وێنهی یهكێك له بریندارهكانی تۆپبارانهكهی مابوک
- بەڕێوەبەری پەروەردەی
شارەزوورشارەزوور بەرەسمی نامەی دەست لەکارکێشانەوەی 20 بەڕێوەبەر و یاریدەدەری خوێندنگاکانی سنوری بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارەزووری پەسەندکرد.
- وەزارەتی نەوتی ئێران هەر جۆرە رێکەوتنێک لەسەر راکێشانی بۆری گواستنەوەی نەوت لە نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتەکەی رەتدەکاتەوە و ئاشکرایدەکات، تائێستا هیچ رێکەوتنێکی لەو جۆرە ئەنجام نەدراوە.
- حکومەتی تورکیا داوایەکی خستە بەردەم پەرلەمانی تورکیا بۆ درێژکردنەوەی باری نائاسایی بۆ سێ مانگی دیکە.
- هێزە ئەمنییەکانی تورکیا هەڵیانکوتایە سەر شارەوانی چەتاق سەر بە پارێزگای وان لە باکوری کوردستان و هاوسەرۆکی شارەوانییەکەی لەگەڵ 18 کەسی تر دەستبەسەرکران.
- بەهۆی تۆپبارانی سوپای تورکیاوە لە شارۆچکەی عەریمە-ی ڕۆژئاوای مەنبەج، ئەمڕۆ سێشەممە دوو هاوڵاتی گیانیانلەدەستداوە و 15ی تریش برینداربوون.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان