لە دوو رۆژی جەژن نزیکەی 4 هەزار گەشتیار چوونەتە وڵاتی تورکیا
📊 ئامار و راپرسی
لە ماوەی دوو رۆژی رابردووی جەژن لە دەروازەی سنووری نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیلەوە نزیکەی 4 هەزار گەشتیار چوونەتە وڵاتی
تورکیاتورکیا و شارەکانی
باکووری کوردستانباکووری کوردستان. یوسف موسا، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە
زاخۆزاخۆ، رایگەیاند: بەپێی ئەو ئامارانەی لە دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیلەوە دەست رووداو کەوتوون، لە یەکەم و دووەم رۆژی جەژن نزیکەی 4 هەزار گەشتیار لەو دەروازەوە چوونەتە وڵاتی تورکیا و لە بەرامبەریشدا 2 هەزار گەشتیار هاتوونەتە
باشووری کوردستانباشووری کوردستان. پەیامنێری رووداو دەڵێت: زۆربەی ئەو گەشتانەی بۆ تورکیا ئەنجام دەدەرێن بۆ شارەکانی
ئیستەنبوڵئیستەنبوڵ و
ئەنتاڵیائەنتاڵیایە و بەشێکیشان روو لە ناوچەکانی باکووری کوردستان دەکەن. بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری زاخۆ پێشبینی ئەوە دەکات لە ماوەی 10 رۆژ نزیکەی 50 هەزار گەشتیار لە دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیلەوە هاتووچۆ بکەن.
27-06-2017