01-10-2015
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
- وەک ناڕەزاییەک بەرامبەر وەرگرتنی بڕی هەزار دینار بۆ چاککردنی ڕێگاوبانەکان، ژمارەیەک لە شۆفێری ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکانی ڕێگای سەرەکی نێوان (کەلار- دەربەندیخان)یان داخست.
- ناوەندی راگەیاندی چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی جموجۆڵ و چالاکیەکانی گەریلاکانی هەپەگە و یەژا-ستار لە دوو ڕۆژی رابردوودا، لێدوانێکی نوسراوی بڵاوکردەوە و تێیدا رایگەیاندووە: 24 سەربازی تورک، 27 ئەندامی تیمی تایبەت و 2 پۆلیسی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کوژراوون.
- چەکدارانی رێکخراوی تیرۆیستی داعش لە رۆژئاوای شاری کەرکوک هێرشیان کردە سەر هێزەکانی پێشمەرگەو بە تووندی لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە بەرپەرچ درانەوە.
- لە ناوچەی قرقەلی سەربەشاری وان سەربازانی تورک بە ئۆتۆمببێلی زرێپۆش هێرشیان کردە سەر گەرەکی تەپەدامێ و لە ئەنجامدا دوو گەریلا شەهیدبوو، سێ هاولاتیش برینداربوون یەک لەوانە منداڵە.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان