Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
👫 قاسم سەلام
... [1]
👫 قاسم سەلام
📕 محمد لە قورئاندا
نووسەر: محەمەد سەعید رەمەزان بۆتانی
وەرگێڕانی: قاسم سەلام[1]
📕 محمد لە قورئاندا
📕 گەشتێک بۆ دوا مەنزڵ
نووسەر: محەمەد سەعید رەمەزان بۆتانی
وەرگێڕانی: قاسم سەلام[1]
📕 گەشتێک بۆ دوا مەنزڵ
📕 ئەمە باوکمە
نووسەر: محەمەد سەعید رەمەزان بۆتانی
وەرگێڕانی: قاسم سەلام[1]
موحەممەد سەعید ڕەمەزان بوتی لە دوو توێی ئەم کتێبەدا باسی چیڕۆک و بەسەرهاتی باوکی دەکات هەر لە سەرەتای لەدایک بوونیەوە تاوەکو وەفاتی، باوک
📕 ئەمە باوکمە
👫 ئازاد فائق پێنجوێنی - ئازاد کوردی
... [1]
👫 ئازاد فائق پێنجوێنی - ئازاد کوردی
📕 چاوەکانی 2
نووسینی:بوزرگ عەلەوی
وەرگێڕانی: سەردار حەسەنخاڵی
بابەت:ڕۆمان
شوێنی چاپ: ناوەندی رۆشنبیری ئەدیبان
تیراژ:1000دانە
ژمارەی لاپەڕە:368لا
ژمارەی سپاردن : لە بەڕێو بەرایەتی گشتی کتێبخانە گشتیەکان ژمارە
📕 چاوەکانی 2
📕 سێشەممان لەگەڵ مۆری 2
نووسینی: میچ ئەلبۆم
وەرگێرانی: زاهیر محەمەد
بابەت:لێکۆڵینەوە
تیراژ:1000 دانە
چاپخانەی:.......
ساڵی چاپ: 2017
چاپی (یەکەم)
لە بەڕێوبەرایەتی گشتی کتێبخانە گشتییەکان ژمارە (1837)ی ساڵی 2017ی پێدرا
📕 سێشەممان لەگەڵ مۆری 2
📕 بەرەو سەربەخۆیی
بڵاوکراوەکانی رۆژنامەی خەبات
دیدارە رۆژنامەوانییەکانی سەرۆک مەسعود بارزانی لە 06-07-2017
شوێنی چاپ: چاپخانەی رۆکسانا
نۆبەتی چاپ:چاچی یەکەم 2017
ژمارەی لاپەڕە:303لا
ژمارەی سپاردن : لە بەڕێو بەرایە
📕 بەرەو سەربەخۆیی
📕 نوێژم فەوتا
نووسەر: ئیسلام جەمال
وەرگێڕ: یەحیا ئیسماعیل [1]
📕 نوێژم فەوتا
📕 پەیامی خزمەت
نووسینی: عومەر عەلی کەریم [1]
📕 پەیامی خزمەت
📕 پەیامی ئیمان و ژیان
نووسینی: عومەر عەلی کەریم [1]
📕 پەیامی ئیمان و ژیان
📕 پەیامی زانایان
نووسینی: عومەر عەلی کەریم [1]
📕 پەیامی زانایان
📕 پەیامی هەمەڕەنگ
نووسینی: عومەر عەلی کەریم[1]
📕 پەیامی هەمەڕەنگ
📕 پەیامی ئاژەڵان
نووسینی: عومەر عەلی کەریم [1]
📕 پەیامی ئاژەڵان
📕 پەیامی سپێدە، گەشتی ئیمان
نووسینی: عومەر عەلی کەریم[1]
📕 پەیامی سپێدە، گەشتی ئیمان
📕 پەیامی تایبەتمەندی، ئیسلام لە نێوان گەلاندا
نووسینی: عومەر عەلی کەریم[1]
📕 پەیامی تایبەتمەندی، ئیسلام لە نێوان گەلاندا
📕 پەیامی بیانی، سەرگوشتەی دوای مسوڵمانبوون
نووسینی: عومەر عەلی کەریم
📕 پەیامی بیانی، سەرگوشتەی دوای مسوڵمانبوون
📕 پەیامی برایەتی، ئیخوان، سۆفی، سەلەفی، جیهادی، تێگەشتن و چاکسازی
نووسینی: عومەر عەلی کەریم
📕 پەیامی برایەتی، ئیخوان، سۆفی، سەلەفی، جیهادی، تێگەشتن و چاکسازی
📕 پەیامی ئیسلام ئەوان چۆن موسڵمان بوون
نووسینی: عومەر عەلی کەریم
📕 پەیامی ئیسلام ئەوان چۆن موسڵمان بوون
📄 گزنگ 2
گۆڤاری گزنگ لە کۆتایی ساڵی 1993 تا کۆتایی ساڵی 1995 لە شاری کەرەجی ئێران، وەکو ئۆرگانی لقی ئاوارەی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان دەردەچوو. بە گشتی 12 ژمارەی لێ بڵاو کرایەوە، کە سەرنووسەری یەکەم ژما
📄 گزنگ 2
📖 یاسای تاوانی زانیاری پاشەکشەی ئازادیی
بڵێسە جەبار فەرمان
پڕۆژە یاسای تاوانی زانیاری، یەکێکە لە یاسا خراپەکان کە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا خوێندەوەی یەکەمی بۆ کراو مشتومڕێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
بیرۆکەی یاساکە لە عەقڵی وەزارەتی ن
📖 یاسای تاوانی زانیاری پاشەکشەی ئازادیی
💬 تڕ زلی باوان دەروێش
تڕ زلی باوان دەروێش
تڕ وتۆپ و تڕ زل گوزارشتە لە کەسێک کە بەفیز و بە نازبێت و خۆبەزلزان بزانێت، دەروێشیش واتە کەسی هەژار و بەردەرگای تەکیە و خانەقا و ماڵان، توێشوی ئێوارانی نییە تابیخوات، ئه و ئیدیۆمە
💬 تڕ زلی باوان دەروێش
💬 ماڵ له و هەوارە نەمایه
ماڵ له و هەوارە نەمایه
کوردەواری و ڕەوەند و کۆچەری کوێستان و گەرمیانیان دەکرد بۆ بەخێوکردنی مەڕوماڵاتەکانیان، به و دواییانەش کە نیشتەجێبوون لە ئاوایی و گوندەکان هەواری زستان و هاوینەیان هەر جیابوو، چ
💬 ماڵ له و هەوارە نەمایه
💬 مار لە کونی خۆی دەرنایه
مار لە کونی خۆی دەرنایه
مار لە وەرزی سەرماوسۆڵەی زستان دەچێتە قۆناغی متبوونەوە و تا ساردی زستان دەڕوات و تەزووی گەرمی مانگی ئادار دەست پێ دەکات ئه و هەر لە کونی خۆیدا بە متبوویی دەمێنێتەوە، بەرۆژێکی
💬 مار لە کونی خۆی دەرنایه
👫 کەسایەتییەکان
عەبدولڕەحمان خەلیفە
✌️ شەهیدان
هاوڕێ جەلال کەریم ڕەحیم ناس...
👫 کەسایەتییەکان
ئەحمەد عەبدوڵڵا کوردە (ئەحم...
👫 کەسایەتییەکان
بەیان بۆمبا
📷 وێنە و پێناس
سەرۆک شارەوانییەکانی سلێمان...
📊 دوای نەمانی داعش چارەنوسی ژن و منداڵە کوردەکانی ناو گروپەکە نادیارە | پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
دوای نەمانی داعش چارەنوسی ژن و منداڵە کوردەکانی ناو گروپەکە نادیارە
📊 ئامار و راپرسی

دواڕۆژ، هانا چۆمانی
دوای سێ ساڵ لە هاتنی داعش بۆ عێراق لە ئێستادا خۆری خەلافەت بەرەو ئاوابوون دەچێت، بەڵام ئەوەی بۆ کورد مایەوە جگە مێژووی شەڕی ئەو گروپە، بوونی ژن و منداڵەکانی بەشێک لەو 600 گەنجە کوردەیە کە لە کاتی دروستبوونی رێکخراوەکە پەیوەندییان پێوەکرد.
