پەیامی دکتۆر عەلی قەرەداغی بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە
📝 بەڵگەنامەکان
بەبۆنەی
جەژنی قوربانجەژنی قوربانی پیرۆزەوە، پیرۆزبایی لە گشت مسوڵمانانی جیهانی و بەتایبەتیش مسوڵمانانی کوردستان دەکەم هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە جەژنی رزگاربوون لە تاوان و گەشەپێدانی رۆح و زیاتر نزیک بوونەوەی باوەڕداران لە خوای گەورە، لەلایەکی تریشەوە ببێتە مایەی بەرجەستەکردنی جەوهەری ئیسلام لە ناو کۆمەڵگەدا کە بریتیە لە چەسپاندنی عەدالەت و ئازادی و رێزگرتن لە کەرامەت و مافەکانی مرۆڤ و بەهرەمەندبوونی هەموو لایەک لەو نیعمەتانەی کە خوای گەورە لەسەر زەوی کوردستاندا پێی بەخشیوین.
ئیسلام بریتیە لە ئەخلاقی بەرز و چەسپاندنی ئەو ئەخلاقە لەنێو کۆمەڵگەدا، قوربانیدانە بە بەرژەوەندیەکانی تاک لەپێناو بەرژەوەندی گشتی دا، خزمەتکردنی خەڵکە لە پێناو چاکەکاری و بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی چاکەخواز و خۆشگوزەران و پێشکەوتوودا.بەو هیوایەی بەرپرسانیش بەم رۆحیەتەوە مامەڵە بکەن و هەست بە ئازار و نەهامەتیەکانی هاوڵاتیان بکەن و نیعمەتێک کە خوا لەم سەر زەوی کوردستانەدا بۆی ناردوون بە عەدالەت مامەڵەی لەگەڵدا بکەن و لە دنیا و دواڕۆژدا بەرپرسارێتی خۆیان بە باشی جێبەجێ بکەن و بەهەشتی دنیاو قیامەت بۆخۆیان و گەلەکەیان مسۆگەر بکەن.
هەرشاد و بەختەوەربن هەموو رۆژێکتان هەر جەژن بێت
د.
عەلی قەرەداغیعەلی قەرەداغی
ئەمینداری گشتی یەکێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان
سەرۆکی
رابیتەی ئیسلامی کوردرابیتەی ئیسلامی کورد
31-08-2017