کوردانی ئێزدی چاویان لە رزگارکردنی رفێندراوانی دەستی داعشە
📖 کورتەباس
رزگاربووانی دەستی
داعشداعش لە
دهۆکدهۆک دەست بە ژیانێکی نوێ دەکەن و، بێ ئومێدیشن کە سەرەڕای ئەوەی بەشی زۆری شاری موسڵ کۆنترۆڵکراوەتەوە، بەڵام هێشتا ژمارەیەکی کەمی کوردانی ئێزدی لەو شارەدا رزگارکراون. دوای سێ ساڵ لە هێرشی داعش بۆ سەر شنگال، تاوەکو ئێستا لە کۆی نزیکەی شەش هەزار رفێنراو، سێ هەزار و 48 کەس لە کوردانی ئێزدی رزگارکراون.
حەمدیەحەمدیە یەکێکە لەو کوردە ئێزدیانەی لە شاری موسڵ لەدەستی داعش رزگاری بووە، ئەو وێنەی کەسوکارەکەی خۆی بە دیواردا هەڵواسیوە، چونکە هەندێکیان هێشتا لەدەستی داعشدا ماون و، بەبینینی وێنەکانیان سەبووری دێت. حەمدیە تەمەنی لە 18 ساڵی رەتیداوە و، دوای رزگاربوونی لەدەستی داعش بڕیاریداوە دەست بە ژیانێکی نوێ بکات. ئەو دەڵێ زۆر دڵخۆش بووم کە موسڵ رزگارکرا، بەڵام بەداخەوە رفێندراوەکانمان رزگار نەکران، ئەوکاتەی لەدەستی داعش بووین هیوامان بەمردن دەخواست، بەڵام دوای ئەوەی تەواو رزگارمان بوو، دەمانەوێت دەست بە ژیانێکی نوێ بکەینەوە.
حسێن قائيدیحسێن قائيدی، بەرپرسی نووسینگەی رزگارکردنی کوردانی ئێزدی دەڵێ رزگارکردنی شاری موسڵ گەیشتە قۆناخی دوایی، بەڵام ئەو کەسانەی ئێمە پێشبینیمان دەکرد، رزگاریان ببێت، رزگار نەکران. ئێمە پێشتر پێشبینیمان دەکرد سەتان کەس لەوێ رزگار بکرێن، چونکە زانیاریمان هەبوو هەزاران کەس لەوێ بن، بەڵام هەتاوەکو ئێستا (لەڕێگەی ئۆپەراسۆنەکانی سوپای عێراق) نزیکەی 20 کەس رزگارکراون.
06-07-2017