دەروازەی ئیبراهیم خەلیل داخرا
- لە گەڕەکێکی شاری کەرکوک چەند چەکدارێکی نەناسراو لە نێو ئۆتۆمبێلێکەوە دەسترێژی گوللە لە ئۆتۆمبێلێک دەکەن و بەو هۆیەوە دوو کەس دەکوژرێت و دووکەسی دیکەش بریندار دەبێت. سەرچاوەیەکیش رایدەگەیەنێت سەرجەمیان فەرمانبەرن لە کۆمپانیای نەوتی باکورن.
- هێزێکی تری سووپای تورک لە ئیبراهیم خەلیلەوە هاتە باشووری کوردستان.
- بەهۆی شەڕی پەکەکە و تورکیا، دەروازەی ئیبراهیم خەلیل داخرا.
- سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سەدان کەس و پەرلەمانتارانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) هەوڵیاندا بچنە نێو گەڕەکی سو کە لە سەرەتای مانگەوە پێکداهەڵپژانی توندی لەنێوان هێزە ئەمنیەکان و لایەنگرانی (پەکەکە)دا تێیدا روودەدات، بەڵام پۆلیس بە گازی فرمێسک رێژو ئاو رووبەڕووی خۆپیشاندەران بووەوەو لانی کەم دوو کەس بریندار بوون و نزیکەی 40 کەسیش دەستگیرکران.
- ئاژانسی پاراستن و زانیاری لەراگەیەندراوێکدا دەستگیرکردنی سەربڕی پێشمەرگە دیلەکان لەلایەن دەزگای دژە تیرۆری سەر بە ئاژانسەکەیان رادەگەیەنێت.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان