گردبوونەوەی جووتیارانی سەیدسادق
- بەرپرسی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی رایگەیاند، لەگەڵ لایەنەکان کۆکن لەسەر ئەوەی خۆپیشاندان مافی مەدەنی هاوڵاتیانە، بەڵام خەڵکێک بیەوێ لەپەنای خۆپیشاندانەوە هەڵبکوتێتە سەر بارەگاکانی پارتی "ئەوە راگەیاندنی شەڕەو دەستمان کراوە دەبێت".
- مامۆستایانی ناڕازیی لەبەردەم لقەکانی یەکێتی مامۆستایان لەهەولێر و سلێمانی و دهۆک کۆبونەوە و ناڕەزایی خۆیان نیشاندا بەرانبەر سیستەمی پاشەکەوتی موچە دۆخی مامۆستایان.
- تەرمی ژنێک ئەمرۆ لە قەزای کەلار بە کوژراوی لەماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە، بەرێوەبەری توندوتیژی دژ بە ژنان دەڵێت ئاماژەکان بەو ئاراستەیەن کە "کوژرابێت".
- لەبەرامبەر دواکەوتن و خەرجنەکردنی پارەی گەنمی جوتیاران و پێنەدانی چەکی پارەکانیان، ئەمڕۆ ژمارەیەک لە جوتیارانی سنوری شارۆچکەی سەیدسادق گردبونەوەو رێگرییان کرد لەگواستنەوەی گەنمەکانیان بۆ سایلۆکانی باشورو ناوەڕاستی عێراق.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان