دواهەمین داوای شەیتان
نووسینی: محەمەد هەریری
بابەت: چیرۆک
ساڵ: 2017
پێشەکی ئەم پەرتووکە (یاسین ئافتاو) نووسیویەتی
- لە پێشەکیەکەی کە کاک یاسین ئافتاو نووسیویەتی دا هاتووە:
بابەتی چیرۆکەکانی هەریری، هەمەڕەنگ و هەنووکەیین، کارەکتەرەکانیان گیرۆدەی گۆڕینی شوێن و کولتوور و زەمەنن، ئایین و ڕەخنەی مێنتاڵیتی زاڵی ئاییندارەکانی ئەم سەردەمەمان فەزایەکی گەورەی لە چیرۆکەکانیدا داگیر کردووە، وردیی و زرنگییەکی زۆر لە هەڵبژاردنی بابەتەکاندا بەدی دەکرێت، لە هەموو ئەمانەش گرنگتر شێوازی موعالەجەکردنی ئەدەبییانەی ئەو بابەتانەیە، کە کاکە محەممەد هەریری زۆر وریایانە و لێهاتووانە توانیویەتی مامەڵەیان لەگەڵدا بکات، لە ڕووی زەمەنییەوە، چیرۆکەکان لە کیمیاییبارانکردنی هەڵەبجە لە 16-03-1988 ەوە دەست پێدەکەن، هەندێکیان زۆر هەنووکەیین و بە دەردی دەڵێن (هەڵمیان لێ هەڵدەستێت)، هەندێک لە چیرۆکەکان ئاییندەیین، تەنانەت چیرۆکێکیان لە ڕۆژی قیامەتدا ڕوودەدات.
زمانی نووسین و ئاخاوتنی چیرۆکەکان تا بڵێی شیرین و سازگارن، بە تایبەتی کە بە شێوزای ئاخاوتنی هەولێرییانە نووسراون، ئێمە پێشتر ئەم ئەزموونەمان لە چیرۆک و ڕۆمانەکانی م. شێرزاد حەسەن-ەوە بینیوە و چەند نووسەر و چیرۆکنووسێکی دیکەش دووبارەیان کردووەتەوە، حەریری-یش بە ئاوایەکی زۆر شیرین و تایبەت بەو شێوازە چیرۆکەکانی نووسیون؟
🔗 خوێندنەوە / داونلۆدکردنی پەڕتووکی: دواهەمین داوای شەیتان
📥 ژمارەی داونلۆد:
898 جار
⚠️ داوا لە نووسەر، وەرگێڕ و دەزگای پەخشەکان دەکەین ئەگەر پێیان باش نییە ئەم پەڕتووکە لێرەوە داونلۆدبکرێت! ئەوا پێمانی رابگەیەنن.