پێنج هەزار خۆبەخش ناویان بۆ چوونە ناو هێزەکانی پێشمەرگە تۆمار کردووە
📊 ئامار و راپرسی
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، تائێستا پێنج هەزار خۆبەخش ناویان بۆ چوونە ناو ریزەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان تۆمار کردووە.
قادر رەزگەیی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە خەندانی راگەیاند: "تائێستا پێنج هەزار خۆبەخش ناویان بۆ چوونە ناو ریزەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان تۆمار کردووە، لە سەرەتای بیرۆکەی دروستکردنی ئه و لیوایانەوە ئەمریکیەکان بەڵێنی ئەوەیانداوە کە راهێنان بە خۆبەخشەکان بکەن و پڕچەکیشیان بکەن".
وتیشی: "وابڕیارە سێ لیوا دروست بکرێت، هەر لیوایە و سێ هەزار پێشمەرگە لەخۆی بگرێت، بەڵام بەهۆی کەمی خۆبەخشەوە وەزارەتی پێشمەرگە دەیەوێت لەئێستادا تەنیا یەک لیوا راهێنانیان پێبکرێت".
ئه و پەرلەمانتارە کە هاوکارت ئەندامی لیژنەی کاروباری پێشمەرگە و شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسییە لە پەرلەمانی کوردستان روونیکردەوە: "هۆکاری کەمی پەیوەندیکردنی خۆبەخشەکان بە ریزەکانی
پێشمەرگەی کوردستانەوە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە تەنیا لە سەنتەری شارەکاندا ناو تۆمار دەکرێت، لەئێستاشدا وەزارەتی پێشمەرگە بڕیاریداوە لە ناو قەزاو ناحیە و شارو شارۆچکەکانیش بنکەی ناونووسین بکرێتەوە".
- 08-09-2015