تاڵەبانی بە بۆنەی مەرگی نەوشیروان مستەفا پرسەنامەیەک بڵاودەکاتەوە
📝 بەڵگەنامەکان
تاڵەبانی، سکرتێری گشتی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ کۆچی دوایی
نەوشیروان مستەفانەوشیروان مستەفا پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە کە ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
برازا خۆشەویستەکانم
کاکە نما و کاکە چیا و خوشکۆڵە چرا
بەڕێزان خانەواده و بنەماڵەی تێکۆشەری کاک نەوشیروان مستەفا
هەڤاڵانی بزووتنەوەی گۆڕان
بە داخ و ئەسەفێکی زۆرەوە هەواڵی ماڵئاوایی یەکجارەکی هەڤاڵ و هاوخەباتی دێرینم کاکە نەوەم بیست.
بۆ ئه و کۆستە جەرگبڕە، هاوخەمیی قوڵی خۆم ئاڕاستەی یەک بەیەکتان دەکەم. ماڵئاوایی کردنی ئەم رۆڵە هەڵکەوتوو و بلیمەتەی گەلەکەمان خەسارەتێکی گەورەیە کە قەرەبوو نابێتەوە.
مێژوویەکی درەوشاوەی خەبات و تێکۆشانی دوورودرێژ لە چەندین قۆناغی جیاجیادا کاکە نەوە و مامی خۆتانی پێکەوە دەبەستەوە، کە لە هەموویاندا کاکە نەوە وەک سەرکردە،
پێشمەرگهپێشمەرگه و خەباتگێڕێکی بە ئەمەک و بلیمەت خۆی نیشانداوە.
کاک نەوشیروان، هەر لە سەردەمی خەباتیدا لە ریزەکانی قوتابیان و کارە حزبی و رووناکبیری و رۆژنامەوانییەکاندا، تا سەرەتاکانی
کۆمەڵهکۆمەڵه و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، دواتریش لە هەڵگیرساندنی شۆڕشی نوێی گەلەکەماندا، کە قۆناغی سەخت و دژواربوون، تا راپەڕین و حوکمڕانیی کوردی، وەک سەرکرده و پێشمەرگه و سیاسی و جوامێر لە مەیدانی خەباتدا رۆڵی بینیوە، کە تەگبیرو هەڵوێستەکانی لە بیرەوەریی گەلەکەمان و بزووتنەوەی دیموکراتیکی گەلی کوردستان و عیراقیشدا بە زیندوویی دەمێنێتەوە، سەرباری ئه و مێژووە پرشنگدارەی دۆستایەتی و هاوخەباتیمان، کە جیاوازیی روانینەکان لە هیچ سەردەمێکدا کاریان لێ نەکردووە، هەر لە بیرەوەرییەکاندا دەمێنن.
دووبارە پرسه و ماتەمینیی خۆمتان ئاڕاستە دەکەم، لە پەروەردگارم داوایە گیانی کاکە نەوە بە بەهەشتی نەمران شادبکات، سەبووریی و دڵنەواییش بە ئێوه و هەموولایەکمان بدات.
انا لله وانا الیە راجعون
برای دڵسۆزتان
مام جەلال