لەگەڵ دەستپێکی هێرشی
داعشداعش بۆ سەر
شنگالشنگال، نزیکەی شەش هەزار و 500 کوردی ئێزدی کەوتنە دەست چەکدارانی داعش، هەر ئەوکات بەشێک لەو کوردە ئێزدییانە گواسترانەوە شارەکانی
ڕەققەڕەققە و
دێرەزوردێرەزور و
مەیادینمەیادین و شارەکانی دیکەی
سووریاسووریا.
لەو کاتەشەوە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی
نووسینگەی ڕزگارکردنی کوردە ئێزدییە ڕفێنراوەکاننووسینگەی ڕزگارکردنی کوردە ئێزدییە ڕفێنراوەکان لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ ڕزگارکردنیان، تاوەکو ئێستاش زیاتر لە سێ هەزاریان ڕزگارکراون و ئەوانەشی لە سووریاوە ڕزگاردەکران دەبردرانە
تورکیاتورکیا و لەوێشەوە دەهێنرانەوە
باشووری کوردستانباشووری کوردستان.
بەگوتەی
حوسێن کۆرۆحوسێن کۆرۆ، بەرپرسی نووسینگەی ڕزگارکردنی کوردە ئێزدییە ڕفێنراوەکان، تەنها لەماوەی ئەو دوو هەفتەیەدا کە ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی ڕەققە دەستیپێکردووە، زیاتر لە 20 کچ و ژن و منداڵی کوردی ئێزدی لە ناوەندی شاری ڕەققە ڕزگارکراون و گەیشتوونەتەوە نێو کەسوکاری خۆیان لە پارێزگای دهۆک.
بەگوتەی ئەو کوردە ئێزدیانەی ڕزگاریان بووە، دۆخی نێو شاری ڕەققە باش نییە و چەکدارانی داعش دووچاری ترس و دڵەڕاوێ هاتوون، بەو پێیەی بەشێک لەوانەی ڕزگاریان بووە، لەنێو ماڵی چەکدارەکانی داعش بوونە تەنانەت چەکدارەکان بۆیان نەکراوە چاودێری ماڵەکانیشیان بکەن، ئەمەش بووەتە دەرفەتێک بۆ ڕزگاربوونی ئەو کوردە ئێزدییانە، پێشبینیش دەکرێت لەم ماوەیەدا ژمارەیەکی دیکە لە کوردانی ئێزدی لە ڕەققە ڕزگاربکرێن و بگەڕێنەوە نێو کەسوکاریان.
تێبینی: لەبەر ئەوەی ڕۆژانە هەوالی ڕزگارکردنی قوربانی و ڕفێنراوان کۆ دەکەینەوە، ئەم پرۆفایلەمان کردەوە تایبەت بە پەیوەستکردنی هەمو هەواڵەکانیان بۆ ئەوەی خوێنەر بە ئاسانی بگات بە ئاماری تەواویان.