارە وێرانکەرەکانی بۆ ئایندەی هەمو عێراقییەکان.
‎ئەی گەلی مەزنمان‪..
‎لەم بارودۆخەدا کە روانین و بانگەشە و لێکدانەوەکان جیاواز دەبن لە پێگە و لێپرسراوێتیی دەستورییمانەوە زۆر شێلگیرانە گرنگیی پابەند بون بە دەستور دوپات دەکەینەوە وەک بنەمایەک بۆ هەر هەنگاو یان رێوشوێنێک کە هەمیشە بە پەرۆشین بۆ زامنکردنی.
‎ئێمە لە ساتە ناسک و گرنگەکاندا لە رابردودا هەوڵی زۆر و بەرچاومان دا لە پێناوی رێگە چارەیەک لانی کەم بۆ سوککردن و رەواندنەوەی ئەو قەیرانە ترسناکەی کە لە نێوان حکومەتی فیدراڵیی و حکومەتی هەرێمی کوردستاندا دروست بو بەهۆی سوربونی دوەمیان و یەک لایەنە ریفراندۆمی کرد.. بەوپەڕی هێزەوە روبەڕوی هەمو هەڕەشە و پەلامارێک بوینەوە و پابەند بونی بەهێز و نەگۆڕمان دوپات دەکەینەوە بە خستنە پێشەوەی دەستور و یەکێتیی و سەروەریی عێراق، بانگهێشتی بەپەرۆشمان نوێ دەکینەوە بۆ پێویستیی قوڵکردنەوەی پەیوەندیی برایانەی مێژویی نێوان پێکهاتەکانی گەلەکەمان و کاراکردنی پەیوەندیی خەباتی هاوبەشی نێوان هێزە نیشتمانییەکانی دژی دیکتاتۆریی و تێرۆر.
‎لە هەرکات زیاتر شێلگیرانەتر بەردەوام دەبین لە پابەند بون بەو پرەنسیب و پێودانگانە و پێویستیی خستنە گەڕی هەوڵ و قوربانیدانی زیاتر لە پێناوی لابردنی مەترسیی و دڕدۆنگیی و گومانەکان.. تا ئەو کاتەی رێککەوتن دەکرێت بۆ زامنکردنی ماف و ئازادییە دەستورییەکان لەرێی دیالۆگی راشکاو و بنیاتنەر کە ئەزمونی دیموکراسیی وڵات بپاریزێت و دەستکەوتەکانی کوردو عەرەب و تورکمان و تەواوی عێراقییەکان بێ جیاوازیی پەرەیان پێ بدرێت. لە روانگەی قورسایی ئەرک و لێپرسراێتییە دەستورییەکانمانەوە پێویستیی دەرکردنی قانونی پێویست دوپات دەکەینەوە بۆ بەهێزکردنی سیستمی دیموکراسیی فیدراڵیی و زامنکردنی پیشەیی و رونیی رۆشنیی پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی داهاتو بە پابەند بون بە دەستور و بەو وادانەی کە دیاری دەکرێن. سەرباری پێویستیی پابەند بون بە پرەنسیبەکانی دیالۆگی دیموکراسیی، پاراستنی ژیانی دەستوریی، تێکشکاندنی تێرۆر و خستنە هەورازی بەرژەوەندیی عێراقییەکان لە هەر بەرژەوەندییەکی تر‪.‬
‎لە کاتێکدا بە پێزانینی زۆرەوە بانگەوازەکەی سەماحەتی ئایەتوڵا عوزما سەید عەلی سیستانیی بەرز دەنرخێنین بۆ پابەند بون بە دەستور وەک خۆی و پەنای بۆ ببرێت لە چارەسەرکردنی تەواوی کێشە ناوخۆییەکاندا. هیواداری و دڵنیاشین هەموان رەچاوی هەمو ئەوانە دەکەن و پێکەوە هەوڵ بدەن بۆ کاری جدیی و بەردەوام بە ئامانجی دان بەخۆدا گرتن تا کەش و هەوای لەباری دیالۆگ ئاشتی و دیموکراسیی و دەستوریی بڕەخسێت، هەنگاو بۆ پێشەوە بنرێت بەرەو گەشەپێدانی دەستکەوتەکانی سیستمی دیموکراسیی کە یەکێتیی عێراق و سەروەرییەکەی بپارێزێت‪.‬
‎سڵاو بۆ تەواوی شەهیدانی گەلە دلێرەکەمان..
‎سەرکەوتوبێت ئیرادەی عێراقییەکان لە دەوڵەتێکی دیموکراسیی فیدراڵیی پێشکەوتوی ئارام و ئۆقرەدا‪.‬
‎پەروەردگار عێراق و گەلەکەمان بە هەمو رۆڵە و پێکهاتەکانییەوە بپارێزێت..
