🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
💬 ئەسپێ لەدەست کۆری نایەته دەرێ
ئەسپێ لەدەست کۆری نایەته دەرێ
ئەسپێ مێرووی وورد و بچوکە، زیندەوەرێکی مشەخۆرە و خوێن مژە لە نێو پرچ و قژ و سەری مرۆڤ دەژی، ئەسپێیەکی پێگەیشتوو، هێندەی قەبارەی تۆوی(کونجی) دەبێت، کۆریش واتە کەسێکی کوێ
💬 ئەسپێ لەدەست کۆری نایەته دەرێ
💬 ئیش گەیشتە نێر گاینێ
ئیش گەیشتە نێر گاینێ
نێر لە خۆڕسکەوە بۆ گاینێ نە خولقێنراوە، ئەوە زانراوە کە مێینە بۆ ئه و کارەی تایبەتە و چ عەیبێکی نییە، بە ڕێ وشوێنی ئادابی و سوننەتی خۆی بۆ ئه و کارەی مەیسەر کراوە، نێر گایین نابا
💬 ئیش گەیشتە نێر گاینێ
💬 مووی ناپسێنێ
مووی ناپسێنێ
هێمن موکریانی شاعیری گەورەی کورد، لە(تاریک ڕوون)دا دەفەرموێت:
ئەمن دەمگوت لە دونیا تا بمێنم
لەبەر کەس ئەستەمە سەردانەوێنم
کەچی ئێستا لە داوی بسکی تۆدا
گرفتارم گوڵم موو ناپسێنم
کەسێ
💬 مووی ناپسێنێ
😊 موهیم ئەوەیە دەنگت پێبدەن، ئه و شتانە چنیه!
ئەوە (سەعدی پیرە) کاندید بوو بۆ پەرلەمانی عێراق، لە هەولێر بانگەشەی هەڵبژاردنی دەکرد، مامە غەفە فەرماندەی دێرینی یەکێتی لە قەزای خەبات لەناو جەماوەری یەکێتی وتاری دەدا، بەلای خۆی کاک سەعدی دەناسێنێ و
😊 موهیم ئەوەیە دەنگت پێبدەن، ئه و شتانە چنیه!
📕 ڕووحە سەروەشەکان
نازەنین ئیبراهیم
2021
ڕوحە سەروەشەکان دڵۆپێکە لە دەریای پڕ لە نەهامەتی ئێمەی کورد، باس لە ڕو داوێک ئەکات هەرچەند وەک خەیاڵێک بەرجەستەم کردووە بەڵام ئەوە ڕاستیەکی تاڵی ژیانی ئێمەی کوردە، پیاوکان ناچا
📕 ڕووحە سەروەشەکان
👫 کاوە پیشداد
یەک لە موزیکژەن و ئاوازدانەرەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، پێشکەشکاری بەرنامەی هونەرییە، لە ڕادیۆی زاگرۆس.
کاوە پیشداد دەرچووی موزیک بەشی مەستڕ
بە هیوایە بۆ موسیقای کوردی ئارشیفێکی باش دروست بکات و ڕێک
👫 کاوە پیشداد
👫 ناسح مەلا ساڵح
لە ساڵی (1957) لە پارێزگای هەڵەبجەی شەهید، لە خێزانێکی ئاین پەروەر و زانست خواز و نیشتیمان دۆست و ناسراو لەدایک بووە، سەرەتا لای باوکی خوێندوویەتی، پاشان خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی (ئیسلامی سەرەتا
👫 ناسح مەلا ساڵح
📕 زەوی دەکەم بە گوڵدانی تەڵێ شەوبۆ
فەرهاد شاکەلی[1]
دەزگای ئاراس
هەولێر - 2013
📕 زەوی دەکەم بە گوڵدانی تەڵێ شەوبۆ
📕 کەسایەتی نەتەوەیی کوردی؛ توێژینەوە لە بەها و سیاسەت
سەڵاح هەورامی
وەرگێڕانی: هەژار کامەلا
📕 کەسایەتی نەتەوەیی کوردی؛ توێژینەوە لە بەها و سیاسەت
📕 کردنەوەی دەقەکان بەشی01
حەمەکەریم هەورامی
هەولێر 2021 [1]
📕 کردنەوەی دەقەکان بەشی01
📕 خشتێک لە دیواری غوربەت
عارف عەزیزی [1]
📕 خشتێک لە دیواری غوربەت
📕 لە ناخەوە بۆ هەڵۆکانی شاخ
عارف عەزیزی [1]
📕 لە ناخەوە بۆ هەڵۆکانی شاخ
📕 کاروانێ لە ڕێبازی پێشەوادا
عارف عەزیزی [1]
📕 کاروانێ لە ڕێبازی پێشەوادا
📷 شوعلە عەلی و نەوشیروان مستەفا
شوعلە عەلی و نەوشیروان مستەفا لە ڕۆژانی شۆڕش دا.
📷 شوعلە عەلی و نەوشیروان مستەفا
📕 ئاشوبی سین و کۆڕی شین
عومەر سەیید
سلێمانی - 2020 [1]
📕 ئاشوبی سین و کۆڕی شین
📷 مامە ڕیشە و نەوشیروان مستەفا
مامە ڕیشە و نەوشیروان مستەفا لە ڕۆژانی شۆڕش دا.
📷 مامە ڕیشە و نەوشیروان مستەفا
👫 ئەبوبەکر شوان - خادیم
ئەبوبەکر ئیسماعیل محەمەد (ناسراو بە ئەبوبەکر شوان) خادیم
ساڵی 1953 لە گوێر لە دایک بووە
خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەکانی (ئبن خەلەکان و، ئەربیل ئولی) تەواوکردووە
دواناوەندی لە ئیسکان تەواوکردووە،
👫 ئەبوبەکر شوان - خادیم
👫 شێروان شێروانی
رۆژنامەوان و یەکێکە لە چالاکوانانی بادینان، رۆژی 16-02-2021 بە 6 ساڵ زیندانی حوکمدرا.
👫 شێروان شێروانی
📕 تۆڵە 2
دیوانی شیعری یاخی [1]
📕 تۆڵە 2
📕 ژنە نان فرۆشەکە
نووسەر: کوزافیة دي منتابین
وەرگێڕ: عەبدولستار شارباژێڕی [1]
📕 ژنە نان فرۆشەکە
📕 مەملەکەتی دارستانی ڕەش
نووسەر: عەبدولستار شارباژێڕی [1]
📕 مەملەکەتی دارستانی ڕەش
📕 ماڵی میرزا و دیلی جەنگ
نووسەر: عەبدولستار شارباژێڕی [1]
📕 ماڵی میرزا و دیلی جەنگ
📕 چیرۆکی دوو شار
نووسەر: عەبدولستار شارباژێڕی [1]
📕 چیرۆکی دوو شار
📝 سەرەخۆشی لە خانەوادەو هەڤاڵانی نیا (ناهید ئەحمەدی) دەکەین
بەداخێکی گرانەوە هەواڵی کۆچی دوایی هەڤاڵی تێکۆشەر نینا (ناهید ئەحمەدی) گەیشتە دەستمان. هەڤاڵ نینا هەتا دوا چرکەی ژیانی وەک ژنێکی تێکۆشەر دەستی لە خەبات و تێکۆشان بۆ دۆزی کوردو کوردستان بەرنەدا.
هەڤاڵ
📝 سەرەخۆشی لە خانەوادەو هەڤاڵانی نیا (ناهید ئەحمەدی) دەکەین
📖 شەڕی بەتاڵ بۆ کەرکوک!
عەتا کەریم
پرسی کەرکوک لە جیاتی ئەوەی ببێتە شەڕی بەدەستهێنانەوە و وەرگرتنەوەی لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی عێراقی، ئەوا زیاتر لە 18 مانگە یەکێتیی و پارتی شەڕی سیاسیی حزبی لەسەردەکەن، شەڕێکە لە نێوان دوو
📖 شەڕی بەتاڵ بۆ کەرکوک!
👫 کەسایەتییەکان
مێجەر سۆن
✌️ شەهیدان
شیفا زکری ئیبراهیم - شیفا گ...
📕 پەڕتووکخانە
شیعر و هەڵوێست دیوانی شەهید...
👫 کەسایەتییەکان
فاتیمە ئەحمەد عەلی (گوڵبەهار)
👫 کەسایەتییەکان
نازەنین ئیبراهیم
📊 جووتیاران بەرهەمی خەیارەکانیان دەفرۆشنە ئاژەڵداران | پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂
جووتیاران بەرهەمی خەیارەکانیان دەفرۆشنە ئاژەڵداران
📊 ئامار و راپرسی

رووداو- هەولێر
جووتیارانی کوردستان رووبەرێکی فراوان لە خانووە پلاستیکییەکانیان کردووەتە خەیار، بەو هۆیەشەوە نرخی خەیار دادەبەزێ‌ و جووتیاران زەرەرێکی زۆر دەکەن. وەزارەتی کشتوکاڵیش دەیەوێ‌ لەڕێی هەناردەکردنی خەیار بۆ ئیمارات، ئەو زەرەرەی جووتیاران کەم بکاتەوە.
خەیار بەروبوومێکی هاوینەیە و دەتوانرێت بەشێوەی کراوە و داخراو بچێنرێ‌، بەڵام بەرهەمی داخراو 8 تاوەکو 10 بەرامبەری بەرهەمی کراوەیە، بۆیە ماوەی چەند ساڵێکە لە هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی فراوان لەژێر خانووە پلاستیکییەکاندا دەچێنرێت، ئەمەش وای کردووە لەکاتی پێگەیشتندا، خستنەڕووی بەرهەم زیاد بێت و نرخەکەی دابەزێت.
بەپێی ئاماری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، نزیکەی 13 هەزار خانووی پلاستیکی هەن، ئەمساڵ 85%یان خەیاریان تێدا چێنراوە.
مەلا کامیل داود، جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی گەشەپێدانی خانووی پلاستیکی لە هەرێمی کوردستان، دەڵێت لەخانووی پلاستیکیدا دەتوانرێت تەماتە، خەیار، برۆکلی، جەرجیر، کەرەوز، تەڕەتیزە، سپێناخ، سڵق، شلک، باینجان، کولەکە و چەندین بەرهەمی دیکە بچێنرێ، بەڵام بەهۆی ئەوەی خەیار زوو پێدەگات و بەرهەمێکی باش دەدات، زۆربەی جووتیاران خەیار دەچێنن.
مەلا کامیل دەڵێت بەپێی ئەو بەدواداچوونەی کردوویانە، ئەمساڵ نزیکەی 11 هەزار خانووی پلاستیکی خەیاریان تێدا چێنراوە، بۆیە خستنەڕووی خەیار لە گومرگەکان زۆر بووە و بەوهۆیەوە نرخی تۆنێک خەیار بە رێژەی 75% دابەزیوە.
بەگوتەی مەلا کامیل، نرخی تۆنێک خەیار نزیکەی 300 تاوەکو 350 هەزار دینار لەسەر جووتیار دەکەوێت، بەڵام ئێستا نرخی تۆنێکی لە گومرگەکان لەنێوان 50 بۆ 125هەزار دیناردایە، بۆیە دەڵێت لەهەر تۆنێک خەیار، جووتیار نزیکەی 200 هەزار دینار زەرەر دەکات.
خەیار لەژێر خانووی پلاستیکیدا بە ماوەی 45 رۆژ پێدەگات، بەگوێرەی خزمەت و شارەزایی، لە هەر خانووێکدا جووتیار دەتوانێ 8 تاوەکوو 12 تۆن خەیار بەرهەم بهێنێ‌، بۆیە ئەگەر پارە بکات، خەیار زۆرترین قازانجی بۆ جووتیار دەبێ‌.
سیامەند جەلیل، خاوەنی نووسینگەی کوردستان بۆ کڕین و فرۆشتنی سەوزە و میوە لە گومرگی هەولێر، دەڵێت: نرخی خەیار بەگوێرەی کواڵیتییەکەی دەکرێت بەچوار بەش، نرخی تۆنێک خەیاری نمرە یەک و ناسکی ژێر خانووی پلاستیکی 125هەزار دینارە، نمرە دوو نرخی 75 هەزار دینارە. نمرە سێ 50 هەزار دینارە، بەڵام نرخی تۆنێکی خەیاری دەرەوەی خانووی پلاستیکی کە زیاتر خاوەن کارگەکانی تورشیات دەیکڕن، 300 هەزار دینارە.
بە گوتەی سیامەند، ساڵانی رابردووش نرخی خەیار دابەزیوە، بەڵام قەت وەکوو ئەمساڵ درێژەی نەکێشاوە، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە ئەمساڵ خەیارێکی زۆر لە نێو خانووە پلاستیکییەکان چێنراوە، جگە لەوەش ئەمساڵ وەرزی پێگەیشتنی خەیار کەوتە نێو مانگی رەمەزان، لە رەمەزانیشدا بەهۆی داخستنی زۆربەی چێشتخانەکان و کەمبوونەوەی ژەمێکی رۆژانە وەک پێویست خواست لەسەر خەیار نییە.
سیامەند جەلیل گوتی بەشێک لە جووتیاران بەهۆی هەرزانیی نرخ، خەیارەکانیان ناهێنن بۆ گومرگ و هەر لەشوێنی خۆیان بە نرخێکی زۆر هەرزان بە ئاژەڵدارانی دەفرۆشن، چونکە هەندێکجار کرێی گواستنەوەیان بۆ ناکات.
شێرزاد عوسمان، جووتیارێکی پێشکەوتووی پارێزگای هەولێرە، ئەمساڵ 50 خانووی پلاستیکی بەخەیار چاندووە و رۆژانە نزیکەی 5 تۆن بەرهەمی هەیە، دەڵێت خەیار هێندە هەرزان بووە، نرخەکەی بەشی کرێی گواستنەوە و رنین ناکات، بەڵام بۆ ئەوەی نەمامی خەیارەکانمان نەمرێت ناچارین سێ رۆژ جارێک خەیارەکە بڕنین.
شێرزاد عوسمان، نموونە بە خەرجیی کێڵگەکەی خۆی دێنێتەوەو دەڵێت بێجگە لەو خەرجییەی پێشتر لەتۆو و چاندن و بەرهەمهێنانی خەیارەکەمان کردووە، ئێستا خەرجی رۆژانەم بۆ پەیین و رنین و گواستنەوە و خزمەت 600 هەزار دینارە، بۆیە ئەگەر رۆژانە شەش تۆن بەرهەمیشم هەبێ بەو نرخەی ئێستا، هێشتا خەرجی رۆژانەم دەستناکەوێتەوە.
لەکۆی ئەو 13 هەزار خانووە پلاستیکییەی لەکوردستان هەن، 8000یان لە سنووری پارێزگای سلێمانین، بەشی زۆریشیان بە خەیار چێنراون، بۆیە دابەزینی نرخ زۆرترین زیانی بەجووتیارانی ئەو پارێزگایە گەیاندووە.
مەلا کامیل داود دەڵێت: بەهۆی قەیرانی داراییەوە، جووتیارێکی زۆر لە پارێزگای سلێمانی گەڕاونەتەوە بۆ کشتوکاڵ، ژمارەیەک لەو خەڵکە خانووەکانیان بەکرێ گرتووە، بۆ خێرا دەستکەوتنەوەی خەرجییەکانیش زیاتر خانووەکانیان بەخەیار چاندووە، بۆیە ئەگەر ئەم دابەزینەی نرخ بەردەوام بێت، جووتیاران زەرەرێکی زۆر دەکەن.
بەپێی ئاماری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، لە پێنج ساڵی رابردوودا بەرهەمی خەیار لەهەرێمی کوردستان ساڵ بەساڵ لەکەمبوونەوەدایە، بەجۆرێک لە 64 هەزار تۆنەوە بۆ 56 هەزار تۆن دابەزیووە، بەڵام بەرپرسانی وەزارەتی کشتوکاڵ دەڵێن لەبەرئەوەی بەشێک لەجووتیاران لەکێڵگەکانیانەوە خەیار دەفرۆشنە بازرگانانی شارەکانی عێراق و بەرهەمەکە ناهێندرێتە گومرگەکان تا ئامار بکرێت، بۆیە بەرهەمی خەیار لەو بڕە زیاترە کە لەئامارەکان تۆمارکراون.
بۆ پارێزگاری و ساغکردنەوەی بەرهەمی خۆماڵی، وەزارەتی کشتوکاڵ وەک هەنگاوی یەکەم بڕی 250 دینار رەسمی گومرگی خستووەتە سەر بەرهەمی هاوردە. نووسراویشی بۆ وەزارەتی ناوخۆ و لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە رێگە لە بەقاچاخ هاوردەکردنی خەیاری ئێرانی بەتایبەت لە خاڵی سنووری مونزرییە بگرن.
خەیاری کورستان بۆ دوبەی
حوسێن حەمە کەریم، بەڕێوەبەری گشتی باخداری و دارستان و پاوان لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە (رووداو)ی گوت بۆ بە بازاڕکردنی بەرهەمی خەیار و بەرهەمەکانی دیکەش کە لە پێداویستی ناوخۆ زیاترن لە هەوڵی دۆزینەوەی بازاڕداین. بۆ ئەم مەبەستەش نووسراوێکمان ئاراستەی قونسولخانەی ئیمارات کردووە تاوەکو خەیاری کوردستان، هەناردەی دوبەی بکەین، پێشنیازیشمان ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران کردووە رێگەمان بدات لەکاتی پێگەیشتنی بەرهەم هاوردەی خەیاری سوێر بۆ هەرێمی کوردستان قەدەغەبکەین، تاوەکو ئەم پیشەسازییە لەهەرێمی کوردستان گەشە بکات و پێویستمان بە هاوردە نەبێت.
06-07-2017


🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رووداو - 06-07-2017
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️06-07-2017
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 06-07-2017
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 🌾 کشتوکاڵ و ئاژەڵداری
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 89% ✔️
89%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
89%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (ئەڤین ئیبراهیم فەتاح)ەوە لە: Jul 6 2017 11:27AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jul 6 2017 11:34AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jul 6 2017 11:34AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 3,257 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  📖 زەوی دەکەم بە گوڵدانی ...
  📖 ئاشوبی سین و کۆڕی شین
  📖 تۆڵە 2
  📖 خەونەکانی کەژاڵ
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 24-02-2021
  🗓️ 23-02-2021
  🗓️ 22-02-2021
  🗓️ 21-02-2021
  🗓️ 20-02-2021
  🗓️ 19-02-2021
  🗓️ 18-02-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
مێجەر سۆن
یەکێک بوو لە ئەفسەرەکانی بەریتانیا کەبە مەبەستی لەنزیک ناسینی کۆمەڵگەی کورد و مرۆڤی کورد لەمێژوییەکی زووەوە و بەر لەجەنگی جیهانی یەکەم، بەنهێنی لەناو کۆمەڵگەی کوردستاندا چێنرابوو، ئەو ئەفسەرە ماوەیەکی زۆر خۆی ناونابوو (میرزا شیرازی) و دواتر کوردییەکی رەوان و پەتی فێر ببوو بەجۆرێک پاش ئەوەی ئینگلیزەکان عێراقیان گرت لەساڵی 1918 یەکێک بووە لە نووسەرە سەرەکییەکانی رۆژنامەی تێگەیشتنی راستی کە لەو ساڵەوە و بەمەبەستی بەدەست هێنانی پشتیوانی بۆ بەریتانیا لەشاری بەغدا بەزمانی کوردی دەرچووە.
مێجەر سۆن کات
مێجەر سۆن
شیفا زکری ئیبراهیم - شیفا گەردی
لە ساڵی 1987 لە ئاوارەیی لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە خێزانێکی پێشمەرگە لەدایک بووە. لەساڵی 2005 ەوە هاتۆتە نێو بواری راگەیاندنەوە، سەرەتا لەرادیۆی زاگرۆس وەک بێژەری هەواڵەکان کاری کردووە و دواتر چۆتە تەلەڤیزیۆنی زاگرۆس، بەشی هەواڵەکان. لە پاڵ ئەمەشدا مامۆستای وانەی کۆمپیوتەرە.
تا سالی 2010 لە تەلەفزیۆنی زاگرۆس کاری کردووە، دواتر چٶتە تۆری میدیای رووداوو ئێستا وەکو ئەنکەری هەوالەکان و پێشکەشکاری بەرنامەی نوورۆژ کار دەکات
بروانامەی دیبلۆمی هەیە لە کۆمپیوتەر، وە بەکالۆریۆس لە بواری راگەیاندن.
سالی
شیفا زکری ئیبراهیم - شیفا گەردی
شیعر و هەڵوێست دیوانی شەهید مەلا عەلی
دیوانی مەلا عەلی و چەپکێک بەڵگە و بیرەوەری
چاپخانەی حەمدی
تیراژ/ 1000 دانە
لە بڵاوکراوەکانی یەکێتی نووسەرانی کورد/ لقی سڵیمانی [1]
شیعر و هەڵوێست دیوانی شەهید مەلا عەلی
فاتیمە ئەحمەد عەلی (گوڵبەهار)
لە ساڵی 1929، لە گوندی ” مارشەمعون “ی سەربە شاری ”جولەمێرگ” لەدایک بووە. بەڕەچەڵەک خەڵکی گوندی ” قۆرچناسێ”ی سەر بە شارۆچکەی ئامێدیە، بەڵام بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە بنەماڵەکەی چوونەتە باکووری کوردستان و گوڵبەهار لەوێ لەدایک بووە، پاش چەند ساڵێک، بۆ باشووری کوردستان گەڕاونەتەوە و لە ” ئامێدی، شێخ مەم، سەرسەنگ و بەردەڕەش” نیشتەجێ بوون.
پاش مەرگی باوکی ” کە لەوکاتانەدا گوڵبەهار تەمەنی 6-7ساڵ دەبێت” بە خێزانەوە بەرەو شاری موسڵ بار دەکەن و لەوێ دەست بە خوێندن دەکات و لە بەغدا تا پۆلی پێنجەمی سەر
فاتیمە ئەحمەد عەلی (گوڵبەهار)
نازەنین ئیبراهیم
نازەنین ئیبراهیم، لە ساڵی 1982 لە ئێران لەدایک بووە. قوناغی سەرەتایی لەوێ تەواو کردووە.
لە ساڵی 2013دا سیناریۆی کورتە فیلمی بەرەو پیرەکەم-ی نووسیوە.
لە 2020 یشدا یەکەمین ڕۆمانی بە ناوی ڕووحە سەروەشەکان چاپکردووە.
نازەنین ئیبراهیم

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.02
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,156 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574