لەساڵی 2014 تاکو ئیستا زیاتر لە 600 گەنج و هاووڵاتی کوردی هەرێمی کوردستان پەیوەندییان بە داعشەوە کردووە کە بە شێکیان ژن و منداڵیان هەبوو یان لەوێ منداڵی تازەیان لەدایک بووە، لە کۆی ئەو ژمارەیە بەشێکیان کوژراون و بەشێکیان شوێن بزرن و بەشێکیشیان خۆیان رادەستی دەزگا ئەمنییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە، بەڵام تاکو ئیستا نزیکەی 50 گەنجی کورد لە ریزی گروپەکە چارەنوسیان نادیارە و بێسەروشوێنن، ئەو زانیارییانە پێشتر مەریوان نەقشبەندی، بەڕێوەبەری راگەیاندن و رۆشنبیری لە وەزارەتی ئەوقاف بە دواڕۆژی وتبوو.
لەگەڵ هەرەسی خەلافەت لە موسڵ و لاوازبوونی لە رەققەی سوریا، زۆرێک لە ژن و منداڵانی وڵاتان لەڕیزی گروپەکە بەبێ باوک و هاوسەر ماونەتەوە، چونکە بەپێی ئامارەکان لە عێراق و سوریا نزیکەی 70 هەزار چەکداری داعش کوژراون، بۆیە ژن و منداڵی کوردەکانی ناو داعشیش، بێ بەش نین لەوە، بەڵام پرسیاری سەرەکی ئەوەیە ئایا ئەوانە جۆن دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان؟ یان رێگەیان دەدرێت؟ یان سزا دەدرێن، یان لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت؟ چونکە بەشێکیان ژن و مناڵەکانیان سەلامەتە و بەشێکێشان شویان بە چەکدارانی وڵاتانی تر کردۆتەوە، بۆیە چارەنوسی ژن و مداڵە کوردەکان نادیارە بەراورد بە وڵاتان کە پلان وبەرنامەی خۆیان هەیە بۆ ئەوانەی لەناو داعش دەگەڕێنەوە و پەشیمان دەبنەوە.
تەلار لەتیف، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان، دەڵێت تائێستا بیر لەو بابەتە نەکراوەتەوە، بەڵام بابەتێکی گرنگ و هەستیارە، راستە ئەوانە چونەتە ناو داعش، بەڵام کاتێک خەریکە داعش کۆتایی بێت ئیدی هیچ رێگەیەک نیە جگە لەگەڕانەوە بۆ کوردستان، ئەوکات دەبێت پلانی تایبەت هەبێت بۆ هاوکاریکردنیان رەنگە بەشیک لەوانە توشی نەخۆشی دەروونی یان فکری بووبن.
هیچ ئامارێکی رەسمی نیە ئایا ژمارەی ئەو ژن و منداڵانە چەندە کە هاوسەری چەکدارە کوردەکان بوون، مێردەکانیان کوژراوە وە ژمارەی منداڵەکانیش نازانرێت، لەوبارەیەوە تەلار لەتیف دەڵیت چارەنوسی ژنان و منداڵە کوردەکانی ناو داعش دوای روخانی خەلافەت هیچ روون نیە، حکومەتیش تائێستا پلانی رانەگەیاندووە، بەڵام لەمەودوا وەک پەرلەمانتاران لە لیژنە تایبەتمەندەکان کاری بۆ دەکەین، رەنگە زۆرێک لەوانە بیانەوێت بگەڕێنەوە.
هاوکات تاریق نوری، بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر لەوبارەیەوە دەڵێت ئەوە پێویست بە پرسیار ناکات و لایەنی ئەمنی وڵاتەکەمانە، بۆیە هیچ ئاگادارنین کە چۆن و بە چ رێگەیەک مامەڵەیان لەگەڵ دەکەین یان لەگەڵیان بکرێت.
ساڵی رابردوو لە بەدواداچوونەکانی دواڕۆژ بۆ ئەو ژنانەی‌ لەناو داعشن و کوردن و لەگەڵ مێردەکانیان رۆیشتوونەتە ناو داعش، زانیاری لەسەر یەکێک لەو ژنانە بەناوی فاتیمە بڵاوکرایەوە کە چەندین جار تەلەفۆن بۆ ماڵی خەسوی (دایکی مێردەکەی) کردوه، حەزیکردوە‌ بگەڕێتەوه،‌ بەڵام وتویەتی داعش رێگەی نادەن و ئەگەر بزانن دەگەڕێتەوە ئەوا دەیکوژن، لە ئێستاشدا یەکێک لە چەکدارانی داعش کە خەڵکی سوریایە و پێشتر هاوڕێی مێردەکەی بووە مارەی کردۆتەوە.
ئەو سێ منداڵی هەیە، بەڵام لەبارەی چارەنوسی منداڵەکانیەوە رایگەیاندبوو، نازانێت کوڕە نۆ ساڵییەکەی لەکوێیە، وتویەتی 5 مانگ پێش ئێستا داعش بردویەتی بۆ فێرگەی سەربازیی و پێیان وتووە ئەوە کوڕی خەلافەتە و نەوەی داهاتووی ئەوانە.
فاتیمە کە تەنیا لەگەڵ کچەکەی و کوڕەکەی تریدا لە موسڵ دەژین وتویەتی مێردەکەم ناوی ئەبو هاشمە و خەڵکی سوریایە‌ و ژنێکی تریشی هەیە بەناوی سومەییە و خەڵکی یەمەنە، تەمەنی 23 ساڵە و ساڵێکە هاتۆتە ناو داعش و ئێستاش سکی هەیە.
فاتیمە ساڵی رابردوو بە خوشکە گەورەکەی خۆی راگەیاندووە ئەگەر دەرفەتی بۆ بڕەخسێت و موسڵ ئازاد بێتەوە، ئەوا خۆی رادەستی پێشمەرگە دەکات، بەڵام لە ئێستادا هیچ لەوبارەیەوە نازانرێت و چارەنوسی واماوەتەوە.
ژیلەمۆ عەبدولقادر، بەڕێوەبەری توند و تیژی هەولێر لەوبارەیەوە دەڵێت ئێمە ناتوانین هیچ شتێک بکەین، چونکە ئێمە پەیوەستین بە کێشە کۆمەڵایەتییەکان، بەڵام ئەوانە لایەنی تیرۆر دەیانگرێتەوە هەرچەندە زۆرێک لەو ژن ومنداڵانە بێ تاوانن، چونکە مێردەکانیان بەزۆر یان لەژێر هەڕەشەدا بردویانن، بۆیە ئەوان بە ویستی خۆیان نەچوون، بەڵام هیچ رێنماییەک نیە لەوبارەیەوە کە ئێمە هاوکاری یان داڵدەیان بدەین، چونکە ئەوە ئیشی ئێمە نیە.
دەشڵێت ئەوانەی دێنەوە ئەوا راستەوخۆ لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکان مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت، ئەگەر هیچیان لەسەر نەبێت ئازاد دەکرێن یان خولیان بۆ دەکرێتەوە بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە باری ئاسایی خۆیان.
تەلار لەتیف پێی وایە، زۆرێک لەوانە توشی کێشەی دەرونی و فکری هاتوون، چ منداڵ چ ژنەکان، بۆیە دەبێت لەکاتی هاتنەوەی هەر خێزانێک بخرێنە ژێر چاودێری وردی کۆمەڵناسی و دەرونناسی تا مناڵان خاڵی بکەنەوە لەو بیرە توندڕەوییە و ژنەکانیش هان بدەن لەبیری بکەن و بگەڕێنەوە ژیانی ئاسایی خۆیان.
12-06-2017
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی دواڕۆژ - 12-06-2017
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️12-06-2017
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️هانا چۆمانی
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 12-06-2017
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 💣 تاوانی جەنگ
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 91% ✔️
91%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
91%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jun 12 2017 12:45PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jun 12 2017 12:45PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 2,317 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  📖 نوێژم فەوتا
  📖 پەیامی خزمەت
  📖 پەیامی ئیمان و ژیان
  📖 پەیامی زانایان
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 04-12-2020
  🗓️ 03-12-2020
  🗓️ 02-12-2020
  🗓️ 01-12-2020
  🗓️ 30-11-2020
  🗓️ 29-11-2020
  🗓️ 28-11-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
عەبدولڕەحمان خەلیفە
بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندییە جەماوەرییەکان لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان. ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان کەنەکە.
رۆژی 05-12-2018 کۆچی دوایی کرد.
عەبدولڕەحمان خەلیفە
هاوڕێ جەلال کەریم ڕەحیم ناسراو بە شۆڕش
(1961/ سلێمانی)، پێشمەرگەی هەرێمی (5)ی قەرەداغی (ی. ن. ک) لە رێکەوتی (22-02-1981)دا لەناو شاری سلێمانی بەدیل گیرابوو، دواتر لە هەیئە خاسەی کەرکوک بڕیاری لە سێدارە دانی دەرچووە و لە ڕێکەوتی (05-12-1981)دا لە زیندانی موسڵ لە سێدارە دراوە.
هاوڕێ جەلال کەریم ڕەحیم ناسراو بە شۆڕش
ئەحمەد عەبدوڵڵا کوردە (ئەحمەد کوردە)
ساڵی 1928 لە گەڕەکی مەڵکەندی شاری سلێمانی لە دایکبووە. ساڵی 1935 خراوەتە بەر خوێندنی ئاینی، لە تەمەنی هەرزەکاریدا یەکێک بووە لە ئەندامە هەڵسوڕاوەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ساڵی 1962 دەستگیرکراوە، بۆ ماوەی 7 مانگ لە بەندیخانەی (عیمارە) باشووری عێراق دەستبەسەر بووە. دوای ئازاد بوون پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەوە کردووە، بووە بە سەرلق لە هێزی ڕزگاری، پاش دووبەرەکی لەناو پارتیدا وازی لە پێشمەرگایەتی هێناوە و گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی، ساڵی 1974 بووەتەوە بە پێشمەرگە لە شەڕی (خڕی زێوێ) لەسەر جادەی سلێمان
ئەحمەد عەبدوڵڵا کوردە (ئەحمەد کوردە)
بەیان بۆمبا
بەیان مەحمود عەلی ناسراو بە (بەیان بۆمبا)، ساڵی 1965 لە گەڕەکی کانی ئاسکانی شاری سلێمانی لە دایک بووە، بەشی شانۆی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی تەواوکردووە، لە ئێستاشدا خوێندکاری بەشی سینەمایە لە کۆلێژی هونەرە جوانەکان و سەرپەرشتیاری هونەرییە لە چالاکیی خوێندنگاکانی سلێمانی.
نازناوی بۆمبا لە باوکییەوە بۆی ماوەتەوە، ساڵی 1923 لەکاتی ناکۆکیی لەنێوان شێخ مەحمودی حەفید و ئینگلیزەکان، داوا لە خەڵکی شاری سلێمانی کراوە، کە شار چۆڵ بکەن، چونکە شاری سلێمانی بۆردوومان دەکرێت، لەکاتیکدا، کە مەحمودی ب
بەیان بۆمبا
سەرۆک شارەوانییەکانی سلێمانی لە 1892 تا 2018
لە تەمەنی شارەوانی سلێمانیدا؛ (49)سەرۆکی شارەوانی و وەکیل وەک بەرپرسی ئەو دامەزراوە خزمەتگوزارییە دەستبەکاربوون، بەم ریزبەندییە:
1- عەلی بەگی محەمەد بەگی خالید بەگ/ 1890-5/9/1892
2- سەید ئەحمەد بابە رەسوڵ/ 30/11/1892-1907
3- غەفور ئاغای حاجی عەبدوڵڵای گەورە/ 1907-1908
4- ئەحمەد عیزەی بەگ/ ئەیلولی 1911- کانونی یەکەمی 1911
5- ئاغا فەتحوڵڵای حاجی عەبدوڵڵا/ کانونی دوەمی 1912-1916
6- حاجی مەلا محێدین مەعروف/ 1916-1917
7- محێدین قادر ئەفەندی/ ئازاری 1917-تشرینی دوەمی 1917
8- ئەحمەد بەگی فەتاح
سەرۆک شارەوانییەکانی سلێمانی لە 1892 تا 2018

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.12
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,234 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574