🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📖 قاچە بەجێ ماوەکانی هەژار دروشمێک بۆ بەمەردبونی لێپرسراوان
ناونیشانی بابەت: قاچە بەجێ ماوەکانی هەژار، دروشمێک بۆ بەمەردبونی لێپرسراوان
نوسەر: ئارەزووی عبدالخالق[1]
23-10-2021

کوردو میژووی کوردایەتی پڕیەتی لەجەوروجەفاو ڕۆژانی تاریک و شەوانی پڕ لەترس و لەر
📖 قاچە بەجێ ماوەکانی هەژار دروشمێک بۆ بەمەردبونی لێپرسراوان
📜 بۆسەی ڕۆژگار
ناونیشانی هۆنراوە: بۆسەی ڕۆژگار
نووسەر: هێمن موکریانی

نیمە ئاواڵێ لە گۆشەی بێکەسی دا خەم نەبێ
چاکە ئه و لێرەش وەفای هەر ماوە، سایەی کەم نەبێ

لاپەڕەی ژینم هەموو هەڵدەیتەوە تێیدا نییە
باسی فرمێ
📜 بۆسەی ڕۆژگار
📷 کۆمەڵێ لە ژنانی کوردی رۆژهەڵات کە هاوسەرانیان بەدەستی تورکی عوسمانی لە سێدارە دراون
وێنەیەکی جوان و مێژوویی له شاری سەقز، ساڵی 1910ی زایینی، لە ڕاستەوە: ماهپارە خانم فاتح کچی جەهانگیر خانی سەرتیپ قەلەندەری فاتح و هاوسەری حەمەدەمین بەگی یەنگی کەند، ئامینە خانم فاتح کچی جەهانگیر خانی ف
📷 کۆمەڵێ لە ژنانی کوردی رۆژهەڵات کە هاوسەرانیان بەدەستی تورکی عوسمانی لە سێدارە دراون
📕 مێژووی چەند هۆزێکی کورد
ناونیشانی پەرتووک: مێژووی چەند هۆزێکی کورد
نووسەر: هیوا مەلا حەسەن[1]
📕 مێژووی چەند هۆزێکی کورد
👫 هیوا مەلا حەسەن
ناوی تەواو هیوا حەسەن حوسەین عەبدولکەریم رەحیم. لە 10-8-1987 لە قەزای کەلار هاتۆتە دونیاوە، لەساڵی 1995 خراوەتە بەر خویندن، قۆناغی سەرەتایی قوتابخانەی سەیدەی سەرەتایی تەواوکردوە پاشان قۆناغی ناوەندی و
👫 هیوا مەلا حەسەن
📷 وێنەیەکی دەگمەن و مێژوویی شەهید میرزا کوچەک خانی جەنگەڵی
وێنەیەکی دەگمەن و مێژوویی لە تێکۆشەری کورد نەژادی ئازادیخواز و قارەمان شەهید میرزا کوچەک خانی جەنگەڵی له ڕاستەوە دووهەم کەسه، شایانی ئاماژەیه کە ئەو بەڕێزه له تایفەی میرزایی و هۆزی ڕەشوەند (ڕەشوانلو،
📷 وێنەیەکی دەگمەن و مێژوویی شەهید میرزا کوچەک خانی جەنگەڵی
📷 سلێمانی - بەردەرکی سەرا 14/تەموز/1959
سلێمانی - بەردەرکی سەرا
14/تەموز/1959
فۆتۆ رەفیق
📷 سلێمانی - بەردەرکی سەرا 14/تەموز/1959
📷 دیمەنی چەند خوێندکارێکی کورد لە ئەرمینیا لەکاتی گوێگرتن لە رادیۆی یەریڤان
دیمەنی چەند خوێندکارێکی کورد لە ئەرمینیا لەکاتی گوێگرتن لە رادیۆی یەریڤانی بەشی کوردی کە جەمیلە جاسم جەلیل، ئاوازدانەری گۆرانی فۆلکلۆری کوردی سەرپەرشتی دەکرد.
📷 دیمەنی چەند خوێندکارێکی کورد لە ئەرمینیا لەکاتی گوێگرتن لە رادیۆی یەریڤان
📕 چاوەکانی ئەو
چاوەکانی ئەو
ئالان محەمەد[1]
📕 چاوەکانی ئەو
📕 لەتۆوە فێربووین
ناونیشانی پەرتووک: لەتۆوە فێربووین
نووسەر: مامۆستا جاسم کەرکوکی
📕 لەتۆوە فێربووین
📕 جەمعییەتی تەعاون و تەرەقیی کورد لە تورکییەوە
ناونیشانی پەرتووک: جەمعییەتی تەعاون و تەرەقیی کورد، لە تورکییەوە
نووسەر : مالمیسانژ.
وەرگیر : زریان ڕۆژهەڵاتی،
دەزگای چاپ : بنکەی ژین
چاپی یەکەم : 2007
ژمارەی لاپەڕەکان : 250
📕 جەمعییەتی تەعاون و تەرەقیی کورد لە تورکییەوە
📷 دەستەیەک له تێکۆشەرانی دێرینی کوردستان
وێنەیەکی دەگمەن و یادگاری له شاری سوفیا وڵاتی بولغاریا، حەفتاکانی زایینی، دەستەیەک له تێکۆشەرانی دێرینی کوردستان، له ڕاستەوە: کاک هاشم کەریمی، مامۆستا هێمن، کاک کەریم حیسامی، کاک محەممەد ئەمین سیراجی،
📷 دەستەیەک له تێکۆشەرانی دێرینی کوردستان
📷 سورداش ساڵی 1964
هەلپەرکێ و خۆشی گێڕانی کۆمەڵێک پێشمەرگەی دێرینی کوردستان ساڵی 1964[1]
📷 سورداش ساڵی 1964
📖 خەڵات
ناونیشانی بابەت: خەڵات
نووسەر: لەیلا بەرزنجی[1]

بیرمە مناڵ بووم لە قوتابخانە لە پۆلی چواری سەرەتایی بووم مامۆستا نیهادی کارگێڕی قوتابخانە ناوی خوێندمەوە، منیش هەستام و لەگەڵی چووم بۆ ژووری بەڕێوە
📖 خەڵات
📷 کەسایەتی بەناوبانگی عەشیرەتی گەورک حاجی کەریم ئاغای جەهانگیری
وێنەیەکی دەگمەن و یادگاری له لای شاری ڕەبەت، گوندی مەکڵاوێ، ساڵی 1337ی هەتاوی و 1958ی زایینی، کەسایەتی بەناوبانگی عەشیرەتی گەورک خوالێخۆشبوو حاجی کەریم ئاغای جەهانگیری، شایانی ئاماژەیه کە عەشیرەتی گەو
📷 کەسایەتی بەناوبانگی عەشیرەتی گەورک حاجی کەریم ئاغای جەهانگیری
📕 شاری سلێمانی ململانێی گروپە کۆمەڵایەتییەکان
ناونیشانی پەرتووک: شاری سلێمانی ململانێی گروپە کۆمەڵایەتییەکان
نووسەر : مامۆستا جەعفەر (فازڵ کەریم ئەحمەد).
دەزگای چاپ : بنکەی ژین.
چاپی یەکەم : 2006
ژمارەی لاپەڕەکان : 300
📕 شاری سلێمانی ململانێی گروپە کۆمەڵایەتییەکان
📷 شاری کەرکوک ساڵی 1913
وێنەیەکی زۆر دەگمەنی شاری کەرکوک لە ئەرشیفی رۆژهەڵاتناسەکانەوە وێنەکە مێژوەکەی ئەگرێتەوە بۆ ساڵی 1913[1]
📷 شاری کەرکوک ساڵی 1913
📖 پەراوێزێک بۆ 16ی ئۆکتۆبەر
ناونیشانی بابەت: پەراوێزێک بۆ 16ی ئۆکتۆبەر

لە مێژووی نوێماندا، خیانەت و خاکفرۆشیی پارتخێڵەکان شتێکی کتوپڕ و چەند شکستێکی کاتی و لێکدابڕاو نییە.
ناشێ تاکە ئاڵقەیەکی مێژوو بگریت و لێی بکۆڵیتەوە، چا
📖 پەراوێزێک بۆ 16ی ئۆکتۆبەر
👫 فەیسەڵ دێهاتی
نووسەر و رووناکبیر. رۆژی 16-10-2021 کۆچی دوایی کرد.
👫 فەیسەڵ دێهاتی
👫 کەسایەتییەکان
شەفیق قەزاز
👫 کەسایەتییەکان
بەکری حاجی سەفەر
👫 کەسایەتییەکان
شەکیب ئاکرێیی
👫 کەسایەتییەکان
جەلال رۆستەم لامیع بابان (ج...
👫 کەسایەتییەکان
نەورەس رەشید
📝 یەکێتی زانایان: کۆچکردن بۆ هەندەران لایەنی ئەرێنی و نەرێنی | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂
یەکێتی زانایان: کۆچکردن بۆ هەندەران لایەنی ئەرێنی و نەرێنی
📝 بەڵگەنامەکان

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
یەک لە دیارترین باس و خواسەکان کە بۆتە رۆژەڤی ئەمرۆی رۆهەڵاتی‌ ناوەڕاست و جیهان، مەسەلەی کۆچی بە لێشاوی گەنجانە بۆ ئەوروپا، کە ئەم بابەتە بە تووندی هەرێمی کوردستانیشی گرتۆتەوە، بۆیە وەک یەکێتی زانایان بە ئەرکێکی ئاینی و نیشتیمانی خۆمان زانی، لە وۆرکشۆپێکی تایبەت لە‌ (15-09-2015) لە بارەگای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان‌ لەگەڵ کۆمەڵە بەرێزێکی شارەزا ئەم بابەتە تاوتوێ بکەین لە ژێر ناونیشانی (کۆچکردن بۆ هەندەران.... دەرهاوێشتەو بەرپرسیارێتی)، سەرەتا پێمان وایە پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان بەتایبەتی پەرلەمان و حکومەتی هەرێم و رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی، لە ئاست بەرپرسیارێتی مێژوویی دابن و، بە جددی لە تەک ئەم بابەتەوە بووەستن، کە بەداخەوە خەمساردییەکی زۆر لەم بارەوە دەبینین، هەر لێرەشەوە بە پێویستی دەزانین دەستخۆشییەکی گەرم لەو گەنجانە بکەین، کە لەم دۆخەدا بە گیان و ماڵیان لە بەرەکانی جەنگ دیفاع لە گیان و ماڵ و خوێن و نامووسی گەلەکەیان دەکەن:
وۆرک شۆپەکەمان لە چوار تەوەری سەرەکی پێک هات:
تەوەری یەکەم: هۆکارو پاڵنەرەکانی کۆچکردن
1/ هەڕەشەی تێکچوونی ئاسایش، بەتایبەت لەو ناوچانەی کەوتوونەتە بن دەستی تیرۆریستانی داعش.
2/ لێکترازان و ناسەقامگیری سیاسی هەرێمی کوردستان، کە هیوای خەڵکێکی زۆر بەتایبەتی گەنجانی پووکاندەوە.
3/ تێکچوونی باری ئابووری خەڵک و نەبوونی دەخلی تایبەت و بڵاوبوونەوەی بێکاری، کە گەمارۆی ئابووری حکومەتی ناوەندی بۆ سەر هەرێم هۆکاری هەرە سەرەکی ئەم دۆخە ئابووریەیە.
4/ دانەمەزراندنی دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان.
5/ چاولێکەری، بەتایبەتی کۆمەڵە کەسێک هەن هیچ گرفتی ژیانیان نییە، تەنها لەبەر چاولێکەری دەڕۆن.
7/ لاوازبوونی پەروەدەی رۆحی و نغرۆبوون لە دنیای مادیات، کە دڵەکانیان بە هیچ شتێک ئۆقرە ناگرن.
8/ بەردەوامی جیاکاری و مەحسووبیەت لە دامەزراندنی گشتی و کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت.
9/ کاریگەری نەرێنی بەشێک لە راگەیاندنەکان، کە تەنها لە پێناوی ناشیرینکردنی بەرامبەرو کۆکردنەوەی بینەر قەیرانەکان قوڵتر دەکەنەوەو، ژیان بە بەرچاوی خەڵک تاریکتر دەکەن.
10/ خۆبەریکردن لە بەرپرسیارێتی، کاتێک دەبینین دامەزراوەکانی دەوڵەت و راگەیاندنەکان و حزب و لایەنە سیاسیەکان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و چین و توێژەکان خۆیان لە بەرپرسیارێتی دەدزنەوە، لە کاتێکدا هەر یەکەو بە قەبارەی خۆی دەکەوێتە ژێر بەرپرسیارێتییەوە.
11/ تا ئێستاش بە جۆرێک لە جۆرەکان دوو ئیدارەیی هەیە، کە ئەمەش وێڕای حزبە سیاسیەکان، لە خیتابی ئەندام پەرلەمان و بەرپرسەکانیش دیارە.
12/ نەبوونی ناوەندەکانی فێرکردنی گەنجان و راهێنانیان لەسەر پیشەی دەستڕەنگینی.
13/ رۆیشتنی خانەوادەی بەشێکی بەرپرسان بۆ دەرەوەی وڵات.
تەوەری دووەم: ئاکام و دەرەنجامەکانی کۆچکردن
دوای هەڵسەنگاندنی ئەم بابەتە پێمان وایە، کۆچکردن بۆ هەندەران لایەنی ئەرێنی و نەرێنی هەیە:
ئیجابیاتەکان
1/ بەهێزبوونی جالیەی کوردی و ناساندنی دۆزی رەوای گەلەکەمان و ئەو زوڵم و ستەمەی لێیکراوە، بەتایبەتی ئەگەر کەسانێکی وشیارو رۆشنبیرو نیشتیمانپەروەر بن.
2/ بۆ هەندێک کەسیش دەبێتە سەرچاوەیەکی ئابووری، نەخاسمە بۆ ئەوانەی فەرمانبەر نین، کە تاکو ئێستاش هیچ زەمانەتێک بۆ ئایندەیان نییە.
3/ کرانەوە بە رووی کلتوورو داب و نەریتی جیاواز، کە ئەمە بۆ کەسانی وشیار جۆرێک لە بیرفراوانی دروست دەکات و، گیانی لێبووردەیی و پێکەوەژیان قوڵتر دەکاتەوە.
سەلبیاتەکان
1/ لە دەستدانی تواناو عەقلی بەهێز بەتایبەتی لە کەسانێکی شارەزا، کە باس لە رۆیشتنی خاوەن چەند پسپۆڕییەکی تایبەتی دەکرێت.
2/ نەمان یان لاوازبوونی هەستی نەتەوەیی و نیشتیمانپەروەری بەتایبەتی بۆ ئەوانەی لە دەرەنجامی نائارامی سیاسی کۆچ دەکەن.
3/ هەڕەشەیە لەسەر گیانی کۆچبەران و رووبەرووبوونەوەی مەرگە.
4/ دەکەونە ژێر چەندین مەترسی کۆمەڵایەتی لە بواری لێکجیابوونەوەی خێزان و کەمبوونەوەی پرۆسەی هاوسەری و لاوازبوونی پەیوەندی.
5/ مەترسی ئاینیشیان لەسەرە، چونکە کەسانێک لەو حاڵەتانە هەستی دینداری و پابەندی ئاینی لە دەست دەچێت.
6/ هەڕەشەیە بۆ سەر باری سەربازی، بەتایبەت ئەگەر لە ناو کۆچبەران کەسانی پێشمەرگە هەبن.
7/ ناشیرینکردنی وێنەی کوردستان، بەتایبەتی بۆ ئەو کۆچبەرانەی وشیاریان لە ئاستی پێویستدا نییه، یان کوردستان وا پیشان دەدەن کە شوێنی پێکەوەژیان نییەو، کەمایەتییەکانی هەرێمی کوردستان لەژێر مەترسی لە ناوچوون دان.
8/ بەشێکی کۆچبەران تووشی پێکدادانی شارستانی و کلتووری جیاواز دەبنەوە، سەرەنجام هەردووکی لە دەست دەچێت.
9/ کەسانێک هەن دووری لە چاوی خزم و کەس و ناسیاوەکان دەکاتە دەرفەت و دەست بۆ کاری مافیایی و نایاسایی دەبات.
10/ هەڕەشەیەکی گەورەی ئەمنیە بۆ سەر هەرێمی کوردستان، بەتایبەت بەشێک لەوانەی ‌چوونە ریزەکانی تیرۆریستان و شەری پێشمەرگەیان بە جیهاد دانابوو، لە دەرەوەی وڵاتەوە بەم شێوازە گۆش کرابوون.
تەوەری سێیەم: کۆچکردن لە روانگەی ئیسلامەوە
زانایانی موسڵمان کۆچیان کردۆتە دوو بەش، هەندێکجار کۆچکردنەکە بۆ وەدەستهێنانی شتێکە وەک زانست و بازرگانی و بانگەوازیکردن، هەندێکجاریش هەڵاتنە، وەک ئەوەی بە مانەوەی‌ مەترسی گیانی یان تەندروستی یان زوڵم و ستەمی لەسەر بێت، لە هەردوو حاڵەتەکە کۆچکردن بۆ وڵاتانی موسڵمان دروستە، بەڵام بۆ وڵاتێکی ناموسڵمان کە وێڕای رۆیشتن بە شێوازی نایاسایی، کۆمەڵێک مەترسیشی لەسەرە کە پێشتر ئاماژەمان پێکرد، بۆیە ئەگەر لەو مەترسیانە دڵنیا نەبێت ئەو دروست نیە بڕوات.
تەوەری چوارەم: رێگەچارەی راگرتنی کۆچی بە لێشاو
1/ هەڵستانی دام و دەزگاکان و لایەنی پەیوەندیدار بە ئەرکی سەرشانی خۆیان و خۆنەدزینەوە لە مەسئولیەت، چونکە ناکرێ رۆژانە خەڵک بەرەو رووی مەرگی ناو دەریاو چیاو چۆڵەکان و بن دەستی قاچاخچیەکان برۆن‌، ئەوانیش سەرقاڵی قوڵکردنەوەی ململانێکان بن.
2/ پێویستە دەزگایەکی تایبەت بەم بووارە بکرێتەوە بۆ ئەوەی لەلایەکەوە پلان دابرێژن بۆ دانانی سنوورێک لە بەردەم کۆچی بەلێشاو، لەلایەکی تریشەوە هاوکاری ئەوانە بکات کە تووشی گرفت دەبنەوە، هەروەک گفتوگۆو راگۆڕینەوە لەگەڵ کونسوڵخانەکان بکات بۆ پێویستی و ئایندەی پەنابەران پەنابەران.
3/ چاککردنی خێرای باری ئابووری و مووچەی فەرمانبەران و، دەستکردن بە پرۆژەی ئابووری و کردنەوەی کارگەو بەکارخستنی بێکاران و زامنکردنی ئایندەیان، بەتایبەتی بکرێتە مەرج کە رێژەیەکی دیاریکراوی کرێکارو کارمەندەکان خەڵکی کوردستان بن.
4/ پێویستە لایەنە سیاسیەکان و راگەیاندنەکان وەک ئیلتیزامێکی ئەخلاقی خۆیان دووربگرن لە بێبایەخکردنی وڵاتو نیشتیمان لەبەر چاوی گەنجان، لە پێناوی ململانێی سیاسی.
5/ لەم قۆناغەدا زۆر پێویستە حزب و لایەنە سیاسیەکان ئارامی سیاسی دروست بکەنەوەو، چیتر درێژە بە تەنگژەکان نەدەن.
6/ ئەرکێکی سەرەکی دەکەوێتە سەر راگەیاندن، بۆ ئەوەی وا لە بینەر بکەن ئەگەر بە شێوەی رێژەییش بێت جۆرێک ئارامی لە ناخیان دروست بکەنەوە.
7/ گرنگیدان بە پەروەردەی ئاینی و بەها رۆحیەکان و پەروەردەی نیشتیمانی، چونکە ئەم بەهایانە وێڕای دینداری ئارامی و هێمنی لە ناخی تاکەکان دروست دەکەن.
8/ نەهێشتنی جیاکاری و ناعەدالەتی کۆمەڵایەتی.
9/ هەڵمەتێکی رۆشنبیری دەست پێبکرێت بۆ یلاوکردنەوەی وشیاری ئەم بابەتە.
10/ لێپێچینەوە لە قاچاخچییەکان بکرێت، بەتایبەتی ئەوانەی رووداوی تراژیدیا دروست دەکەن.
11/ هەوڵ بدرێت بۆ دەستپێکردنەوەی خزمەتگوزاری قەرزپێدان و سولفەکان و، دامەزراندن بەبێ جیاکاری، بە شێوازێک متمانەی تەواو لە ناو دڵی گەنجان دروست بکەنەوە.
12/ داوا دەکەین پەلە بکرێت لەو چاکسازییانەی بەڵێنیان پێدراوە بۆ کەمکردنەوەی گەندەڵی.
یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
15-09-2015
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️15-09-2015
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 15-09-2015
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 81% ✔️
81%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
81%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Sep 15 2015 2:28PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەڕێوەبەری سیستم)ەوە لە: Jan 18 2017 8:25PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 3,907 جار بینراوە

📊 ئامار
   بابەت 384,137
  
وێنە 64,393
  
پەڕتووک PDF 12,348
  
فایلی پەیوەندیدار 52,960
  
📼 ڤیدیۆ 202
  
🗄 سەرچاوەکان 16,381

📚 پەڕتووکخانە
  📖 مێژووی چەند هۆزێکی کورد
  📖 چاوەکانی ئەو
  📖 ناوی وڵاتانی جیهان
  📖 کوورەی شۆڕش کێی سوتاند
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 23-10-2021
  🗓️ 22-10-2021
  🗓️ 21-10-2021
  🗓️ 20-10-2021
  🗓️ 19-10-2021
  🗓️ 18-10-2021
  🗓️ 17-10-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
شەفیق قەزاز
شەفیق قەزاز نووسەر و لێکۆڵەری سیاسیی کورد و ئەندامی کارای ئەکادیمیای کوردییە.
پێشتر وەزیری حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئەکادیمیای کوردی بووە.
لەساڵی 1934 لە شاری سلێمانی لە دایکبووە.
لە ساڵی 1963 تا 1973 ئەندامی دامەزرێنەری و سەرۆکی کۆمەلەی خوێندکارانی کورد بووە لە ئەمریکا.
لەساڵی 1975 نوێنەری گەلی کورد بووە بۆ هاوکاری و نیشتەجێکردن لە ئێران.
لە ساڵی 1990 سەرۆکی مەڵبەندی ڕۆشنبیری کورد بووە، هەروەها لە ساڵی 1996 تا 2005 وەزیری یارمەتی مرۆڤایەتی و هاوکاری حکومەتی هەریمی کوردستان بووە
شەفیق قەزاز
بەکری حاجی سەفەر
ساڵی 1942 لە خێزانێکی نیشتیمان پەروەر لە پێنجوێن لە دایک بووە.
لە ساڵی 1950 دا خراوەتە قوتابخانە (قوتابخانەی سەرەتایی کوڕانی پێنجوێن).

لە ساڵی 1956 دا لە گەڵ کۆمەڵێک لاوی پێنجوێندا کۆمەڵەیەکیان بەناوی کۆمەڵەی (کاوە) دروستکرد، کە دەکرێت ئەم بەروارە بە سەرەتای تێکەڵبونی بەکاری سیاسیی هەژمار بکرێت.
لە ساڵی 1958 پەیوەندی بە یەکێتی قوتابیانەوە دەکات و هەمان ساڵ دەبێتە ئەندامی لیژنەی ناوچەی پێنجوێن.
لە ساڵی 1960 یەکێک بووە لە بەشدار بووانی یەکەمین کۆبونەوەی لیژنەی لیوای یەکی سلێمانی یەکێتیی قوتا
بەکری حاجی سەفەر
شەکیب ئاکرێیی
لە ساڵی 1938 لە ئاکرێی لە دایکبووە.
لە رێکەوتی 23-10-2017 لە وڵاتە یەکگرتۆکانی ئەمریکا کۆچی دوایی کرد.
شەکیب ئاکرێیی
جەلال رۆستەم لامیع بابان (جەلال بابان)
جەلال بابان یەکێک بووە لە کەسایەتییە سیاسییە دیارەکانی سەردەمی ئێراقی شاهانە، لە 20-03-1933 تا 28-10-1933 وەزیری بەرگری ئێراق بووە، جگە لەو پۆستانە پارێزگاری لیوای کەربەلا بووە لە ساڵی 1930.
لە ساڵی 1948 وەزیری گەیاندن و شارەوانێکان بووە لە دوای شۆرشی 14ی تەموزی ساڵی 1958 ئێراق جێدەهێڵێت و بە خێزانەوە دەچێتە وڵاتی لوبنان لە رێکەوتی 23-10-1970 لە بەیروت کۆچی دوایی کردووە و هەر لە هەمان شار بە خاکیان سپاردووە.
جەلال رۆستەم لامیع بابان (جەلال بابان)
نەورەس رەشید
نەورەس رەشید، ئەندامی مەکتەبی دیراسات و توێژینەوە و ئەکادیمیای پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری هەولێر کۆچی دوایکرد.
نەورەس رەشید، لە ماوەی ژیانی سیاسی خۆیدا وەک کەسایەتییەکی بەرجەستەی خەباتی سیاسی لە ریزی پارتی دیموکراتی کوردستان کاریکردووە و لە ریزی پارتیدا چەندین پۆست و پلەی پێبەخشراوە.
هاوکات وەک کەسایەتییەکی رۆشنبیری لە بواری رۆشنبیری بەردەوام وەک نووسەرێک خاوەنی قەڵەمێکی دیار و سەنگین بووە و بۆچوون و بڕوا سیاسییەکانی بە زمانێکی رەوان بڵاوکردووەتەوە.
نەورەس رەشید

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.10
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,141 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)