‎بە خواتان ئەسپێرم‪
17-10-2017
#️ هەشتاگ
#داعش | #ریفراندۆم |
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️17-10-2017
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️فوئاد مەعسوم
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 17-10-2017
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان
🗺 وڵات - هەرێم: 🇮🇶 ئێڕاق

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 95% ✔️
95%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
95%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 17 2017 8:59PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 19 2017 9:32PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 19 2017 9:32PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 2,187 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  📖 رۆحی ئاوێنە
  📖 سەید کەڵەک و هەشت چیرۆ...
  📖 هزرەکانی مەتی
  📖 هێمن لە نێوان نوێ خواز...
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 12-05-2021
  🗓️ 11-05-2021
  🗓️ 10-05-2021
  🗓️ 09-05-2021
  🗓️ 08-05-2021
  🗓️ 07-05-2021
  🗓️ 06-05-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
عەبدوڵڵا مەلا ئەحمەدی قازی - عەبەی مەلا
لەساڵی 1953 لەشاری پێنجوێن لەدایکبووه.
لەبەر کاری سیاسی نەیتوانیوە خوێندن تەواو بکات، بۆیە هەر لەسەرەتای گەنجییەوە بۆتە پێشمەرگە.
لەدوای هەرەسی ساڵی 1974 و لەسەرەتای دروستبوونەوەی شۆڕش دیسان چۆتەوە ناو ریزەکانی پێشمەرگە.
لەساڵی 1978 لە کارەساتی هەکاری شەهید کرا.
لەساڵی 1993 تەرمی لە هەکارییەوە گەیاندرایەوە سلێمانی و لەگردی شەهیدان بەخاک سپێردرا.
هەر لەمنداڵییەوە لاسایی گۆرانییەکانی حەسەن زیرەکی کردۆتەوه.
لەساڵی 1975 لەگەڵ بەشداری تیپی مۆسیقای سلێمانی لە ئاهەنگی زانکۆی سلێمانی بەشداریی کردو
عەبدوڵڵا مەلا ئەحمەدی قازی - عەبەی مەلا
دیار ئەبوبەکر
راهێنەری تازە پێگەیشتووانی بازیان بوو. رۆژی 13-05-2017 لەکاتی یاری نێوان هەردوو تیپی تازە پێگەیشتووانی بازیان و پێشمەرگەی سلێمانی، کەلە یاریگای چیا لەشاری سلێمانی بەڕێوەچوو، کێشە دروستبوو، دوای یاریەکەش بەهۆی تەقەکردنەوە لەدەرەوەی یاریگاکە، دیار بەکر راهێنەری تازە پێگەیشتووانی بازیان بەفیشەک بریندارکرا.
دوای گەیاندنی ئەو راهێنەرە بەنەخۆشخانە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.[1]
دیار ئەبوبەکر
نەریمان فوئاد مەستی
لە دایکبووی گەڕەکی کانێسکانی شاری سلێمانی یە ساڵی 1952. لەپێناو بەرجەستەکردنی زانیارییە مێژوویی و ئەدەبی وکلتوری وڕۆشنبیرییەکاندا ڕووی لەبەشی زمانی کوردی زانکۆی بەغداد کردووە. لەڕۆژی 29-04-1974 کە دوا قۆناغی خوێندنی بوو لە زانکۆ، لەگەڵ هاورێیانی هاوبیر وبەهەڵوێست : لەیلا قاسم و جواد وئازاد و حەسەن لە کاتی بەجێهێنانی ئەرکێکی پیرۆزی ڕێگای رزگاری نەتەوەکەیان بەدیل گیران و لەماوەیەکی کورتی بێ وێنە ولەڕێگەی دادگایەکی بەوێنەکراو لەرۆژی 12-05-1974لە بەندیخانەی ئەبوغرێب لە سێدارە دران.
نەریمان فوئاد مەستی
حەسەن حەمە ڕەشید
لە گەڕەکی کانێسکان لە سلێمانی لە ساڵی 1952 لەدایک بووە.
ئەو کاتەی گیرا لە قۆناگی چواری کۆلیژی ئاداب بەشی کوردی بوو لە زانکۆی بەغداد.[1]
لە رێکەوتی 12-05- 1974 لەگەڵ پۆلێک هاوڕێیدا لە بەندینخانەی ئەبوغرێب لەسێدارەدراوە.
حەسەن حەمە ڕەشید
موحسین حسێن
شەوی 11-05-2021 لە هێرشێکی داعش لە کفری شەهید بوو. نێوبراو باوکی چوار کچە.
موحسین حسێن

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1,03 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)