لەماوەی 30 ڕۆژدا نۆ کۆڵبەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون
لەماوەی مانگێکدا 20 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون و بریندار بوون.
بەپێی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو 18 کەس لەو کۆڵبەرانە بەر تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کەوتوون.
لە ماوەی 30 ڕۆژی ڕابردوودا (مانگی (گەلاوێژ) نۆ کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون، کە کەسێکیان بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە چیا و هەشت کەسیان بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران گیانیان لەدەستداوە.
هەر بەپێی ئامارەکە، 11 کۆڵبەر بریندار بوون، کە کەسێکیان بەهۆی تەقینەوەی مین و 10 کەس بەر تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کەوتوون.
کۆڵبەرەکان خەڵکی شارەکانی
سەردەشتسەردەشت،
پیرانشارپیرانشار،
پاوەپاوە،
شنۆشنۆ،
سەڵماسسەڵماس و
ماکۆماکۆ بوون.
[1]
24-08-2017