29-11-2016
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
باکووری کوردستان
- شەوی رابردوو لە ناوچەکانی نێوان دوو گوندی ئەتشا و شفقەتی شارۆچکەی
فارقینفارقینی سەربە
ئامەدئامەد شەڕێک روویدا و لە ئەنجامدا بەکرێگیراوێک کوژرا و دوو بەکرێگیراوی دیکە برینداربوون، پاش ئەو شەڕە قەدەغەی هاتووچۆ لەو دوو گوندە راگەیەندرا.
رۆژئاوای کوردستان
- پێگەیەکی نزیک لەرێکخراوی داعش بەدیلگرتنی دوو سەربازی سوپای تورکیای لەلایەن چەکدارانی ئەو رێکخراوەوە لەگوندێکی خۆرئاوای شاری باب-ی سوریا راگەیاند. هاوکات سوپای تورکیا پچڕانی پەیوەندی لەگەڵ دوو سەربازیدا لەباکوری سوریا راگەیاند.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان