دەیەمین میهرەجانی ٤ی نیسانی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕوستەم جودی لە مەخمور
- بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هەڵکردنی هەر ئاڵایەک جگە لە ئاڵای عێراق لە
کەرکوککەرکوک بە نادەستوری دەزانن.
- حەیدەر عەبادی رایگەیاند، 10 ساڵە
ئاڵای کوردئاڵای کوردستان لە کەرکوک هەڵکراوە و گەورەکردنی ئەو بابەتە لە میدیاکانەوە بۆ شێواندنی سەرکەوتنەکانە.
- بەهۆی خەرجنەکردنی دەرماڵەی هاندانەوە لەسەرەتای ئەم مانگەوە پزیشکانی نیشتەجێ و یاریدەدەرانی پزیشکان لە نەخۆشخانەی گشتی شەهید
شەوکەت حاجی موشیرشەوکەت حاجی موشیر لە قەزای
سەیدسادقسەیدسادق دەستیان بە مانگرتن کرد.
[1]
- بە فەرمانی، وەزیری ناوخۆی تورکیا چوون بۆ گوندی
ئامارائامارا، زێدی لەدایکبوونی
عەبدوڵڵا ئۆجالانعەبدوڵڵا ئۆجالان، ڕێبەری
پەکەکەپەکەکە-ی لە ڕۆژی 4ی نیساندا قەدەغە کرا.
- وتەبێژی
بزووتنەوەی ئیسلامیبزووتنەوەی ئیسلامی رایدەگەیەنێت کە ئێستا ئایندەیەکی تاریکمان لەبەردەم دایە بۆ ڕیفراندۆم و دەشڵێت: تا ئێستا نازانن شاندی هاوبەشی یەکێتی و پارتی کەی سەردانی بزوتنەوەی ئیسلامی دەکەن.
- لە گوندی ئامارا، وێرای هەموو فشارەکانی هێزە سەربازییەکان، ڕۆژی لەدایکبوونی عەبدوڵڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە پیرۆز کرا.
-
لەیلا گوڤەنلەیلا گوڤەن، هاوسەرۆکی کۆنگرەی جڤاکی دیموکراتی- کەجەدە، دەستگیرکرا.
- مەلیحا ئاکتاش، دایکی ڕۆهات ئاکتاش، کە بەرێوەبەری کاروباری نووسینی ڕۆژنامەی ئازادی وڵات بوو و لە جززیرە کوژرابوو، لەگەڵ چەند کەسێکیتردا کاتێک لە ئامارا دەهاتنە دەرەوە دەستگیرکران و ڕەوانەی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی شارۆچکەی خەلفەتیی سەربە
ڕوحاڕوحا کران.
[2]
- ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بەکۆی دەنگ بڕیاریدا بە ئەنجامدانی
ریفراندۆمریفراندۆم لەکەرکوک بۆ ئه و مەبەستەش داوا لەحکومەتی بەغدا دەکات رێوشوێنی پێویست بگرێتەر له و بارەیەوە. هەروەها بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراقی لەبارەی داگرتنی ئاڵای کوردستان رەتکردەوە.
- بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراوەوە لە پارێزگای
شرناخشرناخ ئەمڕۆ سێ سەربازی تورکیا کوژرا و پێنجی دیکەش برینداربوون.
-
بزوتنەوەی گۆڕانبزوتنەوەی گۆڕان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوه و رایگەیاند، بۆ ریفراندۆم پێویست بە کۆبونەوەی حیزبی ناکات و پێویستە پەرلەمانی کوردستان رێوشوێنەکان بگرێتەبەر بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و کەرکوک و ناوچە کوردستانییە دابڕێنراوەکانی تر.
- هاوسەرۆکی گشتی پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە، داوا لەهەموو خەڵکی تورکیا دەکات، بچنە سەر سندوقی دەنگدان و بە نەخێر، دەنگ بۆ ڕیفراندۆمی سیستەمی سەرۆکایەتی و گۆڕانکاری دەستوریی بدەن.
- رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکوک هەڵەیە و وتی داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردی عێراق دەکەم له و هەڵەیە بگەڕێنەوە.
[3]
- بزووتنەوەی گۆڕان، کۆبوونەوەی لەگەڵ هەردوو پارتی و یەکێتیدا رەتکردەوە.
-
سازمانی خەباتسازمانی خەباتی کوردستانی ئێران شەشەم کۆنگرەی خۆی (کۆنگرەی شەهیدان) لە شاری هەولێر گرێ دا.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان