ئاڵای ژنە شەڕڤانە ئێزدییەکان لە پایتەختەکەی داعشدا دەشەکێتەوە
شەڕڤانانی یەکینەکانی ژنانی
شنگالشنگال- یەپەژە، کە بەشداری ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی ڕەقە بوون، ئاڵای یەژەشەیان لە ناوەڕاستی ڕەققەدا هەڵکرد، کە چەتەکانی
داعشداعش بە پایتەختی خۆیان ناویان دەبرد.
ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی ڕەقە لە کە پێێ ناوەتە 100 ڕۆژەوە بەردەوامە، شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات تەنگیان بە چەتەکانی داعش هەڵچنیوەو گورزی کوشندەیان لێداون، ئەمڕۆ ژنەشەڕڤانانی ئێزدی ئاڵای یەژەشەیان لە ناوەڕاستی ڕەقەدا هەڵکرد.
شەڕڤانانی یەژەشە پێشتریش ئاڵای خۆیان لە ڕۆژهەڵاتی شارەکەدا هەڵکردبوو، بەڵام بۆ یەکەم جارە کە لە دڵی شاری ڕەقەدا ئاڵای یەژەشە دەشەکێتەوە.
جێگای ئاماژەیە، کە زیاتر لە 70٪ی شارەکە لە جنگی چەتەکانی داعش ڕزگارکراوەو ئێستا لە ناوەندی شاردا شەڕی سەخت بەڕێوەدەچێت.
لە کاتی بەشداریکردنیاندا لە ئۆپەراسیۆنی ڕەقە، ژنانی یەژەشە ڕایانگەیاندبوو، کە ئامانجیان ڕزگارکردنی ژنانی ئێزدیی و تۆڵەکردنەوەیە لە چەتەکانی داعش.
[1]
13-09-2017