کەرکوک.. لەماوەی مانگێدا 15 حاڵەتی دزیکردن ئەنجام دراوە
📊 ئامار و راپرسی
لە ناو شاری کەرکوک دزیکردن بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە و لە ماوەی یەک مانگی رابردوودا لە شارەکە 15 حاڵەتی دزیکردن ئەنجام دراوە، بەڕێوەبەری نەهێشتنی تاوانەکانی کەرکوکیش رایدەگەیەنێت، هۆکارەکەی بۆ دیاردەی بێکاری دەگەڕێتەوە.
عەقید رەزوان شوکر، بەڕێوبەری نەهێشتنی تاوانەکانی شاری کەرکوک بە خەندانی راگەیاند: "ماوەیەکە دزیکردن لە ناو شاری کەرکوک بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە و رێژەکەش لە هەڵکشاندایە لە ماوەی یەک مانگی رابردوودا لە شارەکەدا 15 حاڵەتی دزیکردن ئەنجام دراوە".
وتیشی: "کۆی ئه و 15 دزییانەی کە ئەنجام دراون لە ماوەی یەک مانگی رابردوودا، چەند کەسێک هەستاون بە ئەنجامدانیان و سەرجەمیان دەستگیرکراون دانیان ناوە بە تاوانەکانیاندا".
ئاماژەی بەوەشکر، لە ناو دەزکاندا گروپێک دەستگیرکراون کە چەندین ئۆتۆمبێلیان دزیووە، هەروەها سێ کەسی تریان لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا 18 جار دزیان کردووە لە گەڕەکانی (ئیسکان و گورگەچاڵ و شۆراو".
روونیشیکردەوە، کە هۆکاری دزیکردن لە شاری کەرکوک دەگەڕێتەوە بۆ دیاردەی بێکاری و بەپێی ئه و ئامارانەشی کە بەردەستن دەربارەی کۆمپانیا و کارگەکانی شارەکە، کارگە هەیە 300 کرێکاری هەبووە کەچی ئێستاکە تەنها دوو پاسەوانی هەیە، هەر ئەوەش وایکردووە رۆژ دوای رۆژ دزیکردن بەره و زیادبوون بچێت".
- 08-09-2015