📊 بابەت 374,093 | وێنە 58,944 | پەڕتووک PDF 10,970 | فایلی پەیوەندیدار 42,351 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,566
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|||💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 03-06 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆03-06-2020
📆02-06-2020
📆01-06-2020
📆31-05-2020
📆30-05-2020
📆29-05-2020
📆28-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅03 June
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
📅 01-06-2020
باکووری کوردستان
- لە گەڕەکێکی شارۆچکەی کایاپنار سەر بە پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان 55 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکران. لە روها و مێردینیش 8 باڵەخانە و ئاواییەک کەرەنتینکران.[3]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لقی یەکی دادگای ئینقلابی کرماشان، حوکمی 5 ساڵ زیندانیی تەعزیری بۆ رەسووڵ کەریمی، یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی 2019، بڕییەوە. لقی یەکی دادگای ئینقلابی کرماشان ئەو هاووڵاتییە کوردەی بە هەوڵدان دژی تەناهیی نەتەوەیی تۆمەتبار کردبوو.[7]
- بەپێی ئەو ئامارانەی کە زانکۆ پ
✌️ عەقید سەربەست مەنتک
ناوی تەواوی (سەربەست جیهاد عەبدوڵڵا مەحموود)ە و نازناوی (سەربەست مەنتک)ە. لە ڕێکەوتی (10-10-1976) لە بناری چیای دێدەوان لە گوندی (بەلەبان)ی سەر بە شاری هەولێر لە دایکبووە. لە عەشیرەتی مەنتکە و سەر بە تیرەی (نەبیلەیە). لە خانەوادەیەکی نیشتیمانپەروەر و پڕ هەستی کوردایەتییەوە، بۆ پێشمەرگە و شۆڕش هەمیشە ماڵ و لانە و دیوەخانێکی پڕ هەڵوێست بوونە. خاوەنی چوار برا و سێ خوشکە، کە سێ برای پێشمەرگەن بە ناوەکانی: سەردار، هێرش و هێمن. باوکیشی پێشمەرگەی شۆڕش بووە، تا ساڵی 2001 کۆچی دوایی کرد. دوای نەمانی باوک
✌️ هەژار کەریمی
خەڵکی شاری مەهابادە، لە رۆژی 02-06-1983 لە شاری تەورێز گوللەبارانکرا.
👫 کەمال سابیر
لە ساڵی 1944 لە گەڕەکی مەڵکەندی لە سلێمانی چاوی بەدنیا هەڵهێناوه، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و خانەی مامۆستایانی هەر لە سلێمانی تەواوکردووه، هەر لە مناڵییەوە خەریکی کاری هونەری بووه، لە ناو هاوڕێکانی دا بەقسە خۆش و نوکتە چی ناسراوه، وە وهونەرمەند لە ساڵی 1970دا ژیانی هاوسەری پێکەوە ناوە خێزانێکی مام ناوەندی دروست کردووه، دوو کوڕ و دوو کچی لە پاش خۆی بەجێهێشتووە بەناوی هەردی، هەڤاڵ، هەڵاڵه و هەرێز وە لە چوارچێوەی خێزانەکەشی دا هەردەم وەک هاوڕێ رەفتاری لەگەڵدا کردوون.
مامۆستا کەمال هەرچۆن لە بوار
📝 ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیەندراوێکدا، ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی 22-11-2016ی بەسەرپەرستی نێچیرڤان بارزانی لە هەولێر بڵاوکردەوە | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیەندراوێکدا، ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی 22-11-2016ی بەسەرپەرستی نێچیرڤان بارزانی ل
📝 بەڵگەنامەکان


پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 22-11-2016 بە سەرپەرشتیی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی سازکرد.
لە بڕگەی یەکەمی کارنامەی کۆبوونەوەکەدا بەڕێز ڕابەر سەدیق بریکاری وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە وەکالەت، ڕاپۆرتێکی لەبارەی پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانەوە خستەڕوو و تیایدا باسی لە بەردەوامیی پرۆسەکە کرد بە مەبەستی تەواوکردنی دابەشکردنی مووچەی مانگی سێپتەمبەر کە لە وەزارتی کاروباری پێشمەرگە و دەزگا ئەمنییەکانەوە دەستی پێکردووە.
دواتر بەڕێز کەریم شەنگالی وەزیری ناوخۆ و کاروباری پێشمەرگە بە وەکالەت، پوختەیەکی دەربارەی ڕەوشی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و بەرەکانی جەنگی دژی تیرۆرستانی داعش و بارودۆخی پێشمەرگە لەو سەنگەرانەی کە لە دەوروبەری مووسڵ تێیدان و دوا پێشهاتەکانی ئۆپەراسیۆنەکانی ئازادکرنەوەی مووسڵ لە دەستی تیرۆرستانی داعش پێشکەش کرد. لەمبارەیەوە ئەنجومەنی وەزیران سەرکەوتن و قارەمانێتییەکانی پێشمەرگەی لە شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەکانی تیرۆرستانی داعشدا بەگشتی، بەرز نرخاند.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە هەنگاوەکانی کاری کۆمپانیای وردبینی دیلۆیت کرا بۆ وربینیکردنی پرۆسەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردن و داهاتی فرۆشی نەوتی هەرێمی کوردستان و گشت خەرجییەکانی ئەم بوارە کرد کە لە هەفتەی ڕابردوو یەکەم کاری وربینیان پێ ڕاسپێردرا و دەستیان بە کارەکانیان کردووە.
لە بڕگەیەکی دیکەی بەرنامەی کۆبوونەوەکەدا خاتوو پەخشان زەنگەنە سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان لە هەرێمی کوردستان میوانداری کرا بۆ پێشکەشکردنی ڕاپۆرتێک دەربارەی پرۆژەی ستراتیژی نیشتمانی بۆ پەرەپێدانی ئافرەتان لە هەرێمی کوردستان لە 2016 تا 2026 کە پێشکەش بە ئەنجومەنی وەزیران کرابوو و بە هەماهەنگیی دامەزراوەی یەکسانی ڕەگەزی و بەهێزکردنی توانای ئافرەتانی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ئامادەکرابوو، تیایدا بە وردی تیشکی خستە سەر ڕەوشی ئافرەتان لە هەرێمی کوردستان و پلان و ستراتیژی داهاتوویان و ئامانجی ستراتیژیەکەیان کە خۆی لە بەرزکردنەوی توانای ئافرەتان و سود وەرگرتن لە توانای ژن و یەکسانی نێوان هەردوو ڕەگەزی نێر و مێ دەبینێتەوە. داوای لە حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش کرد کە پاڵپشتیان بن لە جێبەجێکردنی ستراتیژیەکەیان کە سودی باشی بۆ ئافرەت و کۆمەڵگەی هەرێمی کوردستان بەگشتی دەبێت.
دوای ئەوەی وەزیرە بەڕێزەکان چەند سەرنج و تێبینییەکیان لەسەر ستراتیژەکە پێشکەش کرد، ئەنجومەنی وەزیران دەستخۆشی لە ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان و گشت وەزارەتە پەیوەندیارەکان کرد کە هاوکاربوون بۆ ئامادەکردنی ئەم ستراتیژییە. لای خۆشیەوە بەڕێز سەرۆک وەزیران پشتگیریی خۆی بۆ ئەم ستراتیژیە دەربڕی و ڕایگەیاند کە هەوڵی جددی دەدەن بۆ بەرەوپێشبردنی ڕەوشی ئافرەتان و جێبەجێکردنی پرۆژەکانیان، هەروەها داوای لە هەموو وەزارەتەکانیش کرد پاڵپشتی ئەو ستراتیژییە بکەن بۆئەوەی ڕووێکی جوانتری کۆمەڵگەی کوردستان دەربارەی ئافرەت، پیشانی جیهان بدەن.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا خاتوو نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕاپۆرتێکی دەربارەی پاڵپشتیکردنی پرۆسەکانی چاکسازی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار پێشکەش کرد و تیایدا باسی لە ڕێکخستن و زیادکردنی داهات و کەمکردنەوەی خەرجی و ڕێکخستنەوەی هەیکەلی وەزارەت و کەمکردنەوەی میلاکات و بە ئەلکترۆنیکردنی سیستەمی کارەکانی وەزارەتی شارەوانی کرد. بەڕێز وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ئاماژەی بەوە دا کە بەپێی ئەو پلانەی دایانڕشتووە، توانیویانە لە ماوەی نێوان ساڵانی 2015 تا 2016 بە بڕی سەد ملیارد دینار خەرجی وەزارەت و فەرمانگەکانی سەر بە وەزارەت کەم بکەنەوە و لە هەوڵی بەردەوامیشدان بۆ هاوسەنگ کردنی خەرجی و داهات بە شێوەیەک کە وەزارەتەکەیان بتوانێت لە داهاتوودا بەو داهاتەی دەستیان دەکەوێت، خەرجیی خۆیان دابین بکەن.
دوای خستەڕووی چەند تێبینی و سەرنجێک لەسەر ڕاپۆرتەکەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و گفتوگۆکردنی ناوەرۆکی ڕاپۆرتەکە، ئەنجومەنی وەزیران دەستخۆشی لە بەڕێز وەزیر و ستافی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار کرد.
لای خۆیەوە بەڕێز نێچیرڤان بارزانی دەستخۆشی لە وەزیر و ستافی وەزارەتی گەشت و گوزار کرد بۆ ئەم هەوڵانەیان لە کەمکردنەوەی خەرجی و زیادکردنی داهات و ئاماژەی بەوە دا کە پێویستە هاوسەنگی هەبێت لەنێوان داهات و خەرجییەکان ئەویش بە ڕێگەی کەمکردنەوەی خەرجییەکان و زیادکردنی داهاتەکان بەجۆرێک کە ببێتە هۆی دابینکردنی سەرچاوەی هەمەچەشنی داهات نەک تەنیا پشت بە داهاتی نەوت و گاز ببەسترێت و بتوانرێت داهاتیان بەشێوەیەک بێت کە جیا لە دابینکردنی خەرجی خۆیان، هاوکاریی حکوومەتیش بکەن و سێکتەرەکانی کشتوکاڵ، بازرگانی، پیشەسازی و گەشتوگوزار ببنە سەرچاوەی دابینکردنی داهاتی گشتی.

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 22-11-2016
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📝 سەرچاوەی بەڵگەنامە: 📄 بەڵگەنامەکانی حکومەتی هەرێم
🏙 شار و شارۆچکەکان: ♖ هەولێر
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 95% ✔️
95%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
95%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 24 2016 11:25PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 24 2016 11:27PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 9,522 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیەندراوێکدا، ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی 22-11-2016ی بەسەرپەرستی نێچیرڤان بارزانی ل
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️22-11-2016
🔤 وشە و دەستەواژە
1.👁️کۆبوونەوە
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️قوباد تاڵەبانی
2.👁️نێچیرڤان بارزانی
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,468 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574