🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
👫 ویلیام شێکسپیر
ویلیام شێکسپیر
ویلیام شێکسپیر، ویلیام یان ویلییەم (بە ئینگلیزی: William Shakespeare؛ لەدایکبووی 26ی نیسانی 1564–مردووی 23ی نیسانی 1616)
هۆنراوەنووس و شانۆنووسێکی ئینگلیز بوو. بەشێوەیەکی بەرفراوان بە
👫 ویلیام شێکسپیر
👫 فارابی
ناوی ئەبو ناسر موحەمەد کوڕی فەرخ فارابی ە لە گوندێکی بچووک بە ناوی واسیج لە نزیک فاراب لە ساڵی 259ە 870ز لە دایک بووە. باوک و دایکی بە ڕەگەز فارسن بەڵام بنەماڵەکەیان پێش ئەوان، زۆر زوو کۆچیان کرد بۆ ت
👫 فارابی
📕 چل فەرموودە دەربارەی بەگەورەگرتنی قوڕئان بەڕێز
کۆکردنەوەو ئامادەکردنی: لیژنەیەکی زانستی
وەرگێڕانی بۆ کوردی: سیروان کاکە أحمد
ئەم پەڕتووکە پێکهاتووە لە چل فەرموودەی پێغەمبەری نازدار دەربارەی بەگەورەگرتن و فەزڵی قوڕئانی پیرۆز، کە لەلایەن لیژنەی زا
📕 چل فەرموودە دەربارەی بەگەورەگرتنی قوڕئان بەڕێز
📕 لە بارەی ئازادییەوە
کتێبی لەبارەی ئازادییەوە لە نووسینی جۆن ستیوارت میل و وەرگێڕانی ئاوات ئەحمەد سوڵتان(ئەم کتێبە بە یەکێک لەگرنگترین کتێبەکانی فەلسەفەی سیاسی لەجیهاندا هەژماردەکرێت) هاوکات د-فاروق ڕەفیق بابەتێکی گرنگی ب
📕 لە بارەی ئازادییەوە
📖 سکرتێرە 13
سکرتێرە 13

ئەعسابم لە جەعۆی نەمابوو، ئاخر ئەمن مەسەلەکەم زۆر بەجددی وەرگرتبوو، ئەویش هەر دەیکردە فشە..! بڕەکم لێ تووند کردو گۆتم : هەی وراغ دەتەماشایەکی تەلەفزیۆنی بکە، دەبزانە دەنگ و باس چدەرێ، هە
📖 سکرتێرە 13
📕 نیشتیمان ناسی و ناودارانی کورد
نیشتیمان ناسی و ناودارانی کورد
محەمەد ساڵح ئیبراهیمی
📕 نیشتیمان ناسی و ناودارانی کورد
📕 زیندوی کوری بێدار
زیندوی کوری بێدار
وەرگێڕان محەمەد ساڵح ئیبراهیمی
📕 زیندوی کوری بێدار
📕 سیمای راستەقینەی بابەکی خۆرەمدین
سیمای راستەقینەی بابەکی خۆرەمدین
محەمەد ساڵح ئیبراهیمی
📕 سیمای راستەقینەی بابەکی خۆرەمدین
📕 مەولانا خالید شارەزووری
مەولانا خالید شارەزووری
محەمەد ساڵح ئیبراهیمی
📕 مەولانا خالید شارەزووری
📕 زانایانی کورد 1
زانایانی کورد بەرگی یەک
محەمەد ساڵح ئیبراهیمی
📕 زانایانی کورد 1
📕 چۆن دەبیت بە باشترین هاوڕێ ی خۆت؟
چۆن دەبیت بە باشترین هاوڕێ ی خۆت؟
گفتووگۆیی نێوان دوو دەروونناس
نیومان و بێرکۆس
وەرگێڕانی شێرزاد حەسەن[1]
سلێمانی 2003
📕 چۆن دەبیت بە باشترین هاوڕێ ی خۆت؟
📕 مەرگەساتی شا لیر
شانۆگەری مەرگەساتی شا لیر
نووسینی ولیەم شەکسپیر
وەرگێڕانی شێرزاد حەسەن[1]
پێشەکی دانا ڕەئووف
📕 مەرگەساتی شا لیر
📕 جەنگاوەری ڕۆشنایی
نووسینی پاولۆ کۆییلیۆ
وەرگێڕانی شێرزاد حەسەن[1]
سلێمانی 2007
📕 جەنگاوەری ڕۆشنایی
📕 ئەنفال وەک جینۆساید... چەند سەرنجێک
توێژینەوەیەکی قانونی
شەفیقی حاجی خدر
2021
📕 ئەنفال وەک جینۆساید... چەند سەرنجێک
📕 پەڕبەسەر
شانۆگەری پەڕبەسەر
نووسینی ناثنیل هوثورون
وەرگێڕانی شێرزاد حەسەن[1]
📕 پەڕبەسەر
📕 ڕمان
شانۆگەری ڕمان
نووسینی سۆل بێلۆ
وەرگێڕانی شێرزاد حەسەن[1]
📕 ڕمان
📕 کاثلین نی هولیهان یان پیرەژنە هەژارەکە
شانۆگەری کاثلین نی هولیهان یان پیرەژنە هەژارەکە

نووسینی ولیەم بەتلەر بیتس
وەرگێڕانی شێرزاد حەسەن[1]
📕 کاثلین نی هولیهان یان پیرەژنە هەژارەکە
📕 گۆرانیەک پێش مردن؛ شەهید بەکری داریاش و وێنەکانی تر
گێڕانەوەی: سیروان بەکر دارتاش
نووسینی: نەجات نوری [1]
📕 گۆرانیەک پێش مردن؛ شەهید بەکری داریاش و وێنەکانی تر
📕 ئەزموونی پەروەردەیی لە پۆلەوە بۆ پۆل
ئەزموونی پەروەردەیی لە پۆلەوە بۆ پۆل
نووسەر: فازیل شەوڕۆ
📕 ئەزموونی پەروەردەیی لە پۆلەوە بۆ پۆل
📕 جەمیل رەنجبەر ئەو شاعیرەی رۆژێ بێ تێکۆشان نەژیا
جەمیل رەنجبەر، ئەو شاعیرەی رۆژێ بێ تێکۆشان نەژیا
نووسەر: عەبدوڵڵا سلێمان (مەشخەڵ)
چاپی یەکەم – 2018
چاپخانە: رٶی للطباعة والنشر – عیراق
📕 جەمیل رەنجبەر ئەو شاعیرەی رۆژێ بێ تێکۆشان نەژیا
📖 مووشەکێک ئاراستەی فڕۆکەخانەی هەولێر کرا
دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان: مووشەکێک ئاراستەی فڕۆکەخانەی هەولێر کرا
دەنگێکی بەرز لەنزیک فڕۆکەخانەی هەولێر بیسترا و دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان دەڵێت، مووشەکێک ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کر
📖 مووشەکێک ئاراستەی فڕۆکەخانەی هەولێر کرا
📖 مامۆستا گیان
مامۆستا گیان

لەگەڵ خۆتدا، کتێبەکانیشت بەرە
تێشووی گەرەکەو درێژە ئەو سەفەرە.
خۆت ئەزانی کەس مێژوو ناخوێنێتەوە...
نە لەم بەرە، نە لەو بەرە
ئێمە خۆمان ئاسەواری بەجێماوین
لە شەڕی ئەم دوو دەڤەرە
📖 مامۆستا گیان
👫 کەسایەتییەکان
عەبدوڵڵا قەرەداغی - مەلا عەلی
✌️ شەهیدان
خەباتە بچکۆل
👫 کەسایەتییەکان
تاکور زەردەشتی
✌️ شەهیدان
جەلال شێخ رەشید شێخ ئەحمەد ...
📕 پەڕتووکخانە
ئەنفال و جینۆسایدی گەلی کورد
📊 هێڵێکی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوتی کوردستان رادەکێشرێ‌ | پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂
هێڵێکی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوتی کوردستان رادەکێشرێ‌
📊 ئامار و راپرسی

ناسر عەلی و هیڤیدار ئەحمەد
رووداو – هەولێرهەولێر، دهۆکدهۆک
ماوەی دوو مانگە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانوەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرقاڵی راکێشانی بۆڕییەکی دیکەی نەوتە‌ بۆ تورکیا و وا بڕیارە مانگی داهاتوو هەموو کارەکانی راکێشانی ئەو بۆڕییە تەواو بێت. سەرکردەیەکی سوننە ئاشکرای دەکات کە ئەمریکا داوای لە کورد کردووە ئاستی هەناردەی نەوتەکەی بۆ سەرووی 1.5 ملیۆن بەرمیل بەرز بکاتەوە، چونکە لەگەڵ ئەوە نین دەوڵەتێکی برسی لە ناوچەکەدا لەدایک ببێ‌. راکێشانی بۆڕییە نوێیەکە لە سنووری قەزای شێخان دەبێت، بڕیارە نەوتی کێڵگەکانی چەمانکێ، ئەتروش و شێخان لە‌ڕێگای بۆڕییە نوێیەکەوە ببەسترێتەوە بە بۆڕیی نیشتیمانیی کوردستان و لەوێوە بۆ بەندەری جیهانی تورکیا رەوانە بکرێ. ئەمە دووەم بۆڕی نەوتییە لە کوردستان کە بۆ هەناردەکردنی نەوت رادەکێشرێت. قائیمقامی قەزای شێخان بە (رووداو)ی راگەیاند دوو مانگ پێش ئێستا دەست بە راکێشانی بۆڕییەکە کراوە و ئێستا نزیکەی 35%ی کارەکانی تەواو بووە. سەردار یەحیا، قائیمقامی قەزای شێخان، زانیاریی زیاتری لەبارەی راکێشانی بۆرییەکە درکاند و گوتی بڕیارە‌ لە مانگی داهاتوودا هەموو کارەکانی راکێشانی بۆڕییەکە تەواو ببێ. هەرێمی کوردستان بۆ 95%ی خەرجییەکانی، پشت بە داهاتی نەوت دەبەستێ، بۆیە وەربەهێنانی بەرچاوی لە کەرتی وزەدا کردووە، ئەوەش دووەمین بۆڕیی گواستنەوەی نەوتە رایدەکێشێ‌ بۆ تورکیا. دڵشاد شەعبان، جێگری سەرۆکی لێژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی ئاستی هەناردەی رۆژانەی نەوتی کوردستان بە (رووداو)ی گوت ئێستا رۆژانە دەوروبەری 600 هەزار بەرمیل هەناردە دەکرێ. پێشتر وەزارەتی سامانە سروشتییەکان کۆتایی هەموو مانگێک راپۆرتی هەناردە و داهاتی نەوتی کوردستانی بڵاودەکردەوە، بەڵام دوای واژۆکردنی گرێبەستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیای دیلۆت بۆ شەفافیەت کە کۆمپانییایەکی نێودەوڵەتییە، چەند مانگێکە وەزارەت ئەو راپۆرتە بڵاوناکاتەوە. بۆڕییە نوێیەکە، درێژییەکەی 40 کیلۆمەترە تاوەکو بە بۆڕی نیشتیمانیی کوردستانەوە دەبەسترێتەوە. دوای تەواوبوونی بۆڕییەکەش، ئاستی هەناردەی نەوتی کوردستان رۆژانە 75 بۆ 80 هەزار بەرمیل زیاد دەکات. کۆمپانیای تاقەی ئیماراتی کە لە کێڵگەی ئەتروش وەبەرهێنان دەکات، لە پێگەی فەرمیی خۆیان رایانگەیاندووە، ئەوان ئەمساڵ رۆژانە 30 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دێنن. کۆمپانیای گەڵف کیستۆنی بەریتانیش رایگەیاندووە کە رۆژانە 35- 40 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دێنن. هەرێمی کوردستان پەلەیەتی ئەو ئاستە بەرزتر بکاتەوە بۆ سەرووی یەک ملیۆن بەرمیل، چونکە مەلەفی گشتپرسی مەلەفێکی گەرمە و ئەمریکا و ئەوروپا ترسیان لەوە هەیە هەرێمی کوردستان ببێ بە دەوڵەت و خۆی پێ بەخێونەکرێت. بەشێک لە سەرکردەکانی سوننە لە عێراق، پێش هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا لە سویسرا چاویان بە هەندێ لە بەرپرسانی ئەمریکی کەوتووە، یەکێک لەوانە دەیڤد پەترایۆس، بەرپرسی پێشووی دەزگای هەواڵگری ناوەندیی ئەمریکا (CIA) بووە. یەکێک لەو سەرکردە سوننانەی بەشدار بووە لەو کۆبوونەوانە بە (رووداو)ی گوت لەبارەی راگەیاندنی دەوڵەتی کوردستان پرسیارمان لە پەترایۆس کرد کە رای ئەمریکا چییە؟. ئەو بەرپرسە عێراقییە کە داوای کرد ناوی بڵاونەکرێتەوە، گوتی پەترایۆس بەئێمەی گوت، هەرێمی کوردستانمان لەوە ئاگادار کردووتەوە کە ئەمریکا لەگەڵ ئەوە نییە دەوڵەتێکی برسی لە ناوچەکەدا دروست ببێ، چونکە ئەم ناوچەیە هەم کێشەی زۆرە و هەم کە داهاتت نەبێ بۆ خۆبەڕێوەبردن سەرکەوتنی دەوڵەتەکە ئەستەمە. پەترایۆس کە دۆستێکی نزیکی کوردە، لە جەنگی رزگارکردنی عێراقدا لەساڵی 2003 فەرماندەی فیرقەی 101ی هێزەکانی ئەمریکا بوو کە کۆنترۆڵکردنی مووسڵی پێ سپێردرا، دواتریش بووە فەرماندەی گشتیی هێزی هاوپەیمانان لە عێراق. سەرکردە سوننییەکە سەبارەت بە گفتوگۆی خۆیان و دەیڤد پەترایۆس لەبارەی دەوڵەتی کوردستان هەروەها گوتی پەترایۆس بەئێمەی گوت، بە بەرپرسانی هەرێمی کوردستانمان گوتووە، دەبێ ئاستی هەناردەکردنی نەوتی خۆتان بۆ ملیۆنێک و 500 هەزار بەرمیل زیاد بکەن تاوەکو بتوانن ئابووریی خۆتان دابمەزرێنن. لە 2014ەوە حکومەتی عێراق بە بڕیاری نووری مالیکی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق و تاوەکو ئێستا بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی کوردستانی بڕیوە. نەوت بە کرۆکی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دادەنرێت. حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ (رووداو) لەوبارەوە گوتی ئێستا کێشەی یەکەممان کە دەبێ چارەسەری بکەین، کێشەی نەوتە، ئینجا کێشەی بودجە و شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ بودجە، پێویستە بگەینە یاسایەک کە پێیدەگوترێت داهاتە داراییەکانی عێراق، کە چۆن بەسەر هەرێم و پارێزگاکاندا دابەش بکرێت. دەبێ گفتوگۆ لەسەر ئەوەش بکرێت. دەبێ لە کەشێکی ئارامدا چارەسەری بکەین.
03-04-2017


🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رووداو - 04-07-2017
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
📊 ئامار و راپرسی
1.👁️ئاستی هەناردەی نەوت بۆ یەک ملیۆن بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە
2.👁️ئاستی هەناردەی نەوتی هەرێم 75 هەزار بەرمیل لەرۆژێکدا بەرزدەبێتەوە
3.👁️کۆمپانیایەکی ئیماراتی دەست بە بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم دەکات
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️03-04-2017
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️حەیدەر عەبادی
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 03-04-2017
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 💰 ئابووری و نەوت
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ دهۆک
🏙 شار و شارۆچکەکان: ♖ هەولێر
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 93% ✔️
93%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
93%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (ئەڤین ئیبراهیم فەتاح)ەوە لە: Jul 4 2017 6:08PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jul 5 2017 9:20AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jul 5 2017 9:20AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 3,361 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  📖 نیشتیمان ناسی و ناودار...
  📖 زیندوی کوری بێدار
  📖 سیمای راستەقینەی بابەک...
  📖 مەولانا خالید شارەزووری
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 15-04-2021
  🗓️ 14-04-2021
  🗓️ 13-04-2021
  🗓️ 12-04-2021
  🗓️ 11-04-2021
  🗓️ 10-04-2021
  🗓️ 09-04-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
عەبدوڵڵا قەرەداغی - مەلا عەلی
لەساڵی 1954 پەیوەندی بە حزبی شیوعیەوە دەکات بەهۆی شیوعی بونەوە چەند جارێک دەستگیر دەکرێت و حکوم دەدرێت سالی 1964 حزبی شیوعی لقێکی سەربازی دەکاتەوه، بەناوی لقی قەرەداغ و مەلا عەلی دەبێتە سەرلقی ئەو لقه، ساڵی 1973 دەچێتە مۆسکۆو ساڵی 1974 دەگەڕێتەوە و بەرپرسیارەتی عەسکەری سلێمانی حزبی شیوعی دەکات. لە رێکەوتی 28-12-2020 کۆچی دوایی کرد.
عەبدوڵڵا قەرەداغی - مەلا عەلی
خەباتە بچکۆل
ڕەمەزان محمد ساڵح ناسراو بە خەباتە بچکۆل لە ساڵی 1957 لە گەڕەکی ئازادی شاری کەرکوک لە دایک بووە، تا پۆلی دووی ناوەندی لە کەرکوک خوێندوە و پۆلی سێی ناوەندی لە چەمچەماڵ و ئامادەیی کشتوکاڵی لە بەکرەجۆ تەواو کردووە. بە هۆی بەشداری کردنی خێزانەکەمان لە شۆڕشی ئەیلول ناچار بووین شاری کەرکوک بە جێ بهێلین سەرەتا بۆ پێنجوێن و دواتر ئاوارەی ئێران بووین لە ساڵی 1975 گەڕاینەوە و لە چەمچەماڵ نیشتەجێ بووین.
شەهید خەبات هەر زوو هەستی بە چەوساندنەوەی نەتەوەکەی کردووە بۆیە لە ساڵی 1974 پەیوەندی کردوە بە قوتابیان
خەباتە بچکۆل
تاکور زەردەشتی
تاکور زەردەشتی، یان بەناسنامە (کازم شوکری خدر) نوسەر، یەکێکە لە چالاکوانە دیارەکانی دەڤەری بادینان و لە رێگەی ڕۆژنامەوانی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ڕەخنەی توندی لە دەسەڵاتدارانی هەرێم گرتووە. چەندین جار گیراوە و ڕفێنراوە و ئەشکەنجە دراوه..
هەروەها لەو چالاکییانەی بۆ کەسی ڕۆژنامەنووسانی تیرۆرکراو، بەتایبەت وەدات حسێن و سەردەشت عوسماندا، بەردەوام بەشداربووە و داییم یەکێکبووە لە ڕێکخەرانی چالاکییەکان لە بادینان..
ڕۆژی 10-12-2009 کە رۆژی جیهانی پاراستنی مافی مرۆڤە لەلایەن هێزەکانی پارتی دەستگیر کر
تاکور زەردەشتی
جەلال شێخ رەشید شێخ ئەحمەد شاهۆیی
یەکێک لە پێشمەگەکانی شۆڕشی ئەیلول بووە.
لە ساڵی 1949 لەدایکبووە، ساڵی 1967 پەیوەندی کردوە بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و لە تۆپخانەی سوپای ڕزگاری لە سەرگەڵو بووە بە پێشمەرگە هەتا نسکۆی شۆڕش ساڵی 1975، ساڵی 1989 بەپلانێک لەلایەن سەربازانی عێراقەوە شەهید کراوە لە گوندی کانی پانکە ڕۆژی 16-04-1989. کە بە ئوتومبیلی سەربازی بەسەریدا ڕۆیشتن و جەستەکەشیان شێواند.[1]
جەلال شێخ رەشید شێخ ئەحمەد شاهۆیی
ئەنفال و جینۆسایدی گەلی کورد
ئامادەکردن و نوسینی گەیلان عەباس و جەبار ئەحمەد شەمسەدین
ژوری تویژینەوەکانی بزوتنەوەی گۆڕان[1]
2021
ئەنفال و جینۆسایدی گەلی کورد

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,203 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)