گرووپی هەڵپەڕکێی کەرکووک
گرووپی هەڵپەڕکێی کەرکووک لە رۆژی 04-05-2005 دامەزرا، بەڵام لە 09-09-2009 بە شێوەیەکی رەسمی دامەزراندنی گرووپەکەمان راگەیاند، بەڵام سەر بە حکومەت نین، واتە وەک گرووپ و سەنتەرە هونەرییانە نییە کە حکومەت منحەیەکی تایبەتییان پێ ببەخشێت بۆ راپەراندنی کارەکانیان، بەر لەو قەیرانە ئابوورییەی کە ئێستا کوردستانی گرتۆتەوە رێکخراوەکان بەگوێرەی توانای خۆیان هاوکارییان دەکردین، بەڵام لەبەر ئەوەی قەیرانی ئابووری هەموو جومگەکانی ژیانی گرتۆتەوە ئێمەش بەش بە حاڵی خۆیان زەرەرمەند بوونو کاریگەرییەکی زۆری لەسەر کارەکانیان هەبووە.
ئەم گرووپە لە 9 کچ و 9 کوڕ پێکدێت کە بەشێکی زۆریان قوتابی زانکۆن، لەگەڵ سێ راهێنەر، هەفتانەش 3 رۆژ لە بارەگای سەنتەری (هونەردۆست بۆ داکۆکیکردن لە مافی هونەرمەند) مەشقەکانی خۆیان ئەنجام دەدەن.
سەماکەرەکان لە کورد و عەرەب و تورکمان و مەسیحیشی تێدایە، واتە هەر چوار نەتەوەکەی شاری کەرکووک، تابلۆکانمان زیاتر گوزارشت لە شایی و هەڵپەڕکێی دەڤەری گەرمیان بەگشتی دەکات، هەروەها جلوبەرگی کۆنی ئەو دەڤەرەش لە تابلۆکاندا بەکاردەهێندرێت.