07-12-2016
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
- دەمیرتاش لەدوای زیندانی کردنییەوە بۆ یەکەمجار چاوی بەئەندامانی خانەوادەکەی دەکەوێت.
- شاندی پارتی چەپی سوید کە بڕیاربوو ئەمڕۆ لە زیندانی کاندرا سەردانی فیگەن یوکسەکداغ، هاوسەرۆکی گشتی پارت دیموکراتی گەلان- هەدەپە، بکەن، بەڵام وەزارەتی دادی تورک رێگای نەداسەردانەکە بکرێت.
- لەسەر رێگای تەل حەمیس و تربەسپی، لە باشوری شاری قامیشلو، مینێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکدا تەقیەوە و لە ئەنجامدا پێنج هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا.
- ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پشکی %17ی هەرێمی کوردستانی لە بودجەی 2017ی عێراقدا جێگیرکرد.
- مامۆستایانی ناڕزای سنوری شارۆچکەی قەڵادزێ، لە بەردەم بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی شارۆچکەی قەڵادزێ گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و ڕایانگەیاند، کە نە پاساوی داعش و نە نوسراوی فەرمی ناتوانێت بایکۆتمان پێ بشکێنێت.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان