13-08-2015
- سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمەریکا جەنەراڵ ریمۆند ئۆدیرنۆ رایگەیاند کە ڕەنگە تاکە چارەسەر بۆ ناکۆکیی و ململانێ مەزهەبییەکانی عێراق، دابەشکردنی ئه و وڵاتە بێت.
- یەرەکە لەڕاگەیەنراوێکدا، بڵاویکردەوە: ئەو چالاکیەی ڕۆژی 11-08-2015 لەناوچەی کامیاران ئەنجامدرا، کە تێیدا 12 پاسدار کوژرابوون، ئەوان ئەنجامیانداوەو ئەوەش وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ لەسێدارەدانی گیراوی سیاسی کورد (سیروان نەژاوی).
- لە گەڕەکی نەورۆزی شار هەولێر لە رووداوێکی نەخوازراودا دوو کەس بە هۆی شەڕکردن گیان لە دەست دەدەن، چوار کەسی تریش بە سەختی بریندار دەبن،
- سوپای تورکیا ژمارەیەکی زۆر چەکی قورس و هێزێکی زۆری سەربازی لەناوچەکانی هەکاریی و شەڕناغ جێگرکردوەو ماوەی چەند رۆژێکە بەچڕی بارەگاکانی گەریلا بۆردومان دەکات.
- وەتبان ئیبراهیم حەسەن زڕبرای سەدام حسێن سەرۆکی لەناوچوی رژێمی بەعس کۆچی دوایکرد.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان