📊 بابەت 374,110 | وێنە 58,966 | پەڕتووک PDF 10,976 | فایلی پەیوەندیدار 42,450 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,590
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|||💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 05-06 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆05-06-2020
📆04-06-2020
📆03-06-2020
📆02-06-2020
📆01-06-2020
📆31-05-2020
📆30-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅05 June
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
📅 04-06-2020
باکووری کوردستان
- لەیلا گوڤەن، پەرلەمانتاری جۆلەمێرگ و موسا فارسئۆغوڵڵاری، پەرلەمانتاری ئامەدی هەدەپە به تۆمەتی یەکلاییبوونەوەی ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵیان لەلایەن دادگای سزا قورسەکانەوە، پرسی لێسەندنەوەی ئەندام پەرلەمانتاربوونیان لەلایەن تورکەکانەوە خرایە دەنگدانەوە و بە زۆرینەی دەنگ پەسندکرا.[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە سنووری بانە تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئەنجامیدا کۆڵبەرێک برینداربووە. قوربانییەکە ناوی عەلی مەعارفی'یە و خەڵکی گوندی نەنوور'ی سەر بە شار
👫 کاوێس رەشيد ساڵح
مام کاوێس مێرخاسەکەی دەشتی کۆیە
ناوی تەواوی(کاوێس ڕەشید ساڵح)ە ناسراو بەهاوڕێ(مام کاوێس)، ساڵی(1936)لە گوندی(پێبازۆک)ی دەشتی کۆیە لەخێزانێکی زەحمەتکێش وجوتیاری کورد چاوی بەژیان هەڵهێناوە، واتە(2)ساڵ دوای دامەزراندنی(حزبی شیوعی عێراق)، ئەو فەرماندەیەی کەلە(داستانی سێکانی) بە بەعسیەکانی گوت کورد یەکدەست و یەکڕێز شکست بەپلانەکانتان دەهێنێت و یەکەم شەڕی بەرەیی کوردی سەرکردایەتی کرد دژ بە داگیرکەران بەهاوکاری (یەکێتی و سۆسیالیست)بەداخەوە لە شەڕێکی کوردکوژی بووە قوربانی.
لەکاتی شەهید بوونی شەهید ڕێب
✌️ فەیسەڵ سەعدون مەعروف (ئەبو لەیلا)
لەدایکبووی 1984ە باوکی چوار کچە (لەیلا شەش ساڵ، رەهەفە چوار ساڵ، سەرهەڵدان دوو ساڵ و نیوە، خوندان ساڵ و نیوە). هەروەها حەوت براو چوار خوشکی هەیە. یەکێک بوو لە فەرماندەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)، خاوەنی کەتیبەیەکی تایبەت بە خۆی بووە بە ناوی (ڕۆژی باکوور) لە ئۆپەراسیۆنی مەنبەجدا بە سەختی سەری بریندار بوو. بەهۆی برینەکەیەوە 05-06-2016 لە نەخۆشخانەی (شار) شاری سلێمانی باشووری کوردستان گیانی سپارد. تەرمەکەی گەڕێنراوەتەوە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و لە شاری کۆبانی بە خاک سپێراوە.
👫 حیلمی عەلی شەریف
ساڵی 1931 لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر و ناسراو لە گەڕەکی دەرگەزێن-ی شاری سلێمانی لەدایکبووە.
هەر لە سلێمانی قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی تەواوکرد و پاشان لە بەعقوبە دواناوەندیی تەواوکرد.
لە ناوەراستی چلەکاندا دەستیداوەتە کوردایەتیو ساڵی 1948 کە راپەرینە گەورەکەی عێراق بەرپابوو، مامۆستا حیلمی یەکێک بوو لە سەرکردە ناسراوەکانی بزوتنەوەی خوێندکاران، ئەم هەڵوێستە سیاسییە وای لە کاربەدەستانی عێراق کردووە قینی لێهەڵبگرن و چەند جارێک دووری بخەنەوە و زیندانی بکەن.
کاتێک ناوی لە بۆ کۆلێژی ئە
📝 بەرپەرچدانەوەی فراوانی دەوڵەتی تیرۆریستی تورکیا ئەرکی دەستبەجێی جەماوەری ئازادیخوازە! | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
بەرپەرچدانەوەی فراوانی دەوڵەتی تیرۆریستی تورکیا ئەرکی دەستبەجێی جەماوەری ئازادیخوازە!
