📊 بابەت 374,111 | وێنە 58,966 | پەڕتووک PDF 10,976 | فایلی پەیوەندیدار 42,450 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,590
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|||💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 05-06 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆05-06-2020
📆04-06-2020
📆03-06-2020
📆02-06-2020
📆01-06-2020
📆31-05-2020
📆30-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅05 June
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
📅 04-06-2020
باکووری کوردستان
- لەیلا گوڤەن، پەرلەمانتاری جۆلەمێرگ و موسا فارسئۆغوڵڵاری، پەرلەمانتاری ئامەدی هەدەپە به تۆمەتی یەکلاییبوونەوەی ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵیان لەلایەن دادگای سزا قورسەکانەوە، پرسی لێسەندنەوەی ئەندام پەرلەمانتاربوونیان لەلایەن تورکەکانەوە خرایە دەنگدانەوە و بە زۆرینەی دەنگ پەسندکرا.[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە سنووری بانە تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئەنجامیدا کۆڵبەرێک برینداربووە. قوربانییەکە ناوی عەلی مەعارفی'یە و خەڵکی گوندی نەنوور'ی سەر بە شار
👫 کاوێس رەشيد ساڵح
مام کاوێس مێرخاسەکەی دەشتی کۆیە
ناوی تەواوی(کاوێس ڕەشید ساڵح)ە ناسراو بەهاوڕێ(مام کاوێس)، ساڵی(1936)لە گوندی(پێبازۆک)ی دەشتی کۆیە لەخێزانێکی زەحمەتکێش وجوتیاری کورد چاوی بەژیان هەڵهێناوە، واتە(2)ساڵ دوای دامەزراندنی(حزبی شیوعی عێراق)، ئەو فەرماندەیەی کەلە(داستانی سێکانی) بە بەعسیەکانی گوت کورد یەکدەست و یەکڕێز شکست بەپلانەکانتان دەهێنێت و یەکەم شەڕی بەرەیی کوردی سەرکردایەتی کرد دژ بە داگیرکەران بەهاوکاری (یەکێتی و سۆسیالیست)بەداخەوە لە شەڕێکی کوردکوژی بووە قوربانی.
لەکاتی شەهید بوونی شەهید ڕێب
✌️ فەیسەڵ سەعدون مەعروف (ئەبو لەیلا)
لەدایکبووی 1984ە باوکی چوار کچە (لەیلا شەش ساڵ، رەهەفە چوار ساڵ، سەرهەڵدان دوو ساڵ و نیوە، خوندان ساڵ و نیوە). هەروەها حەوت براو چوار خوشکی هەیە. یەکێک بوو لە فەرماندەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)، خاوەنی کەتیبەیەکی تایبەت بە خۆی بووە بە ناوی (ڕۆژی باکوور) لە ئۆپەراسیۆنی مەنبەجدا بە سەختی سەری بریندار بوو. بەهۆی برینەکەیەوە 05-06-2016 لە نەخۆشخانەی (شار) شاری سلێمانی باشووری کوردستان گیانی سپارد. تەرمەکەی گەڕێنراوەتەوە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و لە شاری کۆبانی بە خاک سپێراوە.
👫 حیلمی عەلی شەریف
ساڵی 1931 لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر و ناسراو لە گەڕەکی دەرگەزێن-ی شاری سلێمانی لەدایکبووە.
هەر لە سلێمانی قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی تەواوکرد و پاشان لە بەعقوبە دواناوەندیی تەواوکرد.
لە ناوەراستی چلەکاندا دەستیداوەتە کوردایەتیو ساڵی 1948 کە راپەرینە گەورەکەی عێراق بەرپابوو، مامۆستا حیلمی یەکێک بوو لە سەرکردە ناسراوەکانی بزوتنەوەی خوێندکاران، ئەم هەڵوێستە سیاسییە وای لە کاربەدەستانی عێراق کردووە قینی لێهەڵبگرن و چەند جارێک دووری بخەنەوە و زیندانی بکەن.
کاتێک ناوی لە بۆ کۆلێژی ئە
📝 بەیاننامەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان بەبۆنەی یەکی ئایار، ڕۆژی جیهانی چینی کرێکارەوە! | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
بەیاننامەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان بەبۆنەی یەکی ئایار، ڕۆژی جیهانی چینی کرێکارەوە!
📝 بەڵگەنامەکان


یەکی ئایار ڕۆژی هاوپشتی و هاوچارەنوسی و توندکردنەوەی خەباتی یەکگرتوانەی چینی کرێکارە بەڕووی سەرتاپای سیستەمی زاڵمانەی سەرمایەداری، لەسەراسەری جیهاندا. یەکی ئایار ڕۆژی هیچ نەتەوەو ئاینێک نییە، بەڵکو رۆژی بەرجەستەکردنەوەی ناسنەمەی جیاوازی چینایەتی کرێکارە، بەرامبەر بەدەسەڵاتی چینی بۆرژوازی و هەموو ئەو رەوت و بزوتنەوانەی کەبەم یان بەو شیوەیە پاساوی مانەوەی سەرمایەداری و دەسەڵاتەکەی دەکەن بەسەر کۆمەلگاوە.
کارنامەی سەرمایەداری و چینی بۆرژوازی و دەولەتەکانی لەدونیای ئەمڕۆدا، هەرساتە و هەر ڕۆژە، ناتەبایی و پێچەوانەبوونی خۆی لەگەڵ کۆمەلگای بەشەری و ئومێد و ئارەزووە ئینسانیەکانی نیشان دەدات. ئەمڕۆ بۆرژوازی ئیمپریالیستی بۆ دەرچون لە قەیرانێکی ئابوری کوشندە کەتێی کەوتوە لە ململانێیەکی سەخت دان بۆ دابەشکردنەوەی جیهان لەنێوان خۆیاندا کە جەستەی ملێۆنەها ئینسانی لە ناوچەی رۆژەهەڵاتی ناوەڕاستدا کردۆتە خۆراکی ماشێنی جەنگ و میلیتاریزمەکەی، لەلایەکی تریشەوە، سیاسەتی برسیکردن و لێگرتنەوەی ئابوری چ لە ناوخۆی ووڵاتانی ئیمپریالیستی‌و چ لە وولاتانی ژێردەستەدا بەدەستەوە گرتووە.
خودی ئەوەی کە ڕۆژهەلاتی ناوەراست کراوەتە گۆماوی خوێن و جێگایەک بۆ سەپاندنی باڵادەستیی هیزە ‌ئیمپریالیستەکان و دەولەتانی ناوچەکەو هەڵکشانی دەستەوتاقمی تیرۆریست و ئینسان کوژی لەنمونەی داعش، بەڵگەی ئەو راستیەن کەچینی بۆرژوازی و نیزامەکەی جگەلە دەستبردن بۆ جەنگ و کاولکاری و ئاوارەیی و کوشتاری بەکۆمەڵی ئینسان و پەرەدان بەتیرۆریزم و راسیزم، کارنامەیەکی تری نیە بۆ بەلاداخستنی ناکۆکیە ناوخۆییەکانی.
ساڵی رابردوو کرێکاران‌و جەماوەری بێبەشی کوردستان لەنێو کەشوهەوای جەنگ‌و نائارامیی ناوچەکەدا، سەختترین دەورانی ژیان‌و گوزەرانی تێپەراندوە. وێرای بێمافی‌و نەبوونی یاسایەکی کار کە لانی کەمی ماف و ئازادیەکانیان بەرەسمی بناسێت، لەگەڵ سەرکوت و هەژاری و نەداری‌و بیکاری بەرفراوان بەرەوڕووکراونەتەوە. بۆرژوازی کوردو حزبە دەسەلاتدارە قەومی و ئیسلامیەکانی، بۆ هەستانەوەی باری داڕوخاوی ئابوری و قەیرانی سیستەمەکەیان، لەلایەک سیاسەتی نەدان و لێگرتنەوەی موچە و دەستبردن بۆ بێکارسازی گرتۆتەبەرو لەلایەکی تریشەوە نامەسئولەیەتی خۆیان بەرامبەر بەدابینکردنی خزمەتگوزاریەکان راگەیاندووە و لانی کەمی بەدەستهێنانی بژێوی کرێکاران و خەلکی زەحمەتکێشیان بەبازاڕی مونافەسەی سەرمایەو خاوەن کۆمپانیاکان سپاردووە، کە هەژاری و نەداریەکی بێوینەیان بەسەر چینی کرێکاری کوردستاندا داسەپاندووە.
ئەزمونی یەکساڵی رابردووی ناڕەزایەتیە جەماوەریەکان، کەڕۆژانە یەخەی دەسەلاتدارانی کوردستانی گرتووە، لەلایەک ئەو راستیەی لەمەحەک داوەتەوە، کەبۆرژوازی کوردو دەسەلاتی حزبەکانی هیچ شەرعیەت و هەقانیەتێکیان بۆ مانەوە لەسەر کورسی دەسەڵات نەماوە. تەنانەت هەرجۆرە باشکردنێکی بەرچاو لەژیانی ئابوری و سیاسی و کۆمەلایەتیدا، بەلەکارخستنی ئەم دەسەلاتەوە گرێ دراوەتەوە. لەلایەکیتریشەوە هەمان ئەزمون زۆر بەروونی بانگەوازی چینی کرێکاری کوردستان دەکات بۆ بەلاداخستنی دۆخی ئیستا و بەدەستەوەگرتنی چارەنوسی کۆمەڵگا.
هاوڕیانی کرێکار، جەماوەری زەحمەتکێش و بێبەشی کوردستان!
چینی کرێکار بۆ رزگاری خۆی وکۆمەڵگا لەدەست کەمایەتیەکی خوینمژو مفتەخۆرو گەندەڵ، هیچ ڕێگایەکیتری لەبەردەمدا نییە جگە لە پشتبەستن بەهیزی خۆی نەبێت. سەرەکیترین هۆکاری مانەوەی دەسەلاتدارێتی بۆرژوازی کورد بە هەموو شکست‌و و قەیرانەکانیەوە، پەرتەوازەییی و ناڕێکخراوبونی ریزی ئێمە کریکاران‌و زەحمەتکێشانە. تەنانەت کرێکاران کاتێک دەتوانن لەخەباتی ڕۆژانەیاندا خواستەکانی خۆیان بەسەر دەسەلاتداران و خاوەنکاردا داسەپیین، کەزاڵ بن بەسەر ئەم پەرشوبلاویی و ناڕێکخراوبوونەیاندا و وەک هێزێکی یەکگرتوو رێکخراو دەرکەون. هەموو هەوڵیکی بۆرژوازی کورد بۆئەوەیە تا ریزەکانی چینی کرێکارو کۆمەڵانی بەشمەینەت لەپەرشوبلاویی و پارچەپەرچەییدا رابگرن و لەم ڕیگایەشەوە بمان کەنە سەربازی بێکرێی ڕاگرتنی دەسەڵاتەکەیان.
کرێکارانی کوردستان وێرای ئاستەنگیەکانی بەردەمیان، بەڵام هیزێکی گەورەی کۆمەڵایەتین. ئەگەر هێزی سەدان هەزاری کرێکارانی بەرهەمهێنانی نەوت، کرێکارانی ناوەندەکانی تەندروستی و شارەوانی و کارەباو خزمەتگوزاریەکان، ئەگەر ڕیزی هەزاران کرێکاری کشتوکالی و کرێکارانی کۆمپانیان و کارگە گەورەو بچوکە ئەهلیەکان، ئەگەر ژنانی کرێکار و خیزانە کریکاریەکان، لەپاڵ ڕیزی چەندسەد هەزاری بێکاران و زەحمەتکێشانی کەمدەرامەتدا، لەیەک ڕیزی چینایەتی سەربەخۆ ورێکخراو یەکگرتووداو لەژێر ئالای شۆڕشی کرێکاریدا، پێ بنێینە مەیدانی خەباتی سیاسیەوە، بەدڵنیاییەوە نەک هەر سێلاوێک لە تواناو هیز لەخۆدەگرن کەحسابی کۆمەڵگا لەگەڵ چینی بۆرژوازی و دەسەلاتەکەی یەکلابکاتەوە. کەواتە با ئایاری ئەمساڵ بکەیەنە سەرەتایەک بۆ زاڵبوون بەسەر گرفتی پەرشوبلاوی ڕیزەکانمان. با دەست بەرین بۆ دروستکردن و پێکهێنانی رێکخراوە حزبی و غەیرە حزبیەکانی کرێکاران و جەماوەری زەحمەتکێش و بێبەشی کوردستان.
بژی ئایار.. بروخێ نیزامی سەرمایەو سەرمایەداری!
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان
25-04-2016

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 78% ✔️
78%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
78%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Apr 26 2016 8:51AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Apr 26 2016 8:51AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 1,233 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
بەیاننامەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان بەبۆنەی یەکی ئایار، ڕۆژی جیهانی چینی کرێکارەوە!
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,218 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574