- والی پارێزگای
هەکاریهەکاری لە باکوری کوردستان 24 ناوچەی ئەمنی تایبەتی لە سنوری ناوەندی شار و ناوچەکانی دیکە ڕاگەیاند، بە ئامانجی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە دژی بارەگا و ئەندامانی
پەکەکەپەکەکە.
[1]
- لەشەوی ڕابردووەوە هەنادرەی نەوتی کەرکوک بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە بۆ تورکیا ڕاگیراوه و تائێستا دیار نییە کەی دەستپێدەکاتەوە.
[1]
- ژمارەیەک لە هاوڵاتیانی شەنگال و ڕۆژئاوای کورددستان لە ناوچەی
خانەسورخانەسوری سنوری قەزای شەنگال خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و بەهۆیەوە لەگەڵ لەشکری ڕۆژ پێکدا هەڵپژان بە وتەی بەرپرسێکی
یەبەشەیەبەشە خۆپیشاندەرێک کوژراوە و هەشتی تریش بریندار بوون.
[2]
- مارک تۆنەر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی لەگفتوگۆدان لەبارەی ڕەوشی قەزای
شەنگالشەنگالەوە بۆ گەڕاننەوەی سەقامگیری بۆ ئەو ناوچەیە.
[2]
- بەرپرسی ڕاگەیاندنی مەڵبەندی یەکێتی لە هەولێر، ئاماژە بەوەدەکات، جوڵاندنی هێز لەلایەن پارتییەوە جێگەی گومانە و دەبوایە پارتی پێش ئەوی هێز بۆ
مەخمورمەخمور بجوڵێنێت ڕوونکردنەوە بداتە یەکێتی.
[2]
- لەهەڵمەتێکی هێزە ئەمنییەکاندا 3 کەس لەناو
کەرکوککەرکوک دەستگیرکران، پۆلیسی قەزاو ناحیەکان ڕایدەگەیەنێت ئەو کەسانە چەکداری داعش بوون.
[2]
- بەرپرسێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە دوای هاتنی داعش نزیکەی 4 هەزار گەنجی کورد لە ناوچەکانی پارێزگای دیاله و قەزای
خانەقینخانەقین و ناوچەی گەرمیان بوونەتە حەشدی شەعبی.
[2]
- دەوڵەتی تورک ئابڵوقەی خواردنی لەسەر ئەو گوندانەی شارۆچکەی لیجەی سەر بە ئاماد دانا، کە ماوەی 10ڕۆژە هاتووچۆی تێدا قەدەغەکردووە و مەترسی لەسەر ژیانی گوندنشینان هەیە.
[3]
- لە
سێرتسێرت دوو بەرێوەبەری پارتی دیموکراتی گەلان- هەدەپە، و لە ئەدەنەش کەسێکی دیکە لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی تورکەوە دەستگیرکران.
[3]
- شەڕڤانانی ئۆپەراسیۆنی توڕەیی فورات لە ماوەی 10 ڕۆژی ڕابردوودا لە ڕەقە 16 گوندیان لە چەتەکانی داعش پاکردوەتەوە و 62 کیلۆمەتر زەویان کۆنترۆڵ کردوە.
[3]