کەرکوک.. لە مانگی ئابدا 1260 منداڵ لە دایکبوون
📊 ئامار و راپرسی
بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک رایدەگەیەنێت، بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک لە ماوەی مانگی ئابی رابردوودا 1260 منداڵ لە دایکبوونه و لە هەمانکاتدا 22 حاڵەتی دوانەش بوونیان هەیە.
دکتۆر سەباح ئەمین، بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک بە خەندانی راگەیاند: "بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک، لە ماوەی مانگی ئابی رابردوودا 1260 منداڵ لە دایکبوون و 22 منداڵی دوانەش لە دایکبوون".
وتیشی: "له و 1260 منداڵەی کە لە دایکبوون 625 کەسیان کوڕن، هەروەها 629 کەسی تریشیان کچن، هەر به و پێیەش هەموو رۆژێک 42 منداڵ لە کەرکوک لە دایکبوون".
ئاماژەی بەوەشکرد، لە هەمانکاتدا لە کۆی سەرجەم پرۆسەکەدا 380 منداڵیان لە رێگەی نەشتەرگەییەوە لە دایکبوون.
- 08-09-2015