🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 چۆن کۆنتڕۆڵی توڕەییت دەکەیت؟
وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە: بەمۆ عەبدولعەزیز [1]
📕 چۆن کۆنتڕۆڵی توڕەییت دەکەیت؟
📕 شانۆناسی
نیهاد جامی [1]
📕 شانۆناسی
📕 کچەی خوێنەر
نیهاد جامی [1]
📕 کچەی خوێنەر
📕 رووبەڕوو لە سێبەری چیادا
رووبەڕوو لە سێبەری چیادا
کورتەی ژیان و چاوپێکەوتنێکی هەمەلایەنەی دوور و درێژە لەگەڵ شاعیری ناسراوی کورد ” شێرکۆ بێکەس = جوامێر ” دا
ئامادەکردنی: بێستون هەڤاڵ کوێستانی
📕 رووبەڕوو لە سێبەری چیادا
📝 بەڵگەنامەیەکی مێژوویی کوردە یەزیدیەکان لە ساڵی 1909
بەڵگەنامەیەکی مێژوویی کوردە یەزیدیەکان لەساڵی 1909
ئەم بەڵگەنامەیە بەشێوەی (بەرقیە، تێلیگرام) نێردراوە بۆ دەوڵەتی عوسمانی وە داوا دەکەن لەلایەنە پەیوەندیەدارەکانی دەوڵەتی عوسمانی کە لەناسنامەی فەرمی
📝 بەڵگەنامەیەکی مێژوویی کوردە یەزیدیەکان لە ساڵی 1909
📕 مێژووی کۆنی نیشتمانی عەرەب؛ بۆ پۆلی یەکەمی ناوەندی
کۆماری عێراق؛ وەزارەتی پەروەردە
کاوس نوری عەبدولڕەحمان قەفتان لەگەڵ عوسمان عەلی قادر، بەغداد ساڵی 1988 [1]
📕 مێژووی کۆنی نیشتمانی عەرەب؛ بۆ پۆلی یەکەمی ناوەندی
📕 چەند لە بێ تۆیی دەترسم
نووسینی: حەمە کاکەڕەش
ئەم کتێبە لە ساڵی 2021 دا بڵاوکراوەتەوە
‎‏‎چەند لە بێ تۆیی دەترسم، دیوانێکی شێعریی نوێی شاعیر حەمەکاکە ڕەشە، لە 260 لاپەڕە پێکهاتووە. ئومێد محەمەد دیزاینی بەرگ و ناوەرۆکی کردوو
📕 چەند لە بێ تۆیی دەترسم
📕 کۆمۆنیزم و ماسۆنیەت
نووسینی: لیۆن ترۆتسکی
وەرگێڕانی: ئەیوب حەسەن [1]
📕 کۆمۆنیزم و ماسۆنیەت
📖 من پێشتر تووشی کۆرۆنا بووم ئایا تووشدەبمەوە؟
من پێشتر تووشی کۆرۆنا بووم ئایا تووشدەبمەوە؟

بەداخەوە جارێکی تر خەڵکانێکی زۆر تووشی کۆڕۆنا دەبنەوە و ڕۆژانە لە کلینیک و نەخۆشخانەکان ژمارەی حاڵەتە سەختەکان ڕوو لە زۆربوونن.

گرنگە ئەم چەند خاڵە ب
📖 من پێشتر تووشی کۆرۆنا بووم ئایا تووشدەبمەوە؟
📖 سکرتێرە 10
سکرتێرە 10

سەی سەگباب خێو پڕی دا قۆری ڕاستەم و ڕایکێشا، وەزیری پلان دانان ئیستاپەکی بە هێزی گرت و ڕاوەستا، چوومە پێش و سینگم بە دەشبولی کەت و کشامەوە بەکووشینیش کەتم، ئەو تڕومبێلەی پشتیشمان پێڕانەگ
📖 سکرتێرە 10
📖 سکرتێرە 9
سکرتێرە 9

مشەوەش بووم و نەمزانی چبکەم، خۆ ناکرێ یەکسەر مەجلیسەکەی بەجێبێلم و بڕۆم، ئاخر ئێستا ئەمن وەزیرم و بەرپرسیارەتەکی گەورەم لەسە شانیە، لۆیێ گۆتم وەچاکە لەگەر سەرۆک وەزیرانی قسەی بکەم و ڕوخسە
📖 سکرتێرە 9
📖 سکرتێرە 8
سکرتێرە 8

دیسان سەرۆکی پەرلەمان چەکووکی لەمێزیداو گۆتی : نیوسعاتەکی پشووەکی بدەن و پاشان دانیشتن دەست پێدەکاتەوە..! ئیدی بووە غەربەغەرب و هەرکەس هەستاوە بچیتە کافیتیریاو شتەکی هەرقۆڕی و پشووەکی بدا
📖 سکرتێرە 8
📖 سکرتێرە 7
سکرتێرە 7

لاچاوم هەرتۆقیبوو، دەتگۆ سەرکە تورە دەرپەڕیە، کلینسم پێوەنابوو، چاوم هەر ئاوی دەکرد، وەزعەکەش هەر شلۆق دەبوو، پەرلەمانتارەکان تێک گیرببوون و بەهیچ هێور نەدەبوونەوە، سەرۆکی پەرلەمان مرد هە
📖 سکرتێرە 7
📖 سکرتێرە 6
سکرتێرە 6

هەندەی نەبرد سەرۆکی پەرلەمان ناوی خوای هیناو دانیشتنەکە دەستی پێکرد، قسە زۆر کرا، پاشان نۆبەتی سەرۆک وەزیران هات و چوو وتاری خۆی بخینتەوە، وتارەکی چڕوپڕی داو کارنامەی حکومەتەکەی ڕاگەیاند،
📖 سکرتێرە 6
👫 نەمام غەفووری
دکتۆر نەمام کچی مەحموود ئاغای کاکەزیاد حەمە ئاغای غەفووری، ناسراو بە نەمام غەفووری، لە دایکبووی ساڵی 1968 لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەری کۆیە بووە. نەمام غەفووری پزیشکی نەشتەرگەر بووە و ماوەی 35 ساڵ لە
👫 نەمام غەفووری
📖 سکرتێرە 5
سکرتێرە 5

ئەمنیان هاویشتە ناو تڕومبێلەکی خۆیان و ئێک لە پاسەوانەکانیش سواری تڕومبێلەکەی من بوو و کەتە دوومان، چووینە ژۆرێ و تڕومبێلەکەیان لەپەنایەکی ڕاگرت و ئەمنیان هینا خوارێ، گۆتم : کاکی من ڕاوەس
📖 سکرتێرە 5
📖 سکرتێرە 4
سکرتێرە 4

دەستم دا سویجی تڕومبێلەکەم و لە ژۆرێ هاتمە دەرێ، داکی منداران لە مەتبەخێ چاوی بەمن کەت، گۆتی : کێوە دەچی، سەفرە لۆسماقولی لەگەر برادەر !؟ گۆتم : ئەتوو دەرێی تێناگەی، دەچم سووندی دەخۆم و د
📖 سکرتێرە 4
📖 سکرتێرە 3
سکرتێرە 3

یەکسەر دەستم لۆ زنجیری پانتۆڕەکەم برد هەرمکێشا، باشبوو لەبەر دەنگەدەنگ و چەپرە لێدانێ کەس گێی لەدەنگی هەرکێشانی زنجیرەکەی نەبوو، وەزیرەکی دی سووندی خواردو هاتە تەنیشتە من، زەردەخەنەکم لۆ
📖 سکرتێرە 3
📖 سکرتێرە 2
سکرتێرە..!

(2)

سەرۆک وەزیران مۆبایلەکەی قەپات کرد، ئەمنیش بەینەکی مات بووم، هەر تەماشا مۆبایلەکەم دەکرد، لەدری خۆم گۆتم : ئیلاهی ئەوە چیە بەسەمن هاتیە، وەڵلاهی زۆر پێدەچی ڕاستبی، دەنگەکە سەتاسە
📖 سکرتێرە 2
📖 سکرتێرە 1
سکرتێرە..!

(1)

لەگەر زەنگی مۆبایلەکەم بەخەبەر هاتم، تەماشا کاتژمێری مۆبایلم کرد دیتم دووی شەوێیە..! گۆتم : یا ئەڵلا خێر دەبی چببی ! ژمارەکە نەناسرای بوو، ویستم وەرامی نەدەمەوە، دوایێ گۆتم : ناوە
📖 سکرتێرە 1
☂️ کۆمەڵەی پێشخستنی ژنانی کورد لە ئەستەموڵ (1919)
لە دوای شەری یەکەمی جیهانی و لە ساڵی 1919 بۆ یەکەمین جار، لە گۆر زانیاری و هەواڵەکانی سەرچاوەکانی مێژوو، یەکەمین رێکخراوی ژنانی کورد لە ئەستەموڵ دامەزرێنراوە. کۆمەڵێ لە هاوسەرانی گەورە پیاوانی نێودار
☂️ کۆمەڵەی پێشخستنی ژنانی کورد لە ئەستەموڵ (1919)
📕 یاشار کەمال.. سترانبێژی رووناکی 1923-2015
سیروان رەحیم
لە بڵاوکراوەکانی تۆڕی میدیایی رووداو[1]
2021
📕 یاشار کەمال.. سترانبێژی رووناکی 1923-2015
📖 بۆ وەرگێڕان؟ چی وایلێکردی بیر لە وەرگێڕان بکەیتەوە؟
شلێر رەشید
وەرگێڕان هونەرە پێویستی بە درک و هەستێکی قوڵ هەیە، وەرگێڕان لە چنینی ملپێچێکی خوری دەچێت بۆ ئازیزێک بیچنیت، هەرچی کاتێک لەملی بکات هەست بکات دەستی تۆی لەملدایە، نەرمی و گەرمی و وزەیەکی رۆح
📖 بۆ وەرگێڕان؟ چی وایلێکردی بیر لە وەرگێڕان بکەیتەوە؟
👫 کەسایەتییەکان
رەسول مامەند
👫 کەسایەتییەکان
ئەحمەد دڵزار
👫 کەسایەتییەکان
مەولود رەسوڵ مەحمود
👫 کەسایەتییەکان
نوری حاجی ئەمین (نوری وەشتی)
👫 کەسایەتییەکان
نەمام غەفووری
📝 نامەی فواد مەعسوم بۆ وەزیری دەرەوەی دانیمارک، ڕاستکردنەوە و وەڵامدانەوەی لە لایەن دەرسیم دیبەگەییەوە | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

نامەی فواد مەعسوم بۆ وەزیری دەرەوەی دانیمارک، ڕاستکردنەوە و وەڵامدانەوەی لە...
نامەکە تایبەتە بە بێتاوانی (نزار خەزرەجی)لە پرۆسەی بەدناوی ئەنفال و قۆناغەکانی ئەنفالکردنی کورد لە ساڵی 1988 ز ئەو تیپ و فەیلەقانەی سوپا کە بەشداری ئەو پرۆسەیەبوون
دەرسیم دیبەگەیی.
محەمەد فوئاد مەعسوم خدر (فوئاد مەعسوم)، ئەندامی ئۆفیسی رامیاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەنامەیەکدا کە رۆژی چوارشەممە‌ (10-10-2001) بۆ وەزیری دادی دانمارکی (فرانک یەنسن)ی ناردووە (کە لەخوارەوە دەقی نامەکە دەخەمەڕوو)، ناوبراو لەنامەکەیدا نووسیوێتی‌: (فەریقی یەکەمی روکن، نزار ئەلخەزرەجی، لەلای ئێمە وەکو کەسایەتییەکی سەربازی نیشتمانیی بێوێنەو خاوەن ناوبانگێکی باش ناسراوە(1). بەگوێرەی زانیارییەکانی ئێمە ئەو (خەزرەجی) هیچ رۆڵێکی نەبووە لەلێدانی هەڵەبجە بەچەکی کیمیاوی، هەروەها بەشداری شاڵاوەکانی ئەنفالیشی نەکردووە لە کوردستانی ئێراق، کە نزیکەی (182) هەزار هاووڵاتی کورد تیایدا بوونە قوربانی، ئەو (نزار خەزرەجی) بەوە ناسرابوو کە دژی تاوانی جەنگ بوو، هەروەها خاوەنی کەسایەتییەکە کە شایستەی رێزو ستایشە‌).
ئەوەی دکتۆر فوئاد باسی دەکات هیچی بەسەر راستییەوە نییەو پاکانە کردنێکە بۆ تاوانبارێکی ئەنفال‌و کیمیاباران، نامەکەی فوئاد مەعسوم، بێوویژدانییەکی گەورەیە بەرامبەر به تەواوی کورد بەشێوەیەکی گشتی‌و‌ بنەماڵەی قوربانیانی کیمیاباران‌و ئەنفالکراوە‌کان بەتایبەتی.
هەروەها فوئاد مەعسوم بەوەندەش نەوەستاوە، بەڵکو لە ئێوارەی رۆژی دووشەممە (18-11-2002)دا له ‌دیمانەیەکدا کە کەناڵی ئاسمانی (ANN)ی عا‌رەبی لەگەڵیدا ئەنجامیدا، لەتەوەرێکی گفتوگۆدا بۆ بەرنامەی (قنادیل في الظلام)دا لەژێرناوی (محنة الاشهر المتفجرة في عراق المحن)دا، لەئامادەکردن‌و پێشکەشکردنی (دکتۆر محێددین ئەللازقانی)دا، ئەوەندەی بیرم بێتەوە دکتۆر فوئاد گوتی: (سوپای ئێراق بەشداری ئەنفالی نەکردووە، ئەگەر بەشداریشی کردبێت تەنیا بە یەک تیپ (فرقة) یان کەمتر لە تیپێک بەشداری کردووه، هێزەکانی حزبی بەعس ئەنفالیان کردووە)‌.
سەرەتا بڕیاری (160)ی بەناو (ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕش)ی سەددام‌و بەعس لەڕۆژی (29-03-1987)دا، سەبارەت بەدیاریکردنی تاوانبار عەلی حەسەن مەجید وەکو نوێنەری سەرکردایەتی حزبی بەعسی عارەبی ئیشتیراکی‌و ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕش لەناوچەی کوردستان، دەسەڵاتی ئەو دیاری نەکراوە تەنیا بۆ بەکارهێنانی هێزو تواناکانی حزبی بەعس، بەڵکو بەگوێرەی بڕیارەکە (دەزگاکانی مەدەنی، سەربازی، ئەمنی‌و لێژنەی کاروباری باکوور، ئەنجومەنی راپەڕاندنی ناوچەی کوردستانی ئۆتۆنۆم، پارێزگای پارێزگاکان، سەرۆکی یەکە بەڕێوەبەرێتییەکانی سەر بەوەزارەتی بەڕێوەبەڕێتی خۆجێیەتی، دەزگاکانی هەواڵگری، هێزەکانی ئەمنی ناوەخۆو هەواڵگری سەربازی، سەرکردایەتی سوپای میللی، سەرکردایەتی سوپا لەناوچەی کوردستان) هەمووی خرانە ژێر دەسەڵاتی عەلی کیمیاوی. بڕیاری (160)ی بەعس، خۆی لەخۆیدا وەڵامی دکتۆر فوئاد دەداتەوە کە هێزەکانی سوپای ئێراقی هێزی سەرەکی‌و سەری رمی هێزەکانی ئەنفال بووینە‌، نەک هەروەکو ناوبراو بانگێشەی ئەوە دەکات کە سوپا ئەنفالی نەکردووە، بەڵکو حزبی بەعس کردوویەتی.
هەروەها لیوا روکن سوڵتان هاشم ئەحمەد ئەلتائی، فەرماندەی فەیلەقی یەکی کاتی ئەنفالەکان، کە سەرپەرشتی‌و سەرکردایەتی ئەنفالەکانی (4،3،1 و 8)ی کردووەو، تاوانباری سەرەکی ئەنفال‌و بە لەسێدارەدان سزادراو‌ لەدانیشتنی ژمارە (33)ی پرۆسەی دادگاییکردنی تاوانبارانی ئەنفال کە لەڕۆژی پێنجشەممە (21-12-2006)دا ئەنجامدرا، گوتی: (لە (40%)ی سوپای ئێراق بەشداری شاڵاوەکانی ئەنفالیان کردووە).(2). ئەو قسەیەی سوڵتان هاشم وەڵامێکی توندە بۆ دکتۆر فوئاد، ئەمەش یان بێئاگایی دکتۆر فوئاد نیشاندەدات لە کارەساتی ئەنفال‌و نازانێت کێ‌و چ لایەنێک کوردی ئەنفال کردووە، یان ئاگادارە بەڵام داکۆکیکردن لەتاوانبارێکی وەکو خەزرەجی‌و سوپای ئێراقی مێژوو رەش بەباشتر دەزانێت لەداکۆکیکردن لەکوردو ئەنفالکراوەکان، کە هەردووکیشیان مایەی شەرمەزارییە بۆ ئەندامێکی سەرکردایەتی‌و ئۆفیسی رامیاری (ینک)و پارتەکەشی!
تەنانەت عەلی حەسەن مەجید، لەبەرواری (15-04-1989)دا لەو کۆبوونەوەیەی کە بۆ پێشوازیکردن لە (حەسەن عەلی ئەلعامری)، بەرپرسی نوێی بیرۆی باکووری حیزبی بەعس، کە هاتە شوێنی عەلی کیمیاوی ئەو قسەیەی سوڵتان هاشمی کردووە. عەلی کیمیاوی لەو کۆبوونەوەیەدا کە لەسەر چەند کاسێتێکدا تۆمارکراوەو لەڕاپەڕینی بەهاری ساڵی (1991)دا ئەو کاسێتانە لەماڵەکەی ناوبراودا لە کەرکوک دەستیان بەسەردا گیرا، عەلی کیمیاوی لەکۆبوونەوەی ناوبراودا دەڵێت: (لەیەکەم کۆبوونەوەمدا لە ئەپریلی (1987)دا لەگەڵ فەرماندە‌ی فەیلەقەکانی سوپا، بەڕێوەبەرانی ئەمن‌‌و پۆلیس، پارێزگارەکان‌و بەڕێوەبەرەکانی حیزبی بەعس، بڕیارماندا تەواوی خەڵکی دێهاتەکان رابگوێزین بۆئەوەی تێکردەرەکان (پێشمەرگە) دابڕ بکەین. لەکۆبوونەوەیەکماندا لەگەڵ دەستەی ئەرکانی سوپا یەکێک لەباشترین فەرماندەکانمان داوای لێکردم کە شاڵاوەکە بۆ مانگێک دوابخەم. منیش گوتم نەخێر، تەنانەت بۆ یەک رۆژیش. یەکێک لەباشترین فەرماندەکان، کە فەرماندەی فەیلەقی پێنج بوو، پێی باش نەبوو، لەگەڵ ئەوەشدا کە کەرەستەو تفاقی زیاتریشم بۆ تەرخان کردبوو وەک لە فەیلەقی یەک، ئەنجامیش ئەوەبوو کە تێکدەران (پێشمەرگە) کۆتاییان هات، پاش ئەوەی کە لە (40%)ی هێزەکانی ئێراقیان سڕ کردبوو). ئەو قسانەی تاوانباری ئەنفال‌و گڕکردنی کورد، عەلی حەسەن مەجید، وەڵامێکی ترە بۆ داکۆکی کردنەکانی فوئاد مەعسوم لەسوپای ئێراقی ئەنفال‌و ژەنەرالی ژەهراوی (نزار خەزرەجی)(3).
بەلێدوانێکی مام جەلال، سەرۆک کۆماری ئێراقی هیواو ئاشتی‌و، سکرتێری گشتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەژمارە (3417)ی کوردستانی نوێ، دووشەممە (12-07-2004)دا، کە دەیکەمە وەڵامێک بۆ دکتۆر فوئاد کۆتایی بەهێنانەوەی بەڵگەکان دێنم. مام جەلال، لەڕۆژنامەی ناوبراو لەسەرەوەداو لەوتارێکدا لەژێرناوی (مام جەلال، لەمەراسیمی چلەی کاک دارۆدا)، بەمشێوەیە باسی لەڕۆڵی سوپای ئێراقی سەددام‌و بەعس دەکات: بۆمبارانکردنی کوردستان، کمیابارانکردنی کوردستان، ئەنفالی بەدناو لە کوردستان لەسەر دەستی ئەو لەشکرە بوو. لەبەرئەوە ئەو لەشکرە گۆڕبەگۆڕ بێت، بڕوات‌و هەتا هەتایە جارێکیتر سەر هەڵنەداتەوە.
دکتۆر فوئاد، لەڕۆژی‌ شەممەی (20-04-2002)دا لەکۆڕێکدا لەشاری (ئۆهوس)ی دانمارکدا باسی ئەوەی کرد کەتەواوی کاسێتەکانی بەدەنگی (عەلی حەسەن مەجید)ی لە لەندەن هەیە. باشە دەکرێت باوەڕ بکەین کە دکتۆر فوئاد گوێی لەوە نەبوبێ کە عەلی کیمیاوی لەیەکێ لەکاسێتەکاندا باسی ئەوە دەکات کە هێزی پێشمەرگەی کوردستان (40%)ی هێزی سوپای ئێراقی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردبوو؟ هەر لەو کۆڕەشدا پرسیاری ئەوەم لە دکتۆر فوئاد کرد کە ئایا راستە نامەی پشتیوانی لە نزار خەزرەجی بۆ وەزیری دادی دانمارکی ناردووە؟ لەوەڵامدا ناوبراو گوتی: (نەخێر، ئێمە نامەمان نەناردووە، بەڵام تەنیا لەئێمەیان پرسیووە، ئێمەش وەڵاممان داونەتەوە کە هیچ بەڵگەیەکی یاساییمان نییە لەدژی نزار خەزرەجی کە بیسەلمێنی تاوانباری ئەنفال‌و کیمیابارانە). لەکاتێکدا کە دکتۆر فوئاد ئەو وەڵامەی دامەوە، ئەو نامەیەی ئەو کە ئەمڕۆکە ئاشکرای دەکەم لەگیرفانم بوو، بەڵام لەبەر چەند هۆیەک ئەوکاتی نامەکەم دەرنەهێناو، دواتر نامەکەم بەفاکس بۆ رەوانەی مەڵبەندی دەرەوەی (ینک) لە لەندەن کرد، کە ئەوکاتی ئەو بەرپرسی مەڵبەندی ناوبراو بوو.
سەرەڕای ئەوانەش ئایا دەکرێت باوەڕ بکەین کە دکتۆر فوئاد مەعسومی ئەندامی ئۆفیسی رامیاری (ینک)، ئاگاداری بەیاننامەکانی (سەرکردایە‌تی گشتی هێزە چەکدارەکان)ی ئێراقی نەبووبێ، کە یەکە یەکەی هێزو فەرماندە‌ بەشداربووەکانی تەواوی ئەنفالەکانی ناودەهێناو، لەتەلەفزیۆنەکان‌و رادیۆکانی ئێراقی بەعارەبی‌و کوردی دەخوێندرانەوە، هەروەها هەموو بەیاننامەکان لەتەواوی رۆژنامەو هەفتەنامە عارەبی‌و کوردییەکاندا بڵاودەکرانەوە؟ بەتایبەت ر‌‌ۆژنامەی (الثورة) ژمارەی (6508)ی رۆژی یەکشەممە (20-03-1988)، دەقی ‌بەیانی ژمارە (3087)ی رۆژی شەممە (19-03-1988)ی (فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکان)و بروسکەی پیرۆزبایی لیوا روکن سوڵتان هاشم فەرماندەی شاڵاوی ئەنفالی یەکەم کە بۆ سەددام حوسێنی ناردووە بڵاوکردۆتەوە. بەهەمان شێوە ر‌‌ۆژنامەی (الثورة)، ژمارە‌ی (6523)ی رۆژی دووشەمە (04-04-1988)، کە بروسکەی پیرۆزبایی لیوا روکن ئەیاد خەلیل زەکی محەمەد ئەلبەیاتی، فەرماندەی شاڵاوی ئەنفالی دووەم کە بۆ سەددام حوسێنی ناردووە بڵاوکردۆتەوە، لەگەڵ دەقی بەیانی ژمارە (3109)ی رۆژی شەممە‌ (02-04-1988)ی (سەرکردایەتی گشتی هێزە چەکدارەکان)، کە هەردوو بەیانەکەو بروسکەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە فەیلەقی یەک‌، بەشێکی فەیلەقی دوو، فەیلەقی پێنچ‌، بەشێک لەهێزەکانی فەیلەقی چوار، بەشێک لەهێزەکانی فەیلەقی شەش، هێزەکانی ئوسامەی کوڕی زەید، هێزەکانی نەسر، هێزەکانی بەدر، هێزەکانی قەعقاع، هێزەکانی موعتەسەم‌‌‌، کە هەر هەموویان هێزی سەربازی سەر بەسوپان بەشداری ئەنفالەکانی یەک‌و دوویان کردووە، بەئامۆژگاریی‌و رێنماییەکانی راستەوخۆی سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئێراق (کە دەکاتە نزار خەزرەجی)‌. هەروەها بەگوێرەی بەڵگەنامەکانی بەعس خۆیان، دانپێدانانەکانی تاوانبارانی ئەنفال کە بریتییە لە (سێ دی)یەک‌و تەواوی پرۆسەی دادگاییکردنی تاوانبارانی ئەنفال لەخۆ دەگرێت‌و، بریتییە لە (9312) لاپەڕە، باسی ئەوە دەکەن کە سوپای ئێراق بەشداری کاریگەرانەی هەبووە لەشاڵاوە دڕندەکانی ئەنفالدا.
هەروەها بەگوێرەی کاسێتێکی ڤیدیۆ کە بریتییە لە کۆنگرەیەکی سەربازی بۆ هەڵسەنگاندنی شاڵاوی ئەنفالی هەشتەم، لەئامادەکردن‌و خستنەڕووی فەرماندەی فەیلەقی پێنج (لیوا روکن یونس محەمەد ئەلزەرب)، ئەو کاسێتە لەڕاپەڕینی بەهاری ساڵی (1991)دا لەفەیلەقی پێنج لە هەولێر بەردەست کەوتووەو بەهۆی جووتەبرا (کاوە نادر قادرو قادر نادر قادر)ەوه گەیشتە دەست (کۆمیتەی خستنەگەڕی هەوڵەکان بۆ دادگاییکردنی تاوانبار نزار خەزرەجی). لەکاسێتەکەدا ژمارەیەکی زۆر لەئەفسەرە پلە بەرزەکانی رژێم دەردەچن کە بەشداری تاوانی ئەنفالیان کردووە، ئەوانەی کە بۆ ئێمە ناسرابن بریتیین لە لیوا روکن یونس محەمەد سلێمان ئال زەرب، فەرماندەی فەیلەقی پێنجی ئەوکات، سوڵتان هاشم ئەحمەد ئەلتائی، فەرماندەی فەیلەقی یەکی ئەوکات‌و سەعدی توعمە عەباس ئەلجبوری، کە ئەوکات جێگری ئەمینداری نهێنی (فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان)ی ئێراقی بو‌و، دواتریش‌ جێگری سەرۆکی ئەرکانی سوپاو پاشانیش سەرۆکی ئەرکانی سوپاو ماوەیەکیش وەزیری بەرگری ئێراق‌ بوو. لەو کۆنگرەیەدا لیوا روکن یونس ئال زەرب‌، باسی ئەوە دەکات کە نۆ تیپ (فەرماندەی هێزەکانی تیپی (4) لە کانیماسی، فەرماندەی هێزەکانی تیپی (7) لە بێکوفە، فەرماندەی هێزەکانی تیپی (29) لە باتوفە، فەرماندەی هێزەکانی تیپی (35) لە دێرەلوک، فەرماندەی هێزەکانی تیپی (41) لە سەرسەنگ، فەرماندەی هێزەکانی تیپی (38) لە زاخۆ، فەرماندەی هێزەکانی تیپی (42) لە ئەتروش، فەرماندەی هێزەکانی تیپی (45) لە شێروان مەزن‌و فەرماندەی هێزەکانی پارێزگاری نیشتمانی پێنج (جاشە سووکەکان) لە ئاکرێ)، هەروەها (39) لیوای پیادە، دوو کەرت، (7) کەتیبەی تانک، (24) کەتیبەی تۆپهاوێژ سەرەڕای ئەوانەی فەیلەقیش لەگەڵ چەندین کەتیبەی ئەندازیاری‌ بەشداری ئەنفالی هەشتەمیان کردووە.
سەبارەت بەداکۆکیکردنی دکتۆر فوئاد مەعسوم لەتاوانبارو ئەنفالچی، فەریقی یەکەمی روکن نزار عەبدولکەریم فەیسەل ئەلخەزرەجی، سەرۆکی ئەرکانی سوپاو ئەندامی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکان، ئەوە بەگوێرەی ئەو بەلگەنامانەی کە لە (3) بەشی وتارێکدا لەڕۆژنامەی (میدیا)دا بڵاوم کردنەوە، دەریدەخات کە خەزرەجی نەک تەنیا بەشداری ئەنفالی کردووە، بەڵکو سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنفالەکان‌و بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی لە کوردستاندا کردووە، لێرەدا نامەوێت دووبارە بەڵگەکان بخەمەوەڕوو، بۆیە داواکارم (سەیری هەرسی بەشی وتارەکانی (نزار خەزرەجی حەوت رۆڵەی شاری هەڵمەت‌و قوربانی گو‌للەباران دەکات، بەشی یەکەم، لاپەڕە (8)ی میدیا، ژمارە (283)ی سێشەممە (03-04-2007)، (نزار خەزرەجی بڕیاری بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی داوە لە کوردستان، بەشی دووەم، لاپەڕە (6)ی میدیا، ژمارە (284)ی سێشەممە (10-04-2007)و (نزار خەزرەجی: دێهاتەکان کاول بکەن، ئازوقەی جاشەکان سنووردارکەن‌و ئۆتۆمبێلەکانیان بپشکنن، بەشی سێیەم، لاپەڕە (8)ی میدیا، ژمارە (285)ی سێشەممە (17-04-2007) بکەن‌، لەپێناوی گەیشتن بەڕاستییەکاندا.
هەروەها سەبارەت بەوەی کە دکتۆر فوئاد سوپای ئێراق بەبێ ئاگا لەتاوانی شاڵاوەکانی ئەنفال ناودەبات، لێرەدا بەگوێرەی ئەو بەڵگانەی کە لەبەردەستدان، تەواوی هێزە سەربازییەکانی بەشداربوو لەیەکە بەیەکەی ئەنفالە بەدناوەکان ناودەبەم:
هێزەکانی بەشداربوو لە ئەنفالی یەکەم: بەسەرکردایەتی لیوا روکن سوڵتان هاشم‌ ئەحمەد محەمەد ئەلتائی، فەرماندەی فەیلەقی یەک‌و لیوا روکن نوعمە فارس حوسێن ئەلمحیاوی، فەرماندەی فەیلەقی پێنجی ئەوکات‌و بەشداری (27) تیپی سوپا بوو، ئەوانەی کە ناسراون بریتین لەو هێزانە (هێزەکانی بەدر، هێزەکانی قەعقاع (تیپی 4ی سەر بە فەیلەقی 5)، هێزەکانی موعتەسەم (تیپی 24ی سەر بە فەیلەقی 5)، لیوای مغاویری یەک (فل1)، لیوای مغاویری دوو (فل4)، لیوای مغاویری یەک (فل6)، هەر سێ پۆلی مغاویری لیوای مغاویری (72)، لیواکانی پیادەی (438،116،75،72،32،31،19 و 445)، هێزی تایبەتی لیواکانی هێزی تایبەتی (65 و 66) کە سەر بە سەرکردایەتی هێزە چەکدارەکان بوو، کەرتەکانی سەربازی (ئەزمر، سوسێ، دوکان‌و بنگرد)، رێکخستنەکانی حزبی بەعسی سەر بە لقی رەشیدی سەربازی، هەروەها یەکەکانی تانک، زرێپۆش، کاتیوشاو تۆپخانەی سەر بەو هێزانەی بەشداری ئەو ئەنفالەیان کردبوو‌). ئەنفالی یەکەم لەشەوی (23-02-1988)دا دەستیپێکردو لەڕۆژی (19-03-1988)دا بەدەرکردنی بەیانی ژمارە (3087)ی سەرکردایەتی گشتی هێزه چەکدارەکان کۆتایی پێهات. شاڵاوی ئەنفالی یەکەم بۆ سەر دۆڵی جافایەتی‌و سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو لەگوندەکانی سەرگەڵوو بەرگەڵوو، کە لەچوارتا تا ماوەت‌و لەوێشەوە بۆ سلێمانی‌و ئینجا بەرەو سورداش، دوکان‌و بنگردی دەگرتە‌وە.
هێزەکانی بەشداربوو لە ئەنفالی دووەم: بەسەرکردایەتی لیوای روکن ئەیاد خەلیل زەکی محەمەد ئەلبەیاتی، فەرماندەی فەیلەقی پێنجەم‌‌و بە بەشداری ئەو هێزانە بوو (هێزەکانی ئوسامە بن زەید (فەرماندەیی تیپی 50 (فل1)، فەرماندەیی هێزی تایبەتی پارێزگاری بارەگاکانی فەیلەقی یەک، فەرماندەیی هێزەکانی جەحفەلی پارێزگاری نیشتمانی یەکەم (فل1)، فەرماندەیی جەحافیلی (3)، فەرماندەیی کەرتی سەربازی قەرەداغ، هێزی ئەمنی تەواری سلێمانی، لیواکانی (20،1 و 22)ی فەیلەقی یەک، لیواکانی مغاویری (66،65 و 68)ی فەیلەقی دوو، تیپی پیادەی ئالی (5) ناسراو بە (هێزەکانی محەمەد قاسم)ی سەر بە (فل1)، تیپەکانی پیادەی (21 و 43)، لیواکانی (417 و 444)، دوو کەتیبەی تۆپی (135 و 175)و هێزی ئاسمانی کە بەچەکی کیمیاوی تەواوی ناوچەکەی کیمیابارانکرد. شاڵاوی ئەنفالی دووەم بۆ سەر ناوچەی قەرەداخ، سەنگاو، بازیان، دەربەندیخان، زەڕایەن، نەسرو عەربەت بوو، کە لە (22-03-1988)دا دەستیپێکردو بەدەرکردنی بەیانی ژمارە (3019)ی سەرکردایەتی گشتی هێزەکانی چەکدار لە (02-04-1988)دا کۆتایی پێهات.
هێزەکانی بەشداربوو لە ئەنفالی سێیەم: بەسەرکردایەتی لیوای روکن سوڵتان هاشم‌و لیوا روکن کامل ساجت عەزیز ئەلجەنابی، فەرماندەی فەیلەقی دوو بوو، هەروەها بە بەشداری ئەو هێزانە (تیپە‌کانی 50،27،4)ی سەر بە (فل1)، تیپی (21)ی سەر بە (فل2)، تیپی (33)ی سەر بە (فل5)، فەرماندەیی هێزەکانی جەحفەلی پارێزگاری نیشتمانی یەکەم (فل1)، تیپی (46)، لیواکانی مغاویری (68،66،65)ی سەر بە (فل2)، لیوای مغاویری (10)ی سەر بە (فل1)، لیوای (443)، پۆلەکانی (211،212 و 213)ی سەر بە تیپی (32)، پۆلەکانی (3،2،1)ی لیواکانی پیادەی (417 و 444)، پۆلەکانی (2،1)ی سەر بە تیپی (یەکی تایبەت)، پۆلی (18)ی ئالی سەر بە (لیوای مغاویری 70)، پۆلی مغاویری یەکی تیپی پیادەی (7)ی ناسراو به ‌(هێزەکانی مەنسور)ی سەر بە (فل5)، پۆلی مغاویری یەکی تیپی (17)، کەتیبەی زرێپۆشی‌ (ئەلعەباس)، کەتیبەی تانکەکانی (ئەلکەرامە)، (12) دەستەی فڕۆکەی سەر بە یەکەی (55)، بەتارییەی سێی (ت.خ)و فەرماندەیی هێزەکانی پارێزگاری نەوت). ئامانجی شاڵاوی ئەنفالی سێیەم گوندەکانی ناوچەی گەرمیان (کەرکوک، لەیلان، قادر کەرەم‌، دەربەندیخان، قەرە حەسەن، کفری، کەلار، توزخورماتوو، جەباری، چەمچەمال‌و قەرەهەنجیر) بوو. شاڵاوی ئەم ئەنفالە لە (07-04-1988-20-04-1988) درێژەی کێشا.
هێزەکانی بەشداربوو لە ئەنفالی چوارەم: ئەنفالی چوارەم، بەسەرکردایەتی لیوای روکن سوڵتان هاشم‌و بەشداری ئەو هێزانە بوو (تیپی زرێپۆشی (10)ی ناسراو بە (هێزەکانی نەسر)، فەرماندەیی تیپی (46)، فەرماندەیی هێزەکانی جەحفەلی پارێزگاری نیشتمانی یەکەم (امریة جحفل الدفاع الوطني الاول)، فەرماندەیی هێزی تایبەتی پارێزگاری بارەگاکانی فەیلەقی یەک، فەرماندەیی هێزەکانی پارێزگاری نەوت، لیواکانی پیادەی (110 و 448)، لیوای ئالی (46)، تیپی مغاویری (10)، لیوای مغاویری (1)ی سەر بە (فل1)، لیواکانی (65 و 68)ی هێزی تایبەت، لیوای مغاویری (66)، پۆلی مغاویری تیپی (28)ی سەر بە (فل1)، لیوای زرێپۆشی (46)، هێزە تایبەتییەکانی لیوای (77)، هێزەکانی گەڕۆکی سلێمانی‌و کەرتەکانی سەربازی کۆیەو سوسێ). ئەنفالی چوار گوندەکانی (کەرکوک، پردێ، شوان، تەقتەق، کۆیە، رێدار ئاغجەلەر، چەمچەماڵ‌، دوکان‌و سورداش)ی گرتەوە. شاڵاوی دڕندانەی ئەنفالی چوارەم بە کیمیابارانکردنی گوندی (گۆپتەپە) لەئێوارەی (03-05-1988)دا دەستیپێکردو رۆژی (08-05-1988) کۆتایی پێهات.
هێزەکانی بەشداربوو لە ئەنفالی پێنجەم، شەشەم‌و حەوتەم: بەسەرکردایەتی لیوای روکن یونس محەمە‌د سلێمان ئالزەرب، فەرماندەی فەیلەقی پێنج‌و، بە بەشداری ئەو هێزانە بوو (لیواکانی (91،19 و 452)ی سەر بە فەرماندەیی تیپی (37)ی (فل1)، فەرماندەیی تیپەکانی (45،5 و 46)، هێزی گەڕۆکی سەر بە تیپی (2)، لیوای (119)ی سەر بە تیپی (27)ی (فل1)، لیوای (66)ی هێزی تایبەتی سەر بە (فل2)، لیوای مغاویری یەکی (فل5)، لیوای (36)ی (فل5)، لیواکانی (82،76 و 98)ی سەر بە تیپی (40)، لیواکانی (434،420،116،18 و 702)، پۆلەکانی (1 و 2)ی سەر بە تیپی (2)ی (فل1)، پۆلی مغاویری یەکی سەر بە (فل1)، پۆلی پیادەی (26)، لیوای زرێپۆشی (80)، کەتیبەی تانکەکانی (7)ی نیسان‌و کەتیبەی تانکەکانی ئەحفادی کەڕڕاڕ). ئەنفالەکانی پێنج، شەش‌و حەوت ناوچەیەکی فراوانی گرتەخۆی کە بریتی بوون لە (پردێ، بەشێکی هەولێر، مەسیف، شەقڵاوە، هیران، دۆڵی نازەنین، حەریر، خەلیفان، دۆڵی خۆشناوەتی، رەواندز، دۆڵی مەلەکان، سۆران، دۆڵی وەرتێ‌، دۆڵی خانەقا، چۆمان، دێگەڵە، دۆڵی سماقولی، کۆیە، دەشتی کۆیە، هیزۆپ، چوارقوڕنە، رانیە، قەڵادزێ‌و چیای قەندیل). جێبەجێکردنی ئەو سێ ئەنفالە ماوەی سێ مانگ زۆرتری خایاندو لەنێوان (15-05-1988-26-08-1988)دا بەردەوام بوو.
هێزەکانی بەشداربوو لە ئەنفالی هەشتەم: بەسەرکردایەتی لیوا روکن سوڵتان هاشم‌، فەیلەقی یەک، لیوا روکن یونس محەمەد ئالزەڕب‌، فەیلەقی پێنج‌و لیوا روکن کامل ساجت، فەیلەقی دوو. هێزی سوپای سەر بە فەیلەقەکانی (6،5،4،3،2،1 و 7) بەشداری ئەنفالی هەشتەمیان کردووە، تێکڕای ژمارەی تیپەکان (18-20) تیپ دەبوون‌و ژمارەی سەربازانی بەشداربوو لەو شاڵاوەدا زۆرتر لە (200) هەزار سەرباز دەبوون، ئەو هێزو تیپانەی کە ناسراون بریتیین لە (هێزەکانی تیپی پیادەی (4)ی ناسراو بە (هێزەکانی قەعقاع)ی سەر بە (فل5) کە پێکهاتبوو‌ لە لیواکانی پیادەی (436،418،120،93،29 و 605)، کەتیبەی تانکی (42) لە لیوای زرێپۆشی (80)، هێزەکانی سەر بە تیپی پیادەی (7)ی (فل5)، کە پێکهاتبوو لە لیواکانی پیادەی (606،509،72،2)و لیوای مغاویری یەکی سەر بە فەیلەقی یەکی تایبەت، کەتیبەی تانکەکانی لیوای زرێپۆشی (80)، دەستەی پیادەی ئالی لیوای زرێپۆشی (80)، کەتیبەی زرێپۆشی (47)، هێزەکانی سەر بە تیپی پیادەی (35)، کە بریتیبوون لە لیواکانی پیادەی (502،118،102،79،35 و 846)، هێزەکانی فەرماندەیی تیپی (45)ی سەر بە (فل5)، کە بریتیبوو له لیواکانی پیادەی (420 و 702) لەگەڵ لیوای مغاویری یەکی سەر بە (فل5)، هێزەکانی فەرماندەیی جەحافیلی پارێزگاری نیشتمانی پێنجەم، کە لە لیواکانی پیادەی (701،451،419 و 704) پێکدەهات، هێزەکانی سەر بە تیپی پیادەی (41)، کە پێکدەهات لە لیواکانی پیادەی (114،103 و 706) لەگەڵ لیوایەکی مغاویری یەکی سەر بە (فل6)، هێزەکانی سەر بە تیپی (29)، کە بریتیبوو لە لیواکانی پیادەی (238،84 و 435)، کەتیبەیەکی پیادەی ئالی سەر بە لیوای زرێپۆشی (80)، کەتیبەیەکی تانکی سەر بە لیوای زرێپۆشی (80)، هێزەکانی لەژێر فەرماندەیی تیپی (38)ی ناسراو بە (هێزەکانی عومەر بن عەبدولعەزیز)ی سەر بە (فل5)، کە بریتیبوون لە لیواکانی پیادەی (417،77 و 506) لەگەڵ لیوای مغاویری دووی سەر بە (فل5)، کەتیبەیەکی لیوای زرێپۆشی (حەتین)، کەتیبەیەکی تانکەکانی (46)و هێزەکانی سەر بە تیپی پیادەی (42)، کە پێکدەهات لە لیواکانی پیادەی (503،501،42،14 و 805)، کەتیبەیەکی تانکەکانی لیوای زرێپۆشی (51)، دەستەیەکی ئالی پیادەی سەر بە لیوای زرێپۆشی (51)و نزیکەی (100) کەتیبەی تانک، یەکەکانی تۆپخانە، زرێپۆش، ئالی، پرد، ئەندازیاری‌، رادارو پشتیوانی جۆراوجۆر لەئەنفالی هەشتەم بەشداربوون. ئەو ئەنفالە تایبەت بوو بەسنووری بادینان. ئەنفالی هەشت یاخود دوا ئەنفال لە (25-08-1988)دا دەستیپێکردو لەڕۆژی (06-09-1988)دا کۆتایی هات.
جگە لەو هێزانەی کە لەسەرەوەدا ناربراون، ئەو هێزانەش کە بۆ من نەزانراون سەر بەکام تیپ یان فەیلەقن‌و بەشداری کام ئەنفالیان کردووە، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی بەشداری شاڵاوەکانی ئەنفالیان کردووەو ناویان لە بەڵگەکاندا هاتووە‌ ئەمانەن: (پۆلی (18)ی ئالی لیوای مغاویری (70)ی سەر بە فەیلەقی یەکی تایبەت، پۆلی مغاویری (1)ی تیپی (1)ی تایبەت، پۆلی مغاویری (2)ی تیپی (1)ی تایبەت، فەرماندەیی کەتیبەی تانکەکانی کەرامە، سەر بە فەیلەقی یەکی تایبەت، پۆلی مغاویری (1)ی تیپی (2)ی تایبەت، پۆلی مغاویری (2)ی تیپی (2)ی تایبەت، فەرماندەیی لیوای (14)ی تیپی پیادەی (14)ی (هێزەکانی حەمزە)ی سەر بە (فل4)، ‌ پۆلی (1)ی لیوای پیادەی (14)ی سەر به(هێزەکانی حەمزە)ی‌ (فل4)، فەرماندەیی تیپی پیادەی (23)ی، فەرماندەیی تیپی (35)، پۆلی مغاویری (1)ی تیپی (35)، فەرماندەیی تیپی پیادەی (40)، فەرماندەیی هێزەکانی (43)، فەرماندەیی تیپی (46)، فەرماندەیی کەتیبەی تۆپهاوێژی مەیدانی (78)، فەرماندەیی پۆلی (1)ی لیوای پیادەی ئالی (99)، فەرماندەیی پۆلەکانی (1 و 2)ی لیوای هێزی تایبەتی (118)، فەرماندەیی بارەگای سریەی مغاویری لیوای (118)، پۆلی مغاویری لیوای (118)، سریەی (1)ی لیوای (411)، فەرماندەیی لیوای پیادەی (428)، فەرماندەیی لیوای پیادەی (443)، فەرماندەیی لیوای (444)، فەرماندەیی پۆلەکانی (1 و 2)ی لیوای (444)، لیوای (505)ی سەر بەتیپی پیادەی (27)ی فەیلەقی یەک، پۆلی (3)ی لیوای (509)، فەرماندەیی لیوای (702)، فەرماندەیی پۆلەکانی (1 و 3)ی لیوای (702)، کەتیبەی زرێپۆشی (2)، فەرماندەیی پۆلی مغاویری لیوای (805)، فەرماندەیی یەکەی (7884). فەرماندەیی کەرتی سەربازی هەولێر، فەرماندەیی کەرتی سەربازی رێزان، فەرماندەیی کەرتی سەربازی قەرەداغ، فەرماندەیی کەرتی سەربازی دوکان، فەرماندەیی کەرتی سەربازی هەڵەبجە، فەرماندەیی کەرتی سەربازی شەقڵاوه، فەرماندەیی کەرتی سەربازی سەڵاحەددین‌‌، فەرماندەیی کەرتی سەربازی سەدیق، فەرماندەیی کەرتی سەربازی سەنگاو، فەرماندەیی کەرتی سەربازی زاخۆ). ‌
پێم وایە خەڵکی کورد نه ‌بۆچوونی تایبەتی خۆی هەیە سەبارەت بەو دۆزانەی کە بڕیاردەرن لەچارەنووس‌و دواڕۆژی کورد یاخود ئەگەر هەشبێت زۆر لاوازەو سەرکردایەتی کورد گرنگی پێنادات، هەروەها نە خاوەنی هەڵوێستێکی ئاشکراو بوێرانەیە بەرامبەر بە ستەمکارییەکانی دوژمنان‌و بەرامبەر بە شکست، هەڵە، سازش‌و ناپاکییەکانی سەرکردایەتییەکەی. لێرەدا نموونەیەکتان وەکو بەراوردێک بۆ دێنمەوە بۆ سەلماندنی قسەکانم. (فریدریک هێنریک)، جێنشینی شاژنی دانمارک (مارگرێتەی دووەم ئێستا شاژنی دانمارکەو دوای مردنی خۆی فریدریکی کوڕە گەورەی شوێنەکەی دەگرێتەوە). فریدریک، لەڕۆژی هەینی (14-05-2004) لەگەڵ (ماری) کە خەڵکی ئوسترالیایە زەماوەندیان کردو، لەکۆتایی مانگی یولی (حوزەیران)ی هەمان ساڵدا بەیەکەوە گەشتێکی (گرۆنلاند)یان کرد. لەکاتێکدا کە ئەو ژن‌و مێردە بەجووتە لەپیاسەیەکی سەر بەفردا بوون، لەنزیک ئەوانەوە دوو سەگ زۆر بەتوندی پەلاماری یەکتریانداو گازیان لەیەک ‌گرت، فریدریک شەقێکی بەهێزی خێواندە یەکێک لەسەگەکان‌و زۆرتریش لەپێناوی لێکبوونەوەی سەگەکان ئەوکارەی کرد، کەچی ئەو پێلەقەیەی فریدریک لە سەگەکه،‌ بووە هۆی دابەزینی رادەیەکی زۆر لەڕێزو خۆشەویستی فریدریک لای دانیشتوانی دانمارک‌و میدیاکانی ئەو وڵاتە زۆر لەسەری رۆیشتن!
ئاخر نەتەوەی تر لەسەر سەگێک هەڵوێست وەردەگرن بەرامبەر بەهەڵەو کارێکی ناشیاوی سەرکردەکانیان، کەچی نەتەوەی ئێمە نەک لەسەر (182) هەزار ئەنفال، (20) هەزار شەهیدو برینداری کیمیابارانی هەڵەبجە، (20) هەزار کوردی فەیلی ئەنفالکراو، ئەنفالکردنی هەشت هەزار بارزانی‌و سەدان هەزار شەهیدو لەسێدارەدراو هەڵوێست وەرناگرن، بەڵکو زۆرێک پشتیوانیش دەکەن لەداکۆکیکردنی ئەو بەناو سەرکردانەی کە‌ لە‌تاوانبارانی ئەنفال، قڕکردنی کورد، کیمیاباران، کاولکردنی کوردستان‌و بکوژانی شەهیدەکانمان دەیکەن! کوا چەند کەس رژانە سەر شەقامەکان لەدژی داکۆکیکردنی تاڵەبانی لەتاوانباری ئەنفال‌و کۆمەڵکوژکردنی کورد سوڵتان هاشم؟ کە دەبوایە سەدان هەزار کورد خۆنیشاندانی گەورە سازبدەن! کوا چەند کۆمەڵەو رێکخراوی دژی ئەنفالکردن، کیمیاباران، کۆمەڵکوژی‌و جینۆسایدکردنی کورد، یان رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ‌، هەڵەبجەو شەهیدان تەنیا رێپێوانێکیان رێکخست؟
روونکــــــــــــــردنەوەکان:
(1)- سەبارەت بە بەکارهێنانی دەستەواژەی (نزا الخزرجي.. معروف لدینا کشخصیة عسکریة وطنیة مرموقة، و ذو سمعة طیبة) کە دکتۆر فوئاد لەنامەکەیدا نووسیوێتی‌و بەتەلەفۆن لەڕۆژی یەکشەممە (05-01-2003)دا بۆ ئەندامێکی (م.س)ی (ی.ن.ک)م خوێندەوە، گوتی: توخوا شەرم نییە بۆ دکتۆر فوئاد ئەو نامەیەی نووسیوە؟ ذو سمعة طیبة ی چی؟ خەزرەجی ئەنفالی کردووەو، لەگەل کۆمەڵێ قسەی تر.......!
(2)- بۆ قسەکانی سوڵتان هاشم‌و دکتۆر فوئاد مەعسوم، بەباشی دەزانم هەر لایەنێک یان کەسێک گومانی لەقسەکانمدا هەیە، با پەیوەندی بەهەردوو کەسی ناوبراوەوە بکەن تاوەکو هەردووکیان لەژیاندا ماون، بەتایبەتیش سوڵتان هاشم کە مەرگ چاوەڕێیەتی، ئەگەر سەرۆک کۆمار لەمردن رزگاری نەکات.
(3)- بەداخەوە سەرکردایەتی کورد تاوانبار نزار خەزرەجی کە تائێستاش بۆنی کیمیاوی لێدێت‌و پەنجەکانی خوێنی بەناهەق رژاوی ئەنفالەکانی لێدەتکێت، بە کەسێکی دژ بە تاوانەکانی جەنگ، چەپ‌و بێئاگا لە ئەنفال‌و کیمیاباران ناودەبەن، کەچی رۆژنامەنووسێکی دانیمارکی بەناوی (نیلس ڤێستەربێرگ) لەڕۆژنامەی (ئیکسترا بلازت) نازناوی ژەنەڕالی ژەهراوی پێبەخشی. دواتریش بەگوێرەی هەموو بەڵگەکان دەرکەوت کە نزار خەزرەجی فەرمانی بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی‌و ئەنفالکردنی کوردی داوە.
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 29
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️02-04-1988
2.👁️03-04-2007
3.👁️03-05-1988
4.👁️04-04-1988
5.👁️05-01-2003
6.👁️06-09-1988
7.👁️07-04-1988
8.👁️08-05-1988
9.👁️10-04-2007
10.👁️10-10-2001
11.👁️12-07-2004
12.👁️14-05-2004
13.👁️15-04-1989
14.👁️15-05-1988
15.👁️17-04-2007
16.👁️18-11-2002
17.👁️19-03-1988
18.👁️20-03-1988
19.👁️20-04-1988
20.👁️20-04-2002
21.👁️21-12-2006
22.👁️22-03-1988
23.👁️23-02-1988
24.👁️25-08-1988
25.👁️26-08-1988
26.👁️29-03-1987
🏰 شوێنەکان
1.👁️هەڵەبجە
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️فوئاد مەعسوم
2.👁️نزار خەزرەجی
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 29-03-1987
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ♖ هەولێر
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 95% ✔️
95%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
95%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Sep 25 2015 6:56PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەڕێوەبەری سیستم)ەوە لە: Jan 22 2017 9:43AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 16,348 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.134 KB Sep 25 2015 6:56PMسەریاس ئەحمەد
📚 پەڕتووکخانە
  📖 شانۆناسی
  📖 کچەی خوێنەر
  📖 رووبەڕوو لە سێبەری چیادا
  📖 کۆمۆنیزم و ماسۆنیەت
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 11-04-2021
  🗓️ 10-04-2021
  🗓️ 09-04-2021
  🗓️ 08-04-2021
  🗓️ 07-04-2021
  🗓️ 06-04-2021
  🗓️ 05-04-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
رەسول مامەند
ساڵی 1944 لەگوندی (مەرگە)ی سەر بەشارەدێی دوکان لەدایکبووە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی و ئامادەیی لەچەند شوێنێکی جیاجیا تەواوکردووە، دواتر لەکۆلێژی مافی زانکۆی بەغدا وەرگیراوە، بەڵام بەهۆی کاری سیاسییەوەدەستبەرداری خوێندن بووە.
لەتەمەنی گەنجێتیدا بووەتەئەندامی یەکێتیی قوتابیانی کوردستان، دواتر لەساڵی 1968دا کراوەتەلێپرسراوی ناوچەی قەڵادزێی پارتی و ساڵی 1970 بووەتەئەندامی لقی کەرکوک، دوای نسکۆی ساڵی 1975 لەگەڵ چەند هاوڕێیەکیدا بزووتنەوەی سۆسیالستیان دامەزراندووەو لەریزەکانی یەکێتیدا درێژەیان بەخ
رەسول مامەند
ئەحمەد دڵزار
لە زمانی خۆیەوە:
من(ئەحمەد مستەفا محەمەد) لە ئێوارەی رۆژی (8)ی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 1920 لە شاری کۆیە لە دایک بووم، لە بنەماڵەیەکی ناسراو بەڵام دەستکورت هاتمە سەر دونیا، ئەو کات تازە شەڕی یەکەمی جیهانی کۆتایی پێ هاتبوو گرانیەکی سەیر رووی لە کوردستان کرد رۆژانە بە دەیان کەس دەمردن من لەو رۆژانە دا لە دایک بووم، کە چاوم بە دونیا هەڵێنا گوێم لە دەنگی شیعر و ئاواز و مۆسیقا و دەنگی بولبول و جوانییەکانی سروشت بوو، بەرلەوەی بچمە قوتابخانە، باوکم شیعری فارسی بۆ دەکردینە کوردی، داستانی جوانی بۆ دە
ئەحمەد دڵزار
مەولود رەسوڵ مەحمود
ساڵی 1928 لە گوندی کۆلکەی ناوچەی شینکایەتیی سلێمانی لەدایکبووە.
پاش لەدایکبوونی ساڵی 1929 بنەماڵەکەی هاتوونەتە شاری سلێمانی، باوکی وەستای قوڕ و بەردکاری بووە و ماوەیەکی زۆریش باخەوانێتیی کردووە.
لە لاوێتییەوە تێکەڵی کاری رامیاری بووە و بووەتە ئەندامی کارای حیزبی شیوعی و ماوەیەکیش لێپرسراوی رێکخستنی هەڵەبجە بووە و هەر لە هەڵەبجەش هاوسەرگیریی کردووە.
زیندانی کراوە و زۆر ئەشکەنجە دراوە، پاشان دوورخراوەتەوە بۆ باشووری ئێڕاق و ساڵانێکی زۆریش لە بەغدا ژیاوە.
1956-1957 لە کەرکوک زیندانی بووە.
1963
مەولود رەسوڵ مەحمود
نوری حاجی ئەمین (نوری وەشتی)
مامۆستا نوری حاجی ئەمین ناسراو بە نوری وەشتی ساڵی 1932 لەگەڕەکی کانێسکانی شاری سلێمانی لەدایک بووە. کەسایەتییەکی دیارو ناوداری کوردستانە و جێدەستی خۆی لە هونەرو ئەدەبی کوردیدا بەجێ هێشتووەو بووەتە ئەستێرەیەکی گەشی درەوشاوەی نیشتمان.
نوری وەشتی وەک نوسەرو وەرگێرو هەندێک جاریش وەک دەرهێنەر خزمەتی کاری هونەری شانۆیی کردووە وبایەخێکی زۆری بە هونەرو شانۆو چیرۆک و شیعر و پەخشان داوە و رۆڵی دیاری لە جەندین تەمسیلی و شانۆدا بینیوە، لەوانە :
کێچ ساڵی 1970 نوسینی نوری وەشتی، پاشان لە چەندین تەمسیلی و شا
نوری حاجی ئەمین (نوری وەشتی)
نەمام غەفووری
دکتۆر نەمام کچی مەحموود ئاغای کاکەزیاد حەمە ئاغای غەفووری، ناسراو بە نەمام غەفووری، لە دایکبووی ساڵی 1968 لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەری کۆیە بووە. نەمام غەفووری پزیشکی نەشتەرگەر بووە و ماوەی 35 ساڵ لە سوێد ژیاوە. و لە ساڵی 2014 گەڕایەوە بۆ کوردستان بە مەبەستی کۆمەک و هاوکاری و خزمەتگوزاریی تەندروستی بۆ ئاوارەکانی کوردی ئێزدی. ئەم خانمە پزیشکە بەڕێوبەری رێکخراوی هاریکاریی هاوبەش بۆ کوردستان (Joint Help For Kurdistan) بوو، کە رێکخراوێکی سویدییە بۆ پشتیوانی و هاوکاریکردنی کوردستان و بە تایبەت خەڵکی
نەمام غەفووری

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,406 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)