بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: کۆبانێنامە - وەشانی 2ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 28-05 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆28-05-2020
📆27-05-2020
📆26-05-2020
📆25-05-2020
📆24-05-2020
📆23-05-2020
📆22-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅28 May
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,946) پەڕتووک||
✌️ ڕەشید حەسەن نەژاد (ڕێباز مەهاباد)
ناسناو: ڕێباز مەهاباد
ناو و پاشناو: ڕەشید حەسەن نەژاد
شوێنی لەدایکبوون: مەهاباد
ناوی دایک و باوک: حەلیم - جەعفەر
کات و شوێنی شەهیدبوون: 28ی ئایاری 2019\7ی جۆزەردان - خواکورک
28-05-2019
👫 رۆژە جەبار
دەرهێنەری چەندین کلیپ و گۆرانییە، رۆژی 28-05-2016 لە ئاوی دوکاندا خنکا.
نێوبراو خوشکی هونەرمەند لەنجە عەلی بوو.
👫 یەدوڵڵا رەحمانی
ساڵی 1940 لە شارستانی سەرپێڵی زەهاو لە دایک بوو. ساڵی 1960 لە ناوەندی رادیۆ و تەلەفیزیۆنی کرماشان وەکوو گۆرانیبێژ، ئاوازدانەر و شاعیر کار و چالاکی هونەریی خۆی دەست پێکرد.
دواتر لە ساڵی 1973 وەکوو ئامادەکاری هەواڵ و راپۆرت لەو ناوەندە پەرەی بە کار و چالاکییەکانی خۆیدا.
یەدوڵڵا رەحمانی هەر لە رۆژانی سەرەتایی چالاکی هونەریی خۆیدا هۆگر و تامەزرۆی چڕینی مەقام و ئاوازە رەسەنەکانی کوردی بوو. بە هۆی ئەوەی کە سۆز و میلۆدییەکان و نەغمە و گۆرانییەکانی ناوچەی کرماشانی زۆر بە باشی دەناسی، لەو ساڵانەی دوایی
👫 تەحسین تەها
سترانبێژی لێهاتووی کورد تەحسین تەها ئامێدی لە 25ی تشرینی یەکەمی ساڵی 1941 دا هاتۆتە ژیانەوه. چونکە باوکی فەرمانبەر بووه، لەگەلێک شارو شارۆچکە و ناوچەی دەڤەری بادینان ژیاوه، بۆیە تەحسین خوێندنی لە ناوچەی مانگیش و باتووفە و شاری دهۆک تەواوکردووە و دوای خوێندنی قۆناغی ناوەندی، چووەتە بەغداد و لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان وەرگیراوە و خۆی فێری ئامێری عوود ژەنین کردووە و پڕۆڤەشی لەسەر سترانبێژی کردووە و هاتوچۆی ئێستگەی رادیۆی کوردی کردووە لە بەغداو سترانی بەسۆزی لەو ئێستگەیەدا پێشکەش بە گوێگران کردووه
📊 بابەت 373,887 | وێنە 58,905 | پەڕتووک PDF 10,946 | فایلی پەیوەندیدار 42,126 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,524 |
📝 لە‎یادە مەزنەکەدا، پەیامێک بۆ مامی‌ مەزن | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
لە‎یادە مەزنەکەدا، پەیامێک بۆ مامی‌ مەزن
📝 بەڵگەنامەکان


لە‎یادە مەزنەکەدا، پەیامێک بۆ مامی‌ مەزن
‎سڵاو باوکە گیان، هەڤاڵ مام جەلالمام جەلال
‎ئەمڕۆ هەموومان پێکەوە یادی‌ پڕ شکۆی‌ ئه و حزبە مەزنە دەکەینەوە، کە 42 ساڵ لەمەوبەر لەگەڵ هاوڕێ‌ و هاوڕێبازەکانت لەدژوارترین بارودۆخدا کۆڵەکەکەیتان دامەزراند، ئەوەی‌ ئێوە کردتان تەنیا دروستکردنی‌ هێزێکی‌ سیاسی‌ و چەکداری‌ و پارتیزان نەبوو، بەڵکو بەهەموو مانایەک هەڵگیرساندنی‌ شۆڕشێکی‌ نوێ‌ بوو، شۆڕشێک کە هەموو خەڵکی‌ کوردستان پشتیوانیان کرد هەر لەشوێنکردنەوه و بەشکردنی پارووە نان،‌ تادەگاتە گیانبەخشین، بۆیە لەمڕۆژەدا پیرۆزبایی‌ لەتۆ و هەموو کەسوکاری‌ سەربەرزی‌ شەهیدان‌ و پێشمەرگه و کەمئەندامانی سەنگەر و زیندانییە سیاسییەکان و رێکخستنە دێرینەکان‌ و هەموو هەڤاڵانی‌ یەکێتی‌ نیشتیمانی و گشت خەڵکی‌ کوردستان دەکەم.
‎خۆشبەختییەکی‌ گەورەیە کە مەشخەڵەکەی‌ ئێوە تائێستاش گڕەی‌ دێت و وەک خۆت فەرمووت یەکێتییەکان بەهەق سەلماندیان سەفین لەبن دێ‌، بەڵام یەکێتی‌ لەبن نایێ‌.
‎وەک چۆن جەنابت لەرۆژە سەخت و دژوارەکاندا هەمیشە هیوا و گەشبینیت دەبەخشییەوە، پڕ بەدڵ حەزم دەکرد منیش ئەمڕۆ لەم نامەیەدا مزگێنی‌ باشیی‌ بارودۆخی‌ سیاسی ‌ و ئەمنی ‌ و ئابوری‌ و مرۆییت پێبدەم، بەڵام بەداخم به و شێوەیە نییه و دڵنیام هەموو شتێک بەدڵی‌ تۆ نییە، بێهیوایی‌ لەهەندێ‌ رەفتار و گفتار هەندێجار زۆربەمان دەگەیێنێتە ئه و بڕوایەی‌ بڵێین ئەم بارە لارە تەنیا بەگۆچانەکەی‌ مام راست دەکرێتەوە.
‎پڕ بەدڵ حەزمان دەکرد بارودۆخی‌ حوکمڕانیمان بەشێوەیەک بووایە کە خزمەتی زیاتری خەڵکی‌ کوردستانمان بکردایە و گوزەرانێکی‌ شایسته و گونجاومان بۆ هەمووان دابین بکردایە، بەڵام زروفی‌ شەڕ و قەیرانی‌ ئابوری‌ لەدەرەوەی‌ ئیرادەی‌ خۆمان بارودۆخەکەی‌ شێواند و بوونە مایەی‌ بارگرانی‌ بۆ خەڵک، بەدڵنیاییەوە ئەمەش خەتای‌ ئێمەی‌ تێدایه و وەک چۆن شانمان داوەتە بەر باری‌ ئه و ئەرکە، دەبێت بەرپرسیارێتییەکەشی‌ هەڵبگرین.
‎مامە گیان، ئێوە بۆ من تەنیا باوکێک نەبوون، بەڵکو مامۆستا و خوێندنگا و رێبازێک بوون کە شوێنکەوتنی‌ هەمیشە مایەی‌ شانازی‌‌ و سەربەرزییە، ئەگەر سەرکەوتنێکمان بەدەستهێنابێت لەچاوی‌ حیکمەت و دنیابینی‌ تۆ دەیبینین، ئەگەر دوچاری‌ شکستێکیش هاتبین ئەوا بەهۆی‌ غیابی‌ تۆوەیە کە حەوسەڵە و ئۆقرەیی‌ لێ‌ بڕیوین.
‎ئه و مێژووە پڕ شکۆیەی‌ ئەمڕۆ یەکێتی‌ پێی‌ گەیشتووە، لەسێبەری‌ فەلسەفەی‌ بەڕێوەبردنی‌ تۆدایە، هەر تۆ فێرت کردین وڵاتمان لەخۆمان زیاتر خۆش بوێت‌ و یەکێتی‌ نەکەینە ئامانج، بەڵکو وەسیلە بێت بۆ خزمەتکردنی‌ کۆمەڵانی‌ خەڵکی‌ کوردستان.
‎هەرچەندە هەموومان سورین لەسەر پەیام‌ و ئامانجەکەت، بەڵام ساڵ بەساڵ پشوودان‌ و غیابی‌ تۆ زیاتر پێوەمان دیاری‌ دەدات، ئێستا لەوە تێدەگەین چۆن لەچەقی‌ قەیرانەکاندا بەهەنگاوێکی‌ ژیرانە ئاشتەواییتان دەخستە نێوماڵی‌ کورد و دڵی‌ هەموو خەڵکیتان خۆش دەکرد.
‎لەدوای‌ ساڵانی‌ شەڕی‌ ناوخۆ، ئەوەندە بەس بوو بۆ ئەوەی‌ حیکمەت‌ و مەردایەتی‌ بنوێنیت‌ و بەدوو ئۆتۆمبێلەوە روو لەسەری‌ رەش بکەیت و لەگەڵ کاک مەسعود خاک‌ و ئیدارەی‌ باشووری‌ کوردستان یەک بخەیتەوە.
‎پاش ماوەیەک لەنیگەرانی‌‌ و دڵئێشان، هەر تۆ بوویت لەگەڵ کاکە نەوەی‌ رۆح شادی‌ هاوخەبات و هاوسەنگەرت ئاشتبوونەوەی‌ یەکێتی‌‌ و گۆڕانتان راگەیاند و رێککەوتننامەیەکی‌ نیشتیمانیتان هێنایە بەرهەم.
‎زۆر بەداخم کە ئەمساڵ لەکاتێکدا یادی‌ یەکێتی‌ دەکەینەوە کە هاوڕێی دێرینی تۆ و یەکێ لەدامەزرێنەرانی حیزبەکەمان، کاکە نەوە جێی‌ هێشتوین، چاومان لەسەر ئەوە بوو ئەمساڵیش وەک پار بەحزوری جەنابت بهاتایە بەشداری‌ خۆشییەکەی‌ لەگەڵ بکردینایە و لەگەڵ هاوخەباتە دێرینەکانیدا دەستی‌ سەرکەوتنیان بەرز بکردایەوە، بۆیە وەک پێشتریش وتومە، وەفاداری‌ بۆ مام جەلال و کاکە نەوە بەوە دەبێت رێز لەئیمزاکەیان بگرین و رێککەوتننامەی‌ یەکێتی ‌ و گۆڕان وەک ئەوەی‌ ئەوان خواستیان بوو جێبەجێ‌ بکەین.
‎باوکە گیان، راستە غیاب و پشووی ناچاریی‌ تۆ هەموومانی‌ شەکەت کردووە، بەڵام بەوە سەربەرزین فێری‌ خۆڕاگری‌‌ و تۆکمەییت کردوین‌ و رێبازێکت داڕشتووە کە چەند بکەوین بەهێزتر هەڵدەستینەوە و درێغی ناکەین لەخزمەتکردن لەپێناو خێروخۆشی‌‌ و تەبایی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.
‎سوپاس کە هەمیشە پشتیوانمان بوویت، لەوەفای ئه و دڵسۆزییەی‌ تۆشدا بەهەزاران کادیر و لایەنگری‌ چست‌ و چالاکی‌ یەکێتی‌ نیشتمانی کوردستان بەڵێنی‌ دڵسۆزی‌ بۆ رێبازەکەت دووپات دەکەنەوه و دڵنیابە کۆڵ نادەین تا یەکێتی‌ و کوردستان دەبەینەوە سەر لوتکەی‌ سەرکەوتنەکان.
کوڕی‌ موخلیست
قوباد تاڵەبانیقوباد تاڵەبانی
01-06-2017
🗄 سەرچاوەکان
[1] ⚫ دیارینەکراو | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | تەواوی کەناڵەکانی راگەیاندن

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 01-06-2017
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jun 1 2017 1:34PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jun 1 2017 1:35PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 4,706 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
لە‎یادە مەزنەکەدا، پەیامێک بۆ مامی‌ مەزن
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️01-06-2017
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️قوباد تاڵەبانی
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,296 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574