لە سلێمانی بەهۆی دەستڕێژی گوللە ژنێک کوژرا
📊 ئامار و راپرسی
جەمال ئەحمەد جەمیلجەمال ئەحمەد جەمیل
رووداو -
سلێمانیسلێمانی
لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحموود و لەبەردەم ئۆتێل ئازادی سلێمانی، دەستڕێژی گوللە کراوە و بەگوتەی گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ژنێک کوژراوە و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
سەرکەوت ئەحمەدسەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند کەمێک پێش ئێستا ئۆتۆمبێلێک لە جۆری تەکسی دەستڕێژی گوللەی لە ئۆتۆمبێلێکی دیکە کردووە و بەهۆیەوە کەسێک کوژراوە کە ژنە و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لەبارەی هۆکاری رووداوەکە ئاشکرای کرد کە ئێمە سەرەداوی رووداوەکەمان دەستکەوتووە و کێشەکە کێشەیەکی کۆمەڵایەتییە و پەیوەندی بە رووداوێکی دیکەوە هەیە کە لەنێوان کەسی تەقەکەر و بنەماڵەی کوژراوەکەدا هەیە.
هاوکات جەمال ئەحمەد جەمیل، پەیامنێری رووداو لە شوێنی رووداوەکە لەگەڵ شایەتحاڵان قسەی کرد و شایەتحاڵێک بە رووداوی راگەیاند ئێمە کاتێک سەیری ئۆتۆمبێلەکەمان کرد ژنێک دەستبەجێ گیانی لەدەستدا بوو هەروەها منداڵێکی برینداریش لەنێو ئۆتۆمبێلەکەدا هەبوو، هێزە ئەمنییەکانیش دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی رووداوەکە.
پەیامنێری رووداو گوتی بەپێی زانیارییەکانی رووداو منداڵێکی تەمەن دوو ساڵ و ژنێکی دیکە برینداربوون، هەروەها ژنەکەی دیکەش دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە و سەرجەمیان کەسوکاری یەکدین.
لەسەر چۆنییەتی و وردەکاری رووداوەکە هێزە ئەمنییەکان لە لێکۆڵینەوەی بەردەوامدان و تاوەکو ئێستا هیچ کەسێک دەستگیر نەکراوە، هەروەها تیمەکانی بەڵگەی تاوان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن.
02-07-2017