Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
💬 گێرەشێوێن
گێرەشێوێن
لەگێرەی خەرمانان، گایەکان بەگوریسێکەوە لێک دەبەسترانەوە(گای بنە تەمبەڵ و زل و پیرە لەلای چەپ و ناوەڕاستی خەرمانە، گای سەر پەڕگان سوک و ئازا و وریا بووە لەلای راستی خەرمان بوو) هەر گایەکیان(
💬 گێرەشێوێن
💬 سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت
سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت.
سە یان سەگ هەرچەندی قەڵه و بێت له کوردستان و جیهانی مەسیحی وئیسلامی و وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا و زۆربەی وڵاتانی دونیا جگە لە هەندێک لەوڵاتانی باشوری خۆرهەڵ
💬 سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت
💬 ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ
ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ.
ماڵان گەڕ واتە ئه و ماڵ و ئه و ماڵ کردن چ بۆ دەرۆزە و سواڵ چ بۆ نان خواردن و حەوانەوە و کۆکردنەوەی زانیاری و خەبەروباسان، لە کهوردەواریدا کارێکی ناپەسندە و لەبەر نا
💬 ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ
💬 رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
بەدەستهێنانی شت و مەک بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی مرۆڤ ماندووبونی دەوێت و لەخۆڕات وەدەست ناکەوێت، ئه و کەسەی هەوڵ و کۆششی بۆ دەکات و ئارەقەی بۆ دەڕێژێت هەر ئەویش نرخەکەی دەز
💬 رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
📕 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
نووسینی: محەمەد ئەیاد ناسیح [1]
📕 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
☂️ رێکخراوی ئارسان بۆ راهێنان و ڕاوێژکاری
پێڕەوی ناوخۆی ڕێکخراوی ئارسان بۆ ڕاهێنان و ڕاوێژکاری کە لە مانگی فبرایەری ساڵی 2019 پەسەندکراوە

بەشی یەکەم
ناو و ناسنامەی ڕێکخراو
ماددەی یەکەم / ناو :
یەکەم:ناوی ڕێکخراو بەزمانی کوردی/ ڕێکخراوی
☂️ رێکخراوی ئارسان بۆ راهێنان و ڕاوێژکاری
📕 بۆ مێژوو
مەسعود بارزانی
📕 بۆ مێژوو
👫 میهرسا برادەران
میهرسا برادەران یەکێک لە ئەندامانی تیمی دامەزراندنی ئیدارەی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا جۆ بایدنە.
برادەران ساڵی 1978 لە شاری ورمێ لە دایک بووە و ساڵی 1986 لەگەڵ کەسوکاردا بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمر
👫 میهرسا برادەران
👫 سۆنیا شێرزاد حەسەن
سۆنیا شێرزاد حەسەن لە دایکبووی شاری سلێمانیە و لە ئێستادا مامۆستای زانکۆی سلێمانی و زانکۆی ئەمریکی-یە لە کوردستان.
ئەندامی چەند رێکخراوێکی مرۆییە.
👫 سۆنیا شێرزاد حەسەن
👫 عەلی ناجی عەتار
ئامادەکردنی: خەلیل عەبدوڵڵا
عەلی ناجی عەتار ؛ شاعیرو رووناکبیر!
عەلی ناجی عەتار شاعیرو نووسەر و روناکبیرێکی دیاری کوردستانە و لەچەند رشتەیەکی کلتووریدا خزمەتی بەگەل و نیشتمانەکەی کردووە.
سەرباری ئە
👫 عەلی ناجی عەتار
💬 رۆژگار بوو بە ساڵ سک بوو بە جەواڵ
ڕۆژگار بوو بەساڵ، سک بوو بەجەواڵ
ڕۆژگرەوە(حسابگر) لە کۆندا زانستێکی باو بووە و لە هەموو ئاوایی و لادێیەکی کوردستان مرۆڤێک هەبووە خۆی پێوە خەریک و سەرقاڵکردووە، مامۆستای ئه و پیشەیەش تەنیاوتەنیا ئەزمو
💬 رۆژگار بوو بە ساڵ سک بوو بە جەواڵ
💬 مەیکە ڕاوە ڕێوی
مەیکە ڕاوە ڕێوی
ڕێوی یەکێکە له و ئاژەڵانەی کە لە زۆربەی گەلانی دونیادا کۆکن لەسەر فێڵبازییەکەی و له زۆرێک لە چیرۆک و گۆتە و قسەی بەرئاگردانیاندا ڕەنگی داوەتەوە، هەڵبەت لەنێو میللەتی کوردیش وەک ئیدیۆ
💬 مەیکە ڕاوە ڕێوی
💬 درۆ بناوانی نزیکه
درۆ بناوانی نزیکه
کاکەی فەلاح لە دیوانی(چرۆ)دا وتویەتی:
کوڕێ بوو ناوی دارابوو
وریا و زیرەک و دانا بوو
هەرچی کەوتە بەرچاوانی
ئەچووە بنچ و بناوانی
بناوان واتە:بنەگە و پێگە وشوێنی سەرەکی و مەڵ
💬 درۆ بناوانی نزیکه
👫 دیدار ڕزگار عەبدولمەحمود
لە 14-07-1992 لە شاری هەولێر لە دایکبووە.
لەساڵی 2013 وە دەستی بە نووسین کردووە چەند چیرۆکێکی لە گۆڤاری ڕامان بڵاوکراوەتەوە.
ڕامان گۆڤارێکی رۆشنبیریی گشتی مانگانەیە، دەزگای رامان لە هەولێر دەریدەکات
👫 دیدار ڕزگار عەبدولمەحمود
💬 حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت
حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت.
له و کوردەوارییەی خۆمان هەموو شتێکی باش بە دەستەواییە جگە لە حیزی و دزی و ناکەسی، بۆ ئەمەش وتراوە(شین و شایی دەستەوایی) لەخۆشی و ناخۆشی دا کۆمەڵی کوردەواری هاوکار و هەرە
💬 حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت
💬 حەوت کفنی زەردکردووه
حەوت کفنی زەردکردووه.
لە کوردەواریدا بەوە دەچێت سوود لە ئاینە کۆنەکان وەرگیرا بێت ژمارە حەوت زۆر بەکار دێت وەک حەوت گیرفان، حەوت ترینگە، لەحەفت ئاوانی داوە، هەفتانە، لە ئاینی ئیسلامیش حەوت ئاسمانەکا
💬 حەوت کفنی زەردکردووه
💬 جۆی دیووە، کا ناخوات
جۆی دیووە، کا ناخوات
دانەوێلەی جۆ بەیەکێک لە گرنگترین ئه و خۆراکانە دادەنرێت کە مەڕوماڵات و بزن و گوێدرێژ زۆر قاندڕینە و زۆری جوان دەیخۆن و لەدوورەوە بۆی غاردەدەن، کاش لەدوای کوتانی خەرمان و شەن و
💬 جۆی دیووە، کا ناخوات
📕 بەسەرهاتی سیاسی کورد لە 1914ەوە تا 1958 بەشی 1
نووسینی: میرزا محەمەد ئەمین مەنگوڕی
بەشی یەکەم چاپی دووەم سلێمانی
📕 بەسەرهاتی سیاسی کورد لە 1914ەوە تا 1958 بەشی 1
📖 حەکیم کاکەوەیس؛ سەربەرزێکی کوردستان
ئاکۆ محەمەد
ساڵی 2000 بوو، زۆرنەبوو بە یەکجاری لە ئەوروپا گەڕابووەوە بۆ کوردستان. کە لە گوندی وەڵزێی شارۆچکەی چۆمان بەسەر بەرزاییەکان دەکەوت، پێمگوت ئەوبەسەرکەوتنەت هیچ نیشانەیەکی ئەوەی تێدا نییە کە
📖 حەکیم کاکەوەیس؛ سەربەرزێکی کوردستان
📕 خەرمانەی من
ئەحمەد کامەران
2020
📕 خەرمانەی من
📕 فەرمانبەر ماف و ئەرکەکانی
دیندار حوسێن ئەحمەد دەرگەڵەیی [1]
📕 فەرمانبەر ماف و ئەرکەکانی
📕 ئەو ڕۆژانەی لە باڵی پەپولە دەچن
شیعر
بەندی عەلی
2020 سلێمانی [1]
📕 ئەو ڕۆژانەی لە باڵی پەپولە دەچن
📕 شیکاری سوات SWOT بۆ کەرتی نەوت و غازی هەرێمی کوردستان
ئەنوەر کەریم
2020
📕 شیکاری سوات SWOT بۆ کەرتی نەوت و غازی هەرێمی کوردستان
📕 لێکۆڵینەوەیەکی ئاڵ
ئارسەر کۆنان دۆیڵ
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 لێکۆڵینەوەیەکی ئاڵ
📕 ئەربیل
کارزان رەحمان
2020
📕 ئەربیل
👫 کەسایەتییەکان
سەڵاح رەوف
👫 کەسایەتییەکان
هاوڕێ کاوە (کاوە بچکۆل)
👫 کەسایەتییەکان
محەمەد ئەمین هەورامانی
👫 کەسایەتییەکان
ئەمیر سوهەیلی
👫 کەسایەتییەکان
فاتمە سەعید حەفید
👫 شەریف ئەحمەد عەبدولرحمان (شەریف کەشکۆڵ) | پۆل: کەسایەتییەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!