📝 بەڵگەنامەکان


ئەمڕۆ 4 نۆڤەمبەر لەهەڵمەتێکی سەرکوتگەرانەی پۆلیسی تورکیا بۆسەر پارتی دیموکراتی گەلان، هەدەپە، هاوسەرۆکان و 9 ئەندام پەرلەمانی تری ئەم حزبە، بە پاساوی "پەیوەندی بەتیرۆرەوە" دەستگیر کران و پاشان‌ ڕەوانەی شاری ئاماد کراون.ئەم پەلامارەی رژێمی ئوردوگان و حکومەتە فاشیستەکەی لە درێژەی سیاسەتی توندکردنەوەی سەرکوتگەری وپەلاماری سەربازیدایە بۆسەر خەڵکی سەراسەری تورکیا کە بەدوای کودەتا سەربازیەکەی ئەم دوایانەدا گرتویەتیەبەر.هێرشێکی سەربازی و پۆلیسی بۆ سەر ئازادیە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکان لە تورکیادا، زیندانی کردنی بەکۆمەلی موخالیفانی حزبی دەسەلاتدار، زەبروزەنگ بەرامبەر بەهەڵسوراوانی چەپ و کرێکاری و بەرتەسکردنەوەی هەڵسورانیان، داخستنی دەیان ڕۆژنامە وئیزگەی تەلەفزیۆنی ورادیۆیی، تا ئیسلامیزەکردنی یاساکانی وڵات وپشتوپەناگرتنی داعش وهەڵخستنی فەزای جەنگ و عەسکەرتاریەت بەسەر شارەکانی کوردستانی تورکیادا.. هەموو ئەمانە گۆشەیەک لە سیاسەتی تیرۆریستی دەوڵەتی وئیستبدادی حکومەتی نمایش دەکات، کەئۆردوگان و دەسەڵاتەکەی بۆ لەنگەرگرتنی دەسەڵاتی چینی بۆرژوازی بەسەر خەڵکی کرێکارو زەحمەتکێش وتێپەرکردنی قەیرانێکی سیاسی کەبەرۆکی پێگرتووە، دەستی بۆ بردووە. بێگومان سیاسەتێکی ئاواش سەرەتایەکە بۆ دەستپێکردنی لێکترازنی کۆمەڵگەی تورکیا وهەڵخستنی ڕقبەری قەومی و نائارامکردنی سەراسەری کۆمەڵگای مەدەنی تورکیا.
ئۆردوگان وحکومەتە فاشیستیەکەی کەلەژێر ناوی"راوەستانەوە بەرامبەر بەتیرۆر"دا درێژەپێدەری ئەم سیاسەتە سەرکوتگەری و ڕەشبگیریە، لە دۆخی شەر و کیشەمەکێشەکانی ئێستای ناوچەکەدا بەڕاکێشانی هێزی سوپا بۆ ناوخۆی عێراق و سوریا و پشتیوانی کردنی ئاشکراو ژێربەژێری داعش ودەستە و تاقمە ئیسلامی و نەتەوەیی وکۆنەپەرستەکان، خۆی وەک دەوڵەتێکی تیرۆریست ڕۆڵ دەگێڕێ لەکاولکردنی‌ کۆمەڵگا وکوشتار و ئاوارەکردنی خەڵکی بێتاوان.
کارنامەی ڕەش وسەرکوتگەری ئۆردوگان و دەسەڵاتەکەی، جارێکیتر مایەپوچی "حکومەتی دیومکراسی و پەرلەمانی" دەسەڵاتدارێتی چینی بۆرژوازی هەم لەناوخۆی تورکیا و هەم لەدەرەوەدا، لەمەحەک دەداتەوە.هاوکات مۆری ڕیسوایی بەنێوچاوانی "ئینسان دۆستی و دیموکراتی" ئەمریکا و دەوڵەتانی ڕۆژئاواوە دەنێ، کەبەدەربڕینی"نیگەرانی سەرانیان" هەمو ئەم تاوان و بەربەریەتەی ئۆردۆگان تێدەپەڕێنن.
بەرپەچدانەوەی فراوانی دەوڵەتی تیرۆریستی تورکیا ئەرکی دەستبەجێی جەماوەری ئازادیخوازە.بۆیە نابێ ڕێگابدرێ بە ئۆردوگان و حکومەتەکەی کۆمەڵگای تورکیا بۆنێو زەلکاوی نائارامی و سەرکوتگەری ڕاکێشی، دەبێ تاوانەکانی ئەم دەسەڵاتە بەخەباتی کڕیکاران و ئازادیخوازان و خەڵکی موتەمەدینی جیهان و ناوچەکە سنورێکی بۆدابنرێ، دەبێ لەپێناو بنەبڕکردنی تیرۆر و تیرۆریزمی دەوڵەتی تورکیا و بۆ ئازادکردنی گیراوەکان و جێگیرکردنی ئازادیەکان و خۆشگوزەرانی کۆمەڵایەتی لەمەیداندا ڕاوەستین.حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان وێرای ئیدانەکردنی توندی ئەم پەلامارانەی حکومەتی تورکیا بۆسەر هەدەپە، هاوکات لەڕیزی ئەم خەباتەدا ڕادەوەستێ و داواش لەخەڵکی ئازادیخوازی کوردستان دەکات پێوەی پەیوەستبن.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
04-11-2016

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 04-11-2016
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 95% ✔️
95%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
95%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 5 2016 12:16AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 5 2016 12:17AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 6,317 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
بەرپەرچدانەوەی فراوانی دەوڵەتی تیرۆریستی تورکیا ئەرکی دەستبەجێی جەماوەری ئازادیخوازە!
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️04-11-2016
🔤 وشە و دەستەواژە
1.👁️تورکیا
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,312 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574