چیرۆکی ئه و منداڵەی دوای 12 رۆژ لەگرتنی شەنگال رفێندرا
دواڕۆژ، رەڤەند گوهەرزی
بەرێوەبەری نووسینگەی رزگارکردنی رفێندراوانی دەستی
داعشداعش باس لەوەدەکات دوای 12 رۆژ لەگرتنی
شەنگالشەنگال لە لایەن چەکدارانی داعشەوە، منداڵێکی خوار تەمەن 10 ساڵ لەگەڵ خێزانەکەی لە گوندی
کۆجۆکۆجۆ رفێندران و دوێنێ توانرا رزگار بکرێت.
حسێن قائیدی، بەرێوەبەری نووسینگەی رزگارکردنی رفێندراوانی دەستی داعش بە دواڕۆژی رایگەیاند دوای هەوڵ و ماندوبوونێکی زۆر، توانیمان منداڵێکی تر کە خەڵکی گوندی کوچۆ بووە و دوای سێ ساڵ لەرفاندنی لەدەستی چەکدارانی داعش رزگار بکەین.
وتیشی دوای ئەوەی کە زانیاریمان بە دەست گەیشت ئەو منداڵە لە شوێنێکی تایبەتە لەسوریا، هەوڵماندا وەکو نووسینگەی رزگارکردنی رفێندراوانی دەستی داعش ئەو منداڵە بگەیەنینە تورکیا، ئەوەبوو دوای رێکارە یاساییەکان لەو وڵاتە ئەمڕۆ گەیشتەوە لای کەسوکارەکەی.
ئاماژە بەوەشدا ئەو منداڵە لە 15\8\2014 واتا دوای 12 رۆژ لەگرتنی شەنگال لەگەڵ خێزانەکەیدا لەگوندی کوجۆ لەلایەن چەکدارانی داعشەوە رفێندرا، بەڵام تائێستا دایک و خوشک و براکانی لەدەستی داعشدان.
راشیگەیاند ژمارەی ئەو کەسانەی تائێستا لەدەستی داعش رزگارکراون گەیشتووەتە 3131 و نزیکەی 3100 کەسیش لەدەستی داعشدا ماون و هەوڵەکانمان بەردەوامن بۆ رزگارکردنیان.
[1]