شەریف ئەحمەد عەبدولرحمان (شەریف کەشکۆڵ)
شەریف ئەحمەد عەبدولرحمان ناسراو بە شەریف کەشکۆڵ لە دایکبووی 12-09-1962 ی شاری هەڵەبجە لە ئێستادا لەووڵاتی نەمسا دەژی.
لەزمانی خۆیەوە:
مانگی ئایاری ساڵی 1977 شاڵاوێکی گرتن و ڕاوەدوونان هەڵەبجەی گرتەوە کە بووە هۆی گیرانی کۆمەڵێک گەنج و قوتابی و مامۆستا و چین و توێژەکانی ناوچەکە ئەمەش دوو هۆکاری هەبوو
یەکەم : بە هۆی تەسلیم بوونەوەی پێشمەرگەیەک بە ناوی عوسمان عەلی وەلی ئەویش بوە هۆی گرتنی کەسێکی تر بە ناوی ئیبراهیم حەسەن کە نوێنەری رێکخراوی ڕەنجدەران بوو لە شاری سلێمانی. ئیبراهیم حەسەن ئیعترافی لەسەر وەستا ئەنوەری مامم کرد و مامم گیرا بە هەمان شێوە ئیبراهیم ئیعترافێکی بێ وێنەی لەسەر چەندین کەس کرد... تەنانەت ئیعترافی لەسەر براو خزمەکانی خۆشی کردبوو. ئەمەش بوە هۆی گیران و لە سێدارە دانی چەندەها کەس
دووەم : گیرانی تۆفیقی ڕەعنا یان تەسلیم بوونەوەی کە تا ئەمڕۆ بۆم رۆن نیە چۆنە وە هەروەها ئه و سەردەمەش بە هۆی ئەوەی ئێمە بنەماڵەکەمان ناسراو بوین بەوەی کە دژی ڕژێمی بەعس بوین من و باوکم لە کاتژمێر 9ی ئێوارەی 17-05-1977 لە لایەن مەفرەزەیەکی ئاسایشی ڕژێم گیراین، ئه و کاتەش کاتی تاقی کردنەوەی سەری ساڵ بوو منیان برد بۆ ئاسایشی هەڵەبجە لەوێ هاوڕێیەکم بە ناوی ئایاری مەلا حەسەن گیرابوو، لەسەرەتا زۆر ترسام کە ئیعترافی لەسەرم کردبێت بەڵام خۆشبەختانە هیچی نەوتبوو دەربارەی ڕێکخستن، لە دوای مانەوە بۆ ماوەی 2 هەفتە لە ئەمنی هەڵەبجه و سلێمانی هەموو جۆرە لێدانێکمان چەشت لێدان بە کێبڵ و کارەبا و شەق و هەڵواسین هیچمان نەدرکاند پاشان بە ئازارترین لێدان کە تا ئەمڕۆش شوێنی دیارە سوتاندنی بن باڵم بوو لە ڕێگەی هێلکەی کوڵاو یان هێلکەی سورەوە کراو بە بن باڵم دا تەقاندیان ئەوەش بوە هۆی سوتانی بن باڵم و پێکەوە لکانی بە یەکەوە، پاش ئەم هەموو لێدان و ناخۆشیە گواسترامەوە بۆ فرقەی سلێمانی کە نزیک کارگەی جگەرەی سلێمانی بوو لەوێش گەیشتم بە چەندەها هاوڕێ و دۆست و کەس و کارم لەوانە :
1- شەهید وەستا ئەنوەری مامم
2- باوکم ئەحمەد عبدالرحمن
3- عومەر حەمەساڵح - عومەر شیرەمەڕی
4- عوسمان عەبدوڵا - عوسمانی عەبەڕیشی سور
5- ئەکرەم غەریب حەمەساڵح
6- عەزیز ڕەشید عەزیز
7- بەختیار ئەنوەر میرزا تۆفیق
8- ئەدهەم مەلا عەلی - ئەمڕۆ ڕائیدە لە ئاسایشی سلێمانی
9- سەردار ڕەشید ئەحمەد - ئەندام پەرلەمانی کوردستانە
10- شەهید ئەنوەر موهەندیس - لە سێدارە درا
11- سەڵاح محەمەد ناسراو بە سەڵاح حەمە چاوەش
12- نوری مام عەدل
13- جەلال عەبدولڕەحمان
14 نەبەز - خەڵکی گوندی سازانە
15- عەلادین - خەڵکی گوندی سازانە
هەر لەوێ چەندەها خەڵکی تر گیرابوون خەڵکی سلێمانی بوون بەڵام من کەمیانم دەناسین، لە وانەی کە ناسراوی ئێمە بوون شەهید شێخ کەمال شێخ محەمەد و کاوەی برای شەهید شێخ کەمال بوو.
پاش 24 ڕۆژ مانەوەمان ڕۆژانە ئەشکەنجە دەدراین هەندێک جار پێش نیوەڕۆ هەندێک جاریش پاش نیوەڕۆ، لەبەرزۆری ژمارەی زیندانیەکان و کەمی کات بۆ لێپرسینەوە نالەبارترین و دڕندەترین شێوازی ئەشکەنجەیان پەیڕه و دەکرد بۆ ئەوەی زوو ئیعترافمان پێ بکەن. بەڵام خۆشبەختانە ئێمە ڕقی پیرۆزمان زیاتر بەرز دەبۆوە، باوەڕبوونمان بە خۆمان ڕۆژانە بەرزتر دەبۆوە من بەش بە حاڵی خۆم گەورەترین هۆکار بۆخۆڕاگریم وەستا ئەنوەری مامم بوو کە بە ووتە ناودارەکەی دەیوت (هاوڕێکانتان بڕوایان پێتانە ئێوەش ئه و بڕوایە مەدۆڕێنن)، ئەوە ببوو بە داینەمۆ بۆ خۆڕاگرتنم هەرچەندە باڵەکانم نوسابون و شوێنی سووتانی جگەرەوە و هێلکەی بن باڵەکانم زۆر ئازاری ئەدام بەڵام خۆشبەختانە خۆم ڕاگرت پاش ئه و ماوەیە ئێمەیان برد بۆ هەیئەی خاسەی کەرکوک بە بینینی ئه و شوێنە مرۆڤ تووشی نەخۆشی دەرونی دەبوو ئەگەر خاوەن بیر و هۆشێکی بەهێز نەبوایە، چونکە چەند خانوێکی بچووک بوو حەوشەی خانووەکان لایەکی هەموو جل و بەرگ و پێڵاوی زیندانیەکان بوو کە هەندێکیان لەوێ شەهید کرابوون ژوورەکان هیچیان پەنجەرەیان نەبوون زۆر تەسکببوون و بێ هەواکێشبوون له و هەیئە شوومەی کەرکووک مامم ئەنوەر عبدالرحمن ناسراو بە وەستا ئەنوەر لە بەرواری 30-06-1977 شەهید کرابوو ئەوەی شایەنی باسە من نەمزانی بوو شەهید کراوە تا ماوەیەکی زۆر، لە هەیئەی کەرکووک زانیمان هەر ئێمە زیندانی نین بەڵکوو چەندەها خەڵکی تر لە ناوچە جیا جیاکانی تری کوردستانەوە زیندانی کراون بە هۆی ئایدۆلۆجیای سیاسی وەک و پارتی دیموکراتی کوردستان، حزبی شوعی، پاسۆک، ڕەنجدەران و خەڵکی تری هەژار و جوتیاران بە هۆی نان دان و هاوکاری پێشمەرگە گیرابوون ئەوەی بیرم بێت یەکێ لەوانە شەهید عومەر چاوجوان خەڵکی بناری سورێن بوو تا بڵێی کوڕێکی جوان خاس و دەنگخۆش بوو لە سێدارە درا، من لەوێ بە شەهید ئازادی مەلا ئاشنا بووم ئه و ناوی منی دەزانی بە هۆی پەیوەندیەوە بە مامم کە سەرکردەی یەکەم مەفرەزەی سەرەتایی شۆڕش بوو مەحمەدد عبدالرحمن ناسراو بە شێخ عەلی، هەر لە هەیئەی کەرکووک ئاشنای شەهید ئازاد مستەفا و مامۆستا فەرهاد عەبدولڕەزاق بووم کە دوو سەرکردەی ڕێکخراوی پاسۆک بوون پاشانیش ڕۆژانی 22،23،24 بە کۆمەڵ دادگایی کراین پێم وایە ڕۆژی 22ی مانگ بوو، 14 کەسمان بە ئیعدام حوکم دراین هەندێک له و ناوانە بیرم مابێت ئەمانەبوون
1- شەهید ئەنوەری موهەندیس
2- شەهید عومەر چاوجوان - خەڵکی بناری سورێن
3- موهەندیسێکی خەڵکی سلێمانی بوو کە ناوەکەیم بیر نەماوە
منیش بە دوو ساڵ حوکم درام بە پێی ماددەی 157 ی یاسای عێراقی و پاشان گواسترامەوە بۆ (مدرسة تدریب فتیان) لەبەر ئەوەی ئێمە منداڵ بوین نەیان بردین بۆ ئەبوو غرێب ئه و کەسانەی لەگەڵ من بوون ئەمانەن :
1- عوسمان عەبدوڵا - دوو ساڵ حوکم درا
2- کاوە شەریف - دوو ساڵ حوکم درا
3- بەختیار ئەنوەر میرزا - یەک ساڵ حوکم درا
4- ئەکرەم غەریب حەمەساڵ - یەک ساڵ حوکم درا
من و عوسمان عەبدوڵا و کاوە شەریف زیاتر لە حوکمەکەی خۆمانمان تەواو کرد، ئەوەی شایەنی باسە ئێمە لەوێ لە زیندان توانیمان پۆلی سێی ناوەندی تەواو بکەین و بچینە دوا ناوەندی ئیبن خەلدون، هەرچەندە من ئه و بەڵگەنانمەم نەماوە بەڵام کاک عوسمان عەبدوڵا شاهێده لە (مدرسة تدریب فتیان) پێش ئێمە هێرش محەڕەم محمەدەمین کە ئەمڕۆ وەزیرە لە هەڕێمی کوردستان لەگەڵ ئەمین جەباری، بەکر ڕەشید، کەریم کە ئەوانە ڕەنجدەران بوون لەوێ بوون.
لە (مدرسة تدریب فتیان) پاشان چەند کەسێکی تر هاتنە ئەوێ لەوانە چەند کەسێک خەڵکی هەولێر و شەقڵاوە و دەشتی کۆیە ناوچەی شلێر بوون هەندێک لە ناوەکان کە بیرم ماوە
1- ئەنوەر دڵیاوەیی
2- عەزیز گۆمەشینی کە لەگەڵ شەهید سەعید گچکە پێشمەرگە بوو لە شەڕی دەشتێ گیرابوو
3- زرار مەلا گچکە خەڵکی شەقڵاوە
4- ئیبراهیم خەڵکی شەقڵاوە
5- تاریق خەڵکی شەقڵاوە
6- خالید خەڵکی شەقڵاوە
7- فەهمی خەڵکی سلێمانی - پاش ئازادبوونی شەهید کرا
منیش پاش تەواو بوونی ماوەی زیندانیم بە زیادەوە دوای ماوەیەکی کەم چوومە دەەوە بوومە پێشمەرگەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان.
🗄 سەرچاوەکان
[1] ⚫ دیارینەکراو | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ئۆرتە
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️پارتی دیموکراتی کوردستان
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️12-09-1962
2.👁️17-05-1977
3.👁️30-06-1977
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی لەدایکبوون: 12-09-1962
👫 جۆری کەس: ⛓ زیندانی سیاسی
⚤ رەگەزی کەس: 👨 نێر
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ هەڵەبجە
👥 نەتەوە: ☀️ کورد
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Nov 6 2016 7:17AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەڕێوەبەری سیستم)ەوە لە: Jan 22 2017 12:17AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 4,943 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.162 KB Nov 6 2016 7:17AMمانو بەرزنجی
📚 پەڕتووکخانە
  🕮 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
  🕮 بۆ مێژوو
  🕮 بەسەرهاتی سیاسی کورد ل...
  🕮 خەرمانەی من
  🕮 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 23-11-2020
  🗓️ 22-11-2020
  🗓️ 21-11-2020
  🗓️ 20-11-2020
  🗓️ 19-11-2020
  🗓️ 18-11-2020
  🗓️ 17-11-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
سەڵاح رەوف
لەدایک بووی 15-03-1951 عەربەت - سلێمانییە، خانەی مامۆستایانی لەساڵی 1966بۆ 1969 تەواو کردووە، 1968بووەتەئەندامی تیپی مۆسیقای سلێمانی و ئەندامی تیپی مۆسیقای چالاکی هونەری پەروەردەیی سلێمانی، وەک ئامێر ژەن و مامۆستایەک، لە ساڵی 1977-1978 خولی شارەزایانی مۆسیقا لە پەیمانگای هونەرەجوانەکانی بەغداد بە پلەی نایابی یەکەم لەسەر ئاستی عیراق وەرگرت، یەکێک بووەلەدامەزرێنەرانی بەشی مۆسیقای پەیمانگای هونەرەجوانەکانی سلێمانی لەساڵی 1983، هەروەها لەساڵی 1977 تیپی مۆسیقای پیرەمێردی دامەزراندووەکەلەسەرەتای ئەو ت
سەڵاح رەوف
هاوڕێ کاوە (کاوە بچکۆل)
هونەرمەند ناوی تەوای کاوە عەبدوڵڵایە، رۆژی 24-11-2017 لە رانیە کۆچی دوایی کرد.
هاوڕێ کاوە (کاوە بچکۆل)
محەمەد ئەمین هەورامانی
نووسەر و مامۆستای زانکۆ، خاوەنی کۆمەڵێک لێکۆڵینەوەی بەپێزە لە زمانەوانیدا، رۆژی 23-11-2018 لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
محەمەد ئەمین هەورامانی
ئەمیر سوهەیلی
بەرپرسی ئەنجومەنی کارتۆن و کاریکاتۆری سنە، لە 24-11-2018 لە ڕێگای نێوان کامیاران-سنە، بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەست دا.[1]
ئەمیر سوهەیلی
فاتمە سەعید حەفید
فاتمە خان کچی شێخ سەعیدی حەفیدە و هاوژینی شێخ محەمەد غەریبی قازانقایە بووە کە لەسەردەمی حکومەتەکەی شێخ مەحمودی حەفیدا وەزیری ناوخۆ بووە.
ساڵی 1909 بە پیلانی ئیتحادوتەرەقی شێخ سەعید و شێخ ئەحمەدی برای لەشاری موسڵ شەهید دەکرێن و هەر لە هەمان شار لە مەزاری نەبی یونس بە خاک سپێردراون.
فاتمە خان کەسایەتێکی دەست و دڵ خاوێن و خۆشەویست و خێراخوازی شاری سلێمانی بووە بەدەیان منداڵی بێ سەرپەرشتیاری لە ئامێزگرتووە گەورەی کردوون جگە لەوانەش شارەزایی زۆری لە دروستکردنی دەرمان و گژوگیا و رووەکی کوردەواریدا ه
فاتمە سەعید حەفید

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.11
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,25